• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دوو هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانیی مین

زایینی: ١٠-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/١٩ - ١٤:١٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دوو هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانیی مین
کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای سنه بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین و بە هۆی سەختیی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان دوو لاوی کوردی خەڵکی سەوڵاوا سەر به پارێزگای سنه، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین‌دا بە توندی بریندار بوون و بە هۆی قوڵیی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردانە بە "ئارمین عەبدوڵڵاهی و جەماڵ فەتحی" تەمەن ٢٣ و ٢٧ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە نزیک خاڵی پشکنینی کۆنی شاری سەوڵاوا دەکەونه سەر مینه چێندراوەکانی ڕێژیمی ئێران و لە ئەنجامدا تووشی ئەو ڕووداوە دەبن.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە پشتێنە بۆ سەرەوە بریندار بوونە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراون.

بەپێی دوایین ئامارەكان، سەرجەم ١٦ میلیۆن مین لە سەرتاسەری ئێراندا بوونی هەیە، و چوار پارێزگای ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ ‌بەهۆی ڕوانینی ئەمنیەتی و سنووریی‌بوونیان، زیاترین ڕێژەی مینی چێندراویان تێدایە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا پەیماننامەی ئۆتاوا، کە تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنان، کڕین و فرۆشتنی مینی دژە نەفەرە، واژۆی نەکردووە و بۆ هەڵگرتنەوەی بەمیلیۆنان مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و خوزستان، هیچ هەوڵێکی نەداوە.

ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە، کەمترین هەوڵی بۆ هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەکانی سەر سنوور داوە، بەبیانووی رێگری لە "قاچاخ"، ڕۆژانە لە ناوچە سنوورییەکان مین دەچێنێت و کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا