• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی تێرۆر لە تاران میوانی بێرلینە

زایینی: ١٢-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/٢١ - ١٧:٢٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی تێرۆر لە تاران میوانی بێرلینە
نووسینی: ئانتیا شیپمان و بیورن شتریتسل

وەرگێڕان لە ئاڵمانی: سیاوەش محەممەدی

پێشەکیی وەرگێر:


[ڕاپۆرتە هەواڵی بەردەستان، ڕێپۆرتاژێکی تێر و تەسەلە کە لە لایەن دوو ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئاڵمانی لە ماڵپەڕی "بیڵد" - وەک یەکێک لە پڕخوێنەرترین ماڵپەڕە ئاڵمانییەکان- لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و ئاڵمان و هاوکات سەفەری ئەم دواییەی "مەعسوومە ئێبتێکار" سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە پارێزی(سازمان محیط زیست) و جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژینگە پارێزی ئێران، بۆ ئاڵمان، لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ژێڕ سەردێڕی "دایکی تێرۆر لە تاران میوانی بێرلینە" بڵاو کراوەتەوە.]

بۆچی دەوڵەتی فیدراڵ لە ژنە تێرۆریستێک پێشوازیی دەکات؟

وەزیری ژینگەی ئێران و هاوکات جێگری سەرۆک کۆماری ئێران "مەعسوومە ئێبتێکار" ڕۆژی سێ‌شەممە وەک میوان لە برلین بوو و لەگەڵ هەریەک لە وەزیری دەرەوە "فرانک واڵتر شتانمایر" (لە پارتی سوسسیال دێموکراتی ئاڵمان)، وەزیری ژینگە [خاتوون] "باربارا هندریکس" (لە پارتی سوسیال دێموکراتی ئالمان) چاوپێکەوتنی ئەنجام دا.

بەپێی لێدوانی میدیا ئێرانیەکانیش بێ، بەنیازە چاوپێکەوتنێکیش لەگەڵ "کلاودیا ڕۆت" جێگری سەرۆکی پارلمانی فیدراڵ (لە حیزبی سەوزەکان) ڕێکبخات.

ئێبتێکار ئەوەندەش نەناسراو نیە:

ئەو ژنە [٥٦- ساڵە] سیمایەکی ناسراوی بارمتەگرتنەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکا پاش شۆڕشی ئیسلامی ١٩٧٩ لە تاران بوو، لەو سەردەمەدا ئێبتێکار و کۆمەڵێکی دیکە لە ئیسلامییە هاوبیرەکانی، بەڕێوەبەر و داڕێژەری دەستبەسەرکردنی ٥٢ شارۆمەندی ئامریکایی بۆ ماوەی ٤٤٤ ڕۆژ بوون.

ڕۆڵی بەرچاوی ئێبتێکار لە پلانی بارمتەگرتنی [ئامریکاییەکان]، ڕێگای بە ئێبتێکار دا تا پێگە و داهاتووی کاری خۆی لە نێو [سیستمی] کۆماری ئیسلامیی ئێراندا خۆش بکات. بەو شێوەیە سەرەنجام ئەو [ئێبتێکار] توانی پلەی وەزیری ژینگە و جێگری سەرۆک کۆمار بەدەست بهێنێت. [ئێبتێکار] وەکوو نوێنەرێکی ڕێژیمی مەلاکان، بە توندی پەرەی بە هێڵی دژەسامی داوە: هەر وەک لە ساڵی ٢٠١٦ ش و لە کاتی بەشداری کردنی ئێبتێکار لە ڕۆژی قودس - واتە ڕێوڕەسمێکی ساڵانە کە بۆ لەنێوبردنی وڵاتی جوولەکەکان ناودێر کراوە- لە هەمبەر "ڕێژیمی سهیۆنیزمی" باسی لە پشتیوانییەکانی بۆ گرووپگەلی تێرۆریستی وەک حەماس، حیزبوڵڵا و دیکتاتۆریی ئەسەد کرد.

مەبەست لە سەردانەکەی [ئێبتێکار] لە بێرلین بەهێز کردنی پەیوەندییەکانی ئاڵمان و ئێرانە: ئێبتێکار لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری ژینگە- باربارا هێندریکس- هاوکاریی دوولایەنەیانی واژۆ کرد. ئاڵمان دەیهەوێت پشتگیری بکات لە ڕێکخراوەکانی پەیوەندیداری ئێرانی لە بواری پاراستنی ژینگە، باشترکردنی هەوا و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕەوتی بەبیابان بوون.

بەپێی وتەی ماڵپەڕە ئێرانییەکان، شتاینمایر-وەزیری دەرەوە- لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئێبتێکار بە ماڵپەری خەبەریی "مێهر نیوزی" ئێرانی ڕاگەیاندبوو کە؛ ئەو [شتاینمایر] بە نیازە کۆمپانیا ئاڵمانییەکان زیاتر هان بدات تا لە بازاڕەکانی ئێراندا بەشدار بن. ئاڵمان دەتوانێت زۆر زیاتر لە بواری وزە و کەرتی ژینگەدا یارمەتیدەر بێت.

کەرتی وزە بە توندوتۆڵی لە دەستی میلیشیاکانی گاردی شۆڕش [سوپای پاسداران] دایە.

شتاینمایر جگە لەمەش – بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران- بەڵێنی دابوو، کە؛ "ئەو کێشانەش کە لەگەڵ بانکەکاندا هەیە چارەسەریان بکات".

هەتاکوو ئێستاش زۆرێک لە دامەزراوە ماڵییەکانی ئورووپایی لەمەڕ هەبوونی بازرگانی لەگەڵ ئێران دوودڵن. لەبەر ئەوەی کە تەنانەت پاش ڕێکەوتنە ناوکیەکەش بەشێک لە ئابلۆقەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بۆنەی پاڵپشتیی ماڵی لە تێرۆر [لە لایەن ئێرانەوە] لەسەر جێی خۆیانن.

خوداوڕاسان شتاینمایر تەنها دوای ماوەییەکی کورت - کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک – ڕێوڕەسمی "٥٠ ساڵەی جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان"ی لە وەزارەتی دەرەوە کردەوە. لە وتارەکەیشیدا پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت کێشەکان دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی لەسەرتاسەری جیهان مافی مرۆڤ پەێڕەو بکرێت.

ڕەخنەیەک لە چەندین لایەنەوە

لەسەر دیدار و چاوپێکەوتنی ئێرانیەکان لەگەڵ وەزیرەکانی –پارتی سووسیال دێموکراتی ئاڵمان- دەنگی ناڕەزایەتی و ڕەخنەکان بەرزکرانەوە. تووماس فایست-ئوێنەری پارلمانیی [ فیدراڵی] پارتی دێموکرات مەسیحیی ئاڵمان و جێگری سەرۆکی لێژنەی گرووپی پارلمانی ئاڵمان-ئێران، لەو بوارەدا بە "بیڵد"ی ڕاگەیاند: " ئەمن لەسەر دیداری نێوان وەزیری دەرەوە شتاینمایر و وەزیری ژینگە خاتوون هێندریکس لەگەڵ ئێبتیکار-جێگری سەرۆک کۆماری ئێران- چەندین جار ڕەخنەم گرتووە."

بەهەمان شێوە ئەگەر پەیوەندییە ئابوورییەکان لە بواری پراکماتیکیشدا بە وردی گرنگ دەبن، ئەوە هیچ کەس بۆی نییە ڕێنوێنییە ئەخلاقییەکان وەلا بنێت، فایست دیسان دەڵێت : "جێگرێکی سەرۆک کۆمار کە لە ئاخاوتنەکانیدا "مەرگی ئێسرائیل" جێی گرتووە و لە ساڵی ١٩٧٩ لە بەبارمتە گرتنی شارۆمەندانی ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاشدا بەشداریی کردووە، بۆ دەوڵەتی ئێمە نابێ ببێتە هاودەم. مافی [مەوجوودیەتی]وڵاتی ئێسرائیل جێگای مشتومڕ نییە."

ڕاستیەکە ئەوەیە کە ئەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ ئێبتێکار ناتوانێت هیچ شوێندانەرییەکی لەسەر کرانەوەی ڕێژیمی مەلاکاندا هەبێت، فایست وەک کارناسێکی ئێرانناس ئاماژە بەوەش دەکات کە: "خاتوو ئێبتێکار دەتوانێ نێردراوی هەموو شتێک بێت، جگە لە گۆڕانێک لە ئێران. لەگەڵ پرسی هەڵبژاردنی هاودەم دەبێت پیاو زیاتر وشیار بێت."
"ئێمە چی دەبینین، بازرگانی لە ڕێگەی ماستاوگرتنەوەوە".

ئۆلریکا بێکێر لە یەکیەتی "Stop the bomb " بە "بیڵد" دەڵێت: " دەوڵەتی ئێران تازە لە کاتی سەفەری گابریلدا هەمدیسان زۆر بە ڕاشکاوانە دژایەتی خۆی بۆ ئیسرائیلی سەلماندەوە. ئەوان [دەوڵەتی ئێران] لە سووریە شەڕێکی بێ‌ڕەحمانەی چاوەڕواننەکراو لەهەمبەر خەلکی سڤیل بەڕێوە دەبەن."

بەهێزکردنی ئابووری و سیاسەتی کاریی هاوبەش لەگەڵ تاران – واتە کارە هاوبەشەکانی دەوڵەتی فیدراڵ لەگەڵ تاران، وەکوو ئەوانەی ئەمڕۆ واژۆکردنەکەیان بەڕێوەچوو -بە گشتی دەبن بە هۆکاری بەهێز بوونی هەستی لەخۆبایی‌بوونی ئەم ڕێژیمە ئیسلامییە.

کارناسی ئێران، خاتوو ئۆلریکا بێکر: "ئەمەی کە لەبەرچاوگیراوە، واتە ئەم جۆرە سیاسەتە، کە پێی وایە لە ڕێگای بازرگانی و تجارەتەوە دەتوانن گۆڕان پێکبهێنن، تەنها وەهمێکە. ئێمە چی دەبینین، بازرگانی لە ڕێگەی ماستاوگرتنەوە بۆ ڕێژیمێک کە هەست دەکرێت لەم ڕێگەیەوە سیاسەتی دژایەتی ئێسرائیل و پشتیوانی کردنیان لە گرووپگەلی تێروریستی و بەڕێوەبردنی شەڕێکی بێ‌بەزەییانەی ناوچەییان، شەرعییەتی پێدراوە. بەهۆی ئەم سیاسەتەوە، هەر مەجالێک کە لە سیاسەتی گوشار خستنە سەر تاران بنیات نراوە لاواز دەبێت."

تێرۆریستەکان لە لووتکەی ڕێژیمی مەلاکاندان

پیشەی ژنە بارمتەگرەکە[مەعسوومە ئێبتێکار] تەنها ئەو یەک حاڵەتە نییە، زۆرێک لە نوێنەرانی پلەبەرزی ئەم ڕێژیمە [ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران] بۆخۆشیان پیشە و چالاکیی تێرۆریستییان هەبووە.

- لە ژێر دەسەڵاتداریەتی سەرۆک کۆماری پێشوو عەلی ئەکبەری هاشمیی ڕەفسەنجانی نەتەنها ناڕازیانی سیاسی و کەسانی سەر بە کەمینە ئایینی و مەزهەبیەکان بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ لەسێدارە دران، بەڵکوو لەهەمان کاتی سەرۆک کۆماریی ڕەفسەنجانییش‌دا هێرشە تێرۆریستییەکانی سەر باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە بۆینێس ئایرێس لە ساڵی ١٩٩٢ [٢٩ کۆژراو و زیاتر لە ٢٤٠ برینداری لێ کەوتەوە] و هێرش بۆ سەر سەنتەری جوولەکەکانی ئامیا [٨٥ کۆژراو و زیاتر لە ٣٠٠ برینداری لێ کەوتەوە] بەڕێوەچووبوون.

- سەرۆک کۆماری ئێستا، حەسەن ڕۆحانی- کە زیاتر وەک "میانەڕەو" خۆی دەرخستووە- لە ساڵی ١٩٨٩ تا ٢٠٠٥ وەک سکرتێری شۆرای تەناهی نەتەوەیی بوو و لەوێش لانیکەم هەموو ئەرک و بەرپرسیارەتییەکانی هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر سەنتەری کۆمەڵگەی جوولەکەکان لە بۆینێس ئایرێسی لەسەر شان بوو، هەر وەکوو قەتڵی "میکونوس" لە بێرلین و لە ١٧ سێپتامبری ١٩٩٢ کە لە لایەن کۆمەڵێک کۆماندۆی قاتڵی ڕاسپاردەی حکوومەتی ئێرانەوە، لە ناوچەیەکی بێرلیندا چوار سیاسەتمەداری کوردیان تێرۆر کرد.

- بەهەمان شێوە وەزیری ئابووریی ئێستا، عەلی تەیب نیا، ئەویش بۆ خۆی چالاکیی تێرۆریستی هەبووە: ئەو [وەزیری ئابووریی ئێستای ئێران] بەهەمان شێوە یەک لە بارمتەگرەکانی باڵوێزخانەی ئامریکا بوو لە ساڵی ١٩٧٩دا. زیگما گابریێل جێگری ڕاوێژکار [صدراعظم] (لە پارتی سووسیال دێموکراتی ئاڵمان) لە دوایین دیداری خۆی لە تاران چاوی بە عەلی تەیب نیا کەوتبوو.

مەعسوومە ئێبتێکار کێیە؟

جێگری سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران بەشێک بوو لە بەبارمتە گرتنی کارمەندانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران لە ساڵی ١٩٧٩دا. تێرۆریستە ئێرانییەکان لە ٤ی نوامبری ١٩٧٩هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەکە و ٥٢ شارۆمەندی ئەمریکاییان وەک بارمتە بەدەستەوە گرت. ئەم بارمتەگیرییە دوای وتووێژەکان لە ٢٠ی ژانویەی ١٩٨١ کۆتایی پێهات.

[مەعسوومە] ئێبتێکار لە سەردەمێکدا کە باوکی لە ئامریکا سەرقاڵی خوێندن بوو، ئەویش چەندین ساڵ لە ژیانی منداڵیی خۆی لە ئامریکا بردە سەر و هەر بۆیە زۆر بە باشی دەتوانێت ئینگلیسیەکی پاراو قسە بکات.

هەر بەم هۆکارە، ئەو [ئێبتێکار] توانی وەک وتەبێژی بارمتەگیرەکان دەربکەوێت و داخوازییەکانیان لەهەمبەر ئامریکا باس بکات.
لەوکاتەدا ئیسلامییەکان باسیان لەوە دەکرد کە ئەو [مەعسوومە ئێبتێکار]، خۆی بەفەرمی ئامادەبوونی خۆی بۆ هەڵگرتنی چەک دەڕبڕیبوو و هاوکاتیش بارەمتەیەکیشی دەستنیشان کردبوو بۆ کوشتن.

دانوستان و بازار پاڵپشتیی دارایی لە تێرۆریش بەدوای خۆیدا دێنێت.

کارناسانی ئێرانناس دەمێکە ڕەخنە لە بازرگانیی کۆمپانیا ئاڵمانییەکان لەگەڵ ئێران دەگرن. لەبەر ئەوەی کە ئەم پارەیە پەرە بە هێز و دەسەڵاتی ڕێژیم دەدات، ڕێژیمێک کە شارۆمەندانی خۆی سەرکوت دەکات و دەیانکوژێت، لە ناوچەکەدا پاڵپشتی تێرۆرە و مەترسییەکە بۆ نانەوەی پشێوی.

ئێمانۆئیل ئۆتۆلێنگی، شرۆفەکار ئەم هۆشدارەی بە "بیڵد" دا: بۆ نموونە دروستکردنی پردێک لە ئێران دەتوانێت لە حاڵەتێکی سروشتی و ئاساییدا و بەم شێوە ڕێکارانە بەهرە و دەسکەوتی بۆ ئێرانییەکان هەبێت، بەڵام لە هەمانکاتیشدا هاوکات دەکرێ ببێتە هۆی سپی کردنەوەی پارە بۆ ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانیش.

"ئەمە وەکوو ڕێستوران یان هۆتێلێکە، کە لەدەستی مافیاکاندا بێت. ئەگەر پیاو پارەکەی تەنانەت بە ڕواڵەتیش بۆ خواردن و سرویسی [هۆتێل یان ڕێستورانتەکە] خەرج بکات، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو پارەیە بۆ کۆمەڵێک مەبەستی چەوت و نفرین لێ‌کراو بەکار دێت."

نزیک بە ٨٠ لە سەدی ئابووریی ئێران لە دەستی مەلاکانی ڕێژیمدایە.

هەمووی بەشە گرنگەکانی- بیناسازی، هێڵەکانی پەیوەندی گرتن(مخابرات)، هێڵەکانی گواستنەوە و بە هەمان شێوەش کەرتی وزە- لە ژێر دەسەڵاتی کۆمپانیاکاندان، ئەو کۆمپانیایانەی کە یان لە ژێر دەسەڵاتی چەپەڵی سپای پاسداراندان یان لە دەستی ڕێکخراوەکانی سەر بە ڕێبەری ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی دان.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٧ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و گۆڕان
ــ ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسەدا
ــ ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.
  • سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟ سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟
    هیچ گیانلەبەرێک نییە کە بتوانێت بێبەش و دوورخراوە لە "پەروەردە و ڕاهێنان" بژیت و پێویستی بەو مەسەلەیە نەبێت، تەنانەت ئەگەر گیانلەبەرێک بە تەنیا لە هەر شوێنێک بژیت، بە تەنیا خۆی پەروەردە دەکات و "چۆنیەتی" ڕێڕەوی ژیانی خۆی دیاری دەکات بۆ ئەوەیکە بتوانێت لە بەردەم ئاستەنگ، کێشە و گرفتەکانی ژیاندا سەرکەوێ و ئەمنییەتی هەمەلایەنەی ژیانی دابین بکات.
  • ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا
    ڕاسان لە واتای وشەییدا بە مانای هەڕەشە بۆ لێدان و هەستانەوە و ڕاسبوونەوە بەرامبەر بە هێرشبەرێک بۆ تۆقاندن و دابەزاندنی ورەی دێت.
  • \ "ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی"
    ئەگەر تەنیا ئەو دوو ڕستەیەی ئەو رۆژنامەیە و سیاسەتی گشتی بەڕێوەبەرانی رۆژنامەکە و بە روونی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی شۆڕشی سمکۆ سەیر بکەین و بیدەینە بەر سەرنج، بە روونی بۆمان دەردەکەوێت، کە خەڵکی کوردستان زۆر پێش ئەوەی ئەرتەشی سوور بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە ئەگەری هێرشی ئاڵمان لە خاکی ئێرانەوە، رووبکاتە ئێران خۆی وەک نەتەوەیەک داناوە و باوەڕی بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەی هەبووە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    به‌ دوای رووخانی كۆماری كوردستان و له‌ سێداره‌درانی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د له ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی‌(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) خه‌باتی حیزبی دێموكرات كه‌وته‌ قۆناغێكی ئه‌سته‌مه‌وه‌، به‌ڵام حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی ڕێنوێن، درێژه‌پێده‌ر و وه‌دیهێنه‌ره‌وه‌ی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆماری كوردستان، ئه‌ركی رێكخستنی بزاڤی میللی- دێموكراتیكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی درێژه‌ پێدا.
  • ڕاسان و گۆڕان ڕاسان و گۆڕان
    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش وەک هەر حیزبێکی دیکە، لە قۆناخی نوێدا پێویستی بە هزری نوێ و هێزی نوێ و رۆئیای دووبارە پێناسەکراو و سیستمی کاری نوێ هەیە.
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".