• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٣-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/٢٢ - ١٣:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی ‌هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام "محەممەدساڵح بیرامی" ناسرو بە "مەلا ساڵح" خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٦ ساڵی‌دا کۆچی دوایی کرد.

مام محەممەدساڵح کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بووە. تەرمی مەلا ساڵح بیرامی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا ئەسپەردەی خاک کرا.

مام محەممەدساڵح، باوکی شەهید "وەلی بیرامی"ـیه کە ڕێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە دژی داگیرکەرانی کوردستان شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه وسەرەخۆشی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا