کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەشداری لە ڕێوڕەسمی پارتی سوسیالیستی کوردستان کرد

15:30 - 27 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان بەشداری لە ڕێوڕەسمی پارتی سوسیالیستی کوردستان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ۲٥ی ڕەزبەری۱۳۹٥ی هەتاوی، پارتی سۆسیالیستی کوردستانباکوور، ڕێوڕەسمێکی بە بۆنەی دەستپێکی خەباتی ئاشکرا و یاسایی خۆی لە نێوخۆی تورکیه، لە شاری هامبۆرگی ئاڵمان بەرێوەبرد و شاندێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاته بە سەرپەرەستی شەهریار نەقشبەندی بەشداری تێدا کرد.

لەو ڕێوڕەسمەکەدا شەهریار نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بەوبۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد.

نەقشبەندی له قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای خەباتی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەستێوەدان و ئاژاوە گێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی کرد.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیداباسێکی لە سەربریاری نوێی حیزبی دێموکرات تایبەت بە گرێدانی خەباتی شاخ و شار و حزووری پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات بۆ بەشداربووان شی کردەوە.

نەقشبەندی لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە دەستپێکی خەباتی نوێی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بە شێوەی یاسایی لە باکووری کوردستان کرد و پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێ ڕاگەیاندن و هیوای سەرکەوتنی بۆ بە ئاوات خواستن.