کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆنفڕانسێک لە سەر ڕووداوەکانی دوای موسڵ لە لایەن ناوەندی لێكۆڵینەوەی ڕووداو بەڕێوە چوو

23:08 - 28 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە کۆنفڕانسێک کە لە سەر ڕووداوەکانی دوای ڕزگارکردنی موسڵ لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕوودا بەڕێووە چوو، بەشداریی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و محەممەدساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات لەو کۆنفڕانسەدا بەشدار بوون.

ئەو کۆنفڕانسە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو لە سەر ڕووداوەکانی دوای ڕزگارکردنی موسڵ بەڕێوە چوو.

لەو کۆنفڕانسەدا حیزب و لایەنه سیاسییەکانی کوردستانی باشوور، چەندین حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کەسایەتییە سیاسی و ئاکادێمیکەکان بەشدار بوون و ڕا و بۆچوونی خۆیان لە سەر بابەتەکە خستە ڕوو.

هەروها لەو کۆنفڕانسەدا نوێنەرانی وڵاتانی ئورووپایی، ئامریکایی، ڕووسیه و وڵاتانی ناوچەکە بەشدار بوون.

لەو کۆنفڕانسەدا لایەنەکانی بەشدار، له سەر قۆناغی دوای ڕزگارکردنی موسڵ تێبینییەکانی خۆیان خستە بەر باس و هەموو بوارە سیاسییەکانی دوای ڕزگارکردنەوەی موسڵیان لێک دایەوە.

هەروەها لەو کۆنفڕانسەدا ڕۆڵی وڵاتانی دراوسێ، داهاتووی هەرێمی کوردستان، پشتیوانییەکانی ئامریکا و هێزە هاوپەیمانەکان لە شەر دژی تێرۆریزم و داعش باسیان لێوە کرا.

كۆنفڕانسێک