کوردستان میدیا: له دووهه‌مین رۆژی کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست‌دا، کۆمیته‌ی کوردیی ئه‌و رێکخراوه‌یه پێکهات.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، دووهه‌مین رۆژی کۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست له شاری که‌یپ تاون پایته‌ختی کۆماری ئه‌فریقای باشوور، به قسه‌کانی به‌رێز یاکۆب زوما، سه‌رکۆماری ئه‌فریقای باشوور ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد.
له هه‌مان رۆژدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی جێگره‌کانی سه‌رۆکی ئه‌م رێکخراوه راگه‌یاندرا.
به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌کان ته‌رخان کرابوو بۆ باس کردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دێموکراسی له جیهاندا.
شایه‌نی باسه که کۆنگره له درێژه‌ی کاره‌کانیدا به تێکڕای ده‌نگ بڕیاری سه‌رله‌نوێی دامه‌زراندنی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیستى دا، که به‌پێی پێشنیار و ته‌وافوقێک له نێوان لایه‌نه کوردییه‌کان هێندرابووه گۆڕێ.
شاندی به‌شداری حیزبی دێمۆکرات له ٢٣مین کۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست له رۆژی دووهه‌می کۆنگره، چاوپێکه‌وتن و دیداریان له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست و سه‌رکردایه‌تی چه‌ند حیزبێکی به‌شدار له کۆنگره ئه‌نجام دا.