کوردستان میدیا: باوکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ٣٠ ڕەزبەر، قادر ئۆستاد ئیبراهیمی ناسراو بە قاڵە شین لە شاری مەهاباد لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
قادر ئۆستاد ئیبراهیمی باوکی دوو شەهیدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی عوسمان و کەماڵ ئۆستاد ئیبراهیمی و کەسایەتی خۆشەویست و نیشتمانپەروەری شاری مەهاباد بوو.
شەهید عوسمان ئۆستاد ئیبراهیمی کادری پلەی ٣ی خۆشناوی هێزی شەهید پێشەوا لە ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە گوندی خەڵیفان لەدایک بووە و هەروەها ڕێکەوتی ١٣٦٨/٦/٥ هەتاوی لە گوندی قادرئاوا شەهید بووە.
هەروەها شەهید کەماڵ ئۆستاد ئیبراهیمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٤٦ هەتاوی لە گوندی گۆزەکەرێز لە دایک بووە و لە ڕێکەوتی ٦/٢٣/ ١٣٦٥ هەتاوی لە گوندی حەشیاوا لە شەڕێکی نەخوازراودا شەهید بوو.
خاڵه قادر شانازی به د.قاسملو دهكرد و خۆی به وهفادار به ڕێبازهكهی دهزانی و ههردەم شانازی بە ڕێباری حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران دەکرد.
قادر ئوستاد ئیبراهیمی حەیران بێژێکی بە ناوبانگ بووە و لەو بوارەدا خزمەتێکی بەرچاوی بە هونەر و فەرهەنگی گەلەکەی کردووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسەو سەرخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی قادر ئۆستاد ئیبراهیمی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.