کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دیدار لەگەڵ پارتی دەسەڵاتداری سوید، لە سەر قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزبی دێمۆكرات كه به ڕاسان ناسراوه باس و گفتوگۆیان کرد.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئاسۆ ساڵح هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له سوید، له‌گه‌ڵ مۆرتێن لۆفتبه‌ری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی سوسیال دێموكراتی سوید و ئه‌ڤین ئه‌نجیر، به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی ئه‌و حیزبه و ئه‌ندامی ناوه‌ندی ئۆلاف پاڵمه دیداری كرد.
له‌م دیداره‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات باسی لە قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزبی دێمۆكرات کرد كه به ڕاسان ناسراوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌و خاڵه كرد كه ڕاسان هه‌موو بواره‌كانی خه‌بات ده‌گرێته‌وه.
ئاسۆ ساڵح هه‌روه‌ها گوتی؛ جیاوازیی ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی و خه‌باتی ئه‌و كاتی حیزبی دێمۆكرات له‌وه‌دایه كه؛ ئێستا ئێمه ته‌نیا فوكوسمان له سه‌ر بوونی پێشمه‌رگه له نێوخۆ نیه، به‌ڵكوو ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م قۆناغه نوێیه‌دا، هه‌موو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چالاک بكه‌ینه‌وه و هاوكات پێشمه‌رگه‌ش بۆ پشتیوانی له‌و بزوتنه‌وانه له نێو خه‌ڵکدا حزووری ده‌بێت.
ئاسۆ ساڵح له وه‌ڵامی نوێنه‌رانی حیزبی سوسیال دێموكراتی سوید سه‌باره‌ت به‌وه كه ئه‌و قۆناغه له سه‌ر خه‌باتی خه‌ڵک كاریگه‌ری هه‌بووه، گوتی: له‌م ماوه كورته‌دا پاش ده‌سپێكردنی ڕاسان، ئێمه له بوارە جۆراوجۆره‌كاندا کاریگەرییەکانمان وه‌رگرتۆته‌وه. هه‌م له بواری جووڵه‌ی خه‌ڵک له نێوخۆ، و هه‌م پێوه‌ست بوونی گه‌نجان و لاوانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ته‌شكیلاتی حیزبی دێموکرات.
نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به شه‌ڕی ده‌روونیی ڕێژیم كرد، كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م خه‌باته به وڵاتانی ده‌ره‌كییەوە گرێ بدات و له خه‌ڵكی نه‌زانێت، له‌م بوارەشدا گوتی: به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكی خۆمان ئاگادار كردۆته‌وه و به ڕای گشتی ڕۆژئاواش ئه‌ڵێین كه ئه‌وه ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ كه‌م‌بایه‌خ كردنی خه‌باتی حیزبی دێموكرات. ئه‌م خه‌باته هه‌ڵقوڵاوی خه‌ڵكه، به به‌شداری خه‌ڵک و بۆ خه‌ڵکە.
له كۆتایی دیداره‌كه، نوێنه‌رانی حیزبی سوسیال دێموكراتی سوید پشتیوانیی خۆیان بۆ خه‌باتی حیزبی دێموكرات دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه؛ به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه نوێیه و تازه له لایه‌ن ئێوه‌وە ده‌ستی پێكراوه، پێویستمانه كه زۆرتر زانیاری وه‌رگرین. بۆیه داوایان كرد كه به شێوه‌ی نووسراوه هه‌ندێ زانیاری له سه‌ر ڕاسان بدرێ به پارتی سوسیال دێموكراتی سوید.
هاوكات داوا كرا كه؛ به هاوكاری یه‌كتر هه‌ندێ پڕۆژه، وه‌كوو به‌ڕێوه بردنی سێمینار له سه‌ر پرسی ئێران و كوردستان به‌ڕێوه ببرێت.