کوردستان میدیا: حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی پێشوازی له رێککه‌وتننامه‌ی ٢١ی ئووت، سپاسنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
ده‌قی سپاسنامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
سپاسنامه‌ی هاوبه‌ش
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی رێککه‌وتنامه‌ی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له رێکه‌وتی ٢١ی ئووتی ٢٠١٢ی زایینی، له رۆژانی رابردوودا شاهیدی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو په‌یامی پیرۆزبایی و پێشوازی و پشتیوانی گه‌رم له‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کان، چالاکانی سیاسی، رۆشنبیران و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها له نێوخۆی کوردستان به‌گشتی، بووین کە ئاراسته‌ی رێبه‌رایه‌تیی هه‌ر دوولا کراوه.
به‌م جۆره و له رێگه‌ی ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه، حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه، سپاسی هاوبه‌شی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌یامانه و هه‌ست به‌و به‌رپرسایه‌تی کردنه و دڵسۆزانه‌یه‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کانی دیکه ده‌رده‌بڕن و هیواخوازین که بتوانین له‌وه به‌دواش، پێکه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره‌تر هه‌ڵگرین. دڵنیاین که ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد، له یه‌کگرتوو بوونیان دایه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
٢ی سێپتامبری ٢٠١٢ی زایینی
١٢ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی