کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزب لە ٤١ـەمین ساڵوەگەڕی پارتی سۆسیالیستی كوردستان (باكوور) لە هۆلەند

20:09 - 4 خەزەڵوەر 2716

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٤١ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی سۆسیالیستی كوردستان (باكوور) لە هۆلەند بەشداریی كرد.

ڕۆژی یەكشەممە ٢٣-١٠-٢٠١٦ لە شاری دێنهاخی هۆلەند، بە بۆنەی ٤١ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی سۆسیالیستی كوردستان (باكوور)، بە بەشداریی بەڕێز كوان ئامێدی ئەندامی ڕێبەریی ئەو حیزبە و نوێنەرانی پارت و ڕێكخراوە سیاسییە كوردستانییەكان، ڕێوڕەسمێك بەڕێوە چوو .

لە ڕێوڕەسمەكەدا لە سەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی سۆسیالیست، هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و یەكێتیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە هۆلەند، بە بەشداریی حەسەن مەجیدی بەرپرسی گشتیی كۆمیتەی حیزب لە هۆلەند و ڕێبوار خەدیری پوور ئەندامی كۆمیتەی یەكێتیی لاوان، بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمەدا كرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا وتارێك لە لایەن حەسەن مەجیدییەوە پێشكەش كرا، كە بەڕێزیان وێڕای ئاماژەكردن بە پێوەندیی دۆستانەی نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و پارتی سۆسیالیست، بە بۆنەی ٤١ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی سۆسیالیست و هەروەها دەستبەكاربوونی فەرمیی ئەو حیزبە لە باكووری كوردستان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی پارتی سۆسیالیست كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

ناوبراو هەروەها بە بۆنەی كردنەوەی لقی ئامێدی پارتی سۆسیالیست بە نێوی دوكتور قاسملووی نەمرەوە، سوپاسی وەفاداری و هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی ئەو پارتەی كرد.