کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ژێر ناوی پاراستنی ئه‌منیه‌تی هاووڵاتییان، شاری ورمێ خستۆته ژێر چاوه‌دێری و ئاسایشی له هاووڵاتییان بڕیوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر مه‌یدان و شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کانی شاری ورمێ، دووربینی دابه‌ستراو (مدار بسته)ی داناوه و هاتوچۆ و کاری رۆژانه‌ی خه‌ڵک کونترۆڵ ده‌کات.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، رێژیم به فراوان کردنی گه‌شتی هێزه‌کانی خۆی له ژێر ناوی پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقیی هاووڵاتییان، ئاسایشی خه‌ڵکی شاری ورمێی زیاتر له جاران خستۆته مه‌ترسییه‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوکێی هاووڵاتییانی چه‌ند قات زیاتر کردووه.
هێزه‌کانی رێژیمی به گەڕاندنی گەشتییەکانی خۆی، چۆنیه‌تیی پۆشینی جلوبه‌رگ و حیجابی به‌رته‌سک کردۆته‌وه و به‌توندی له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوانه له حیجابی ئیسلامی ره‌چاو ناکه‌ن، به‌ره‌و‌ڕوو ده‌بێته‌وه و ئه‌م کاره‌ی رێژیم نیگه‌رانیی هاووڵاتییانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
به توندتر بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی ئیسراییل بۆسه‌ر ئێران، په‌رچه کرداره‌کانی رێژیمی ئێرانیش له ناوچه‌کانی کوردستانی ئێران له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه سه‌رهه‌ڵدانێکی خه‌ڵکی توندوتۆڵ‌تر بووه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر، رێژیمی ئێران له ٣٠٠ شوێنی جیاجیای سنووره‌کانی کوردستان له ناوچه‌ی ورمێ په‌دافه‌ندی هه‌وایی جێگیر کردووه و به‌و کاره‌ش له‌ژێر نێوی ته‌ناهیی نێوخۆیی و دابین کردنی ره‌وشێکی ساخڵه‌م له سنووره‌کان پتر له جاران ناوچه‌کانی کوردستانی ئه‌منیه‌تی مه‌ترسیدارتر کردووه.