کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسێک لە شاری هەولێر لە سەر داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوە چوو

20:16 - 4 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسێک لە سەر داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوە چوو.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆنفڕانسێک لە شاری هەولێر لەژێر ناوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، داهاتوو، ململانێ و دەرفەتەکان لە لایەن ئەنیستیتۆی مێری (MERI)ییەوە بەڕێوە چوو.

لەو کۆنفڕانسەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، کەسایەتییە سیاسی و ئاکادمیکەکان و نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەشدار بوون.

لە پانێلی یەکەمدا، کێشە و قەیرانە داراییەکان و ئەزموونەکان لەو بوارانەدا خرانە بەر باس و چۆنیەتیی چارەسەر کردنیان تاوتوێ کرا. بەشداربوان ڕەخنە و تێبینی خۆیان لەو بوارانەدا خستە بەر باس.

لە پانێلی یەکەمدا، مەهدی حافز، پارلمانتار و وەزیری پێشووی پلاندانان، مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان و هەروەها پاتریک سیمۆنێت باڵوێز و سەرۆکی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ئورووپا لە عێراق قسەیان کرد.

بڕیارە لە پانێلی دووهەمدا حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کۆنفڕانسەکە بن و ڕا و تێبینی خۆیان بخەنە بەر باس.

کۆنفڕانسێک