کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

21:10 - 8 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: عەبدولڕەحمان حوسێنی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە هەورامان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی عەبدولڕەحمان حوسێنی خەڵکی ئێناخی دانیشتوی شاری پاوە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، پەیوەست بە ڕیزی ڀێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە هێزی شاهۆدا سازمان درا.

کاک عەبدولڕەحمان بەهۆی قارەمانی و لێوەشاوەیی چەند پلەی نیزامی پێ درابوو و لە شیمیایی‌بارانی هەڵەبجەدا و هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هێزی شاهۆ، کۆمەڵێک کادر و پێشمەرگەی ئەو هێزە دەرەتانی دەرباز بوونیان بۆ نەمابوو، خوالێخۆشبوو کاک عەبدولڕەحمانی حوسێنی یەکێک لەو پێشمەرگانە بوو کە بەدیلی کەوتە دەست ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بۆ ماوەیەک زیندان کرا.

کاک عەبدولڕەحمان کەسایەتیەکی خۆشناوی ناوچەکە بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه وسەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات وخۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.