کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات و خێزانی پێشمەرگەیەکی حیزب کۆچی دوایی کرد

20:58 - 9 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خیزانی پێشمەرگەیەکی حیزب دێموکرات بە ناوی ئیبراهیم ڕەحمانی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەر ١٣٩٥ی هەتاوی، نافێعە ڕەحیمی کچی کەماڵ بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

نافێعە ڕەحیمی لە ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە گوندی تەشار سەر بە شاری نەسوود لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی، بوو بە ئەندامی حیزب و لەو ماوەدا بەبێ دابڕان وەک ئەندامێکی دڵسۆز ئەرکی حیزبی بەڕیوە برد.

نافێعە ڕەحیمی ئەندامێکی هەڵسووری یەکیتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و هەروەها بەرپرسی کومیتەی ئەندامانی حیزب لە ناوەندی ١ی کوردستان و چەند ساڵیکیش لە دەرمانگای حیزبدا کاری کردووە.

خاتوو نافێعە وەکوو ئەندام لە کۆنگرە ١٤ی حیزب بەشدار بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری نافێعە ڕەحیمی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.