• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕۆژنامەیەکی نۆروێژی باسی لە دۆخی کچانی کوردی زیندانی سیاسیی کردووە

زایینی: ٣١-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٨/١٠ - ١١:٢٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕۆژنامەیەکی نۆروێژی باسی لە دۆخی کچانی کوردی زیندانی سیاسیی کردووە
کوردستان میدیا: ڕۆژنامەیەکی بە ناوبانگی نۆروێژی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە کچانی چالاکی سیاسی چۆن لە لایەن ‌ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دەدرێن.

لەو ڕاپۆرتەدا کە ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە باسی لە کچانی کورد کردووە کە چۆن لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕه فێندراون.

لەو ڕاپۆرتەدا سەرەتا باس لە "سەحەر فەیزی" تەمەن ٢٤ سالان کچە خوێندکاری کوردی زانکۆی تەورێز لە لایەن مەئموورە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران له ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوه.

دو مانگ لە دەستبەسەرکرانی ناوبراو تێپەر بوو و لە شوێنی ڕاگیرانی سەحەر و بارودۆخی هیچ زانیارییەکیان نەبوو، بنەماڵەی سەحەر به تەواوی لەژێر نائارامی ونیگه‌رانی دابوون. دوای زیاتر لە ٢ مانگ بەرپرسانی ئیتلاعات ته‌له‌فوونیان بۆ بنەماڵەی کرد و ئیزنیان پێ دا تا سەحەر ماوەی ٥ خولەک لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات.

بنەماڵەکەی توشی غەمێکی قورس بوون و تا ئەمڕۆ ئەوان هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی کچەکیان نیه و نازانن کە مردوه یا زیندوه. وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە به هۆی بەشداریی چالاکی سەحەر لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ و دژایەتی لەگەڵ ڕێژێم دەستبەسەر کراوە.

مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕ سەبارەت به دوکتورعه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو که ڕێبه‌ری کاریزماتیکی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "حدکا" بوو، بەڕێوە دەچێت. دوکتورعه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو لەسەر میزی وتوویژ به ده ست دیپڵۆمات ـ تێرۆریسته‌كانی‌ ڕێژیمی كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ڤییه‌ن له ڕێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ شه هید کرا. هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ ئه و تراژه دییه مان ده گرن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ردەبڕن ئەو تێرۆره‌ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکەن. خه‌ڵک ناڕۆنە سەر کارەکانیان و بازاڕ و دوکان به تەواوی دادەخەن.

کاتژمێر ٧ی شەو، ڕێکەوتی ١٥ ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی بوو که ٣ کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم به جل وبەرگی شەخسیی هاتنە ناو ماڵ هێرشیان کرده سه ر "مەنیژە فاتحی" کچه کوردێکی، تەمەن ٢٢ ساڵان و دستبندیان له ده ست دا و بردیان.

مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران پەیوەندییان به بنەماڵەی مەنیژە کرد و تەنیا کەمتر لە ٣ خولەک ئیزنیان بە مەنیژەدا که قسەیان لەگەڵ بکات. بنەماڵەی مەنیژە له دڵەڕاوکێ و خەمباری دان و یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی دەڵێت: "مەگەر تاوانی مەنیژە چیە کە وا ١٩٨ ڕۆژە لە نێوان مەرگ و ژیاندا ڕاگیراوە؟ ئەمڕۆ ١٩٨ ڕۆژە مەنیژە فاتحی، لە چارەنووسێکی لێڵ و تارماییدایە و هیچ هەواڵێک لە دۆخی جەستەیی و دەروونی و شوێنی ڕاگیران و تەنانەت تاوانەکەشی لە بەردەست دا نیە.

هەروەها دەڵێت لە ماوەی ١٩٨ ڕۆژ دەستبەسەرکرانی مەنیژەوە، سەرجەم ناوەندە ئاسایشی و دادوەرییەکانی مهاباد، بۆکان و ورمێ و تارانمان پشکنیوە و سەردانمان کردوون بەڵام هیچ کامیان هیچ وڵامێکیان پێ نەداوینەتەوە و تا ئێستاش هیچمان لێ ڕوون نیە. سەردانی تارانمان کرد و چووینە بەندیخانەی ئێوین و بازداشتگەی ٢٠٩ی ئەو بەندیخانەیش، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردەوە کە مەنیژە لە تاران ڕاگیرا بێت.

ئەفسانە بایەزیدی چالاکی خوێندکاریی کورد کە ڕێکەوتی ٥ی گوڵانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن وەزراتی ئیتلاعات ئێران دەستبەسەر کرا، دوای نزیک بە ٤ مانگ ئەشکەنجە و چارەنووس ناڕوونی لە ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیرا، لێدان و ئەشکەنجه کەرەستەی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانه بۆ ئەوەی که به زۆرەملی دان به تاوانیک دابنێی کە نەت کردووه و هه ر بەم شیوەیه هەموو ڕوژێک ئەفسانە بایەزیدی دەکەوێته ژێر شەلاقی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات.

لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی سپاى تێرۆریستی له شاری مهاباد و بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەوادی‌کیا سزای ٤ ساڵ زیندانی بەسەر ئەفسانە سەپاند و بۆ زیندانی شاری کرمان دوورخراوه.

ئەفسانە بایەزیدی نامه‌یه‌کی له سه ر ئازار و ئەشکەنجە و بێ‌ڕێزی مەئموورانی ئەمنییەتیی وەزراتی ئیتلاعات و بەندیخانە بڵاو دکاتەوه.
کورتەیەک لە دەقی ڕەنجنامەکەی ئەفسانە بایەزیدی بەو شێوەی خوارەوەیە.

من ئەفسانەی ڕەنجەکانی کوردستانم، گوشارەکانی زیندان و بێ ڕێزییەکانی بەڕێوەبەرانی زیندان گەلێک ئازاری داوم، ٩٠ ڕوژ له ژێر ئەشکەنجەی سه‌خت دابوم و بە هه مو کەرەستە و مێتۆدێک ئەشکەنجەیان دەدام. هێزە سەرکووتکەرەکان هەڕەشەی دەستدرێژیم لێ دەکەن و ڕۆژانێکی زۆرم لە ژووری تاکەکەسی بەسەر بردووە و وەک ئاژەڵ مامەڵەم لەگەڵ دەکەن. یەکەم ڕۆژەکانی دەستبەسەربوونم، ئاستی ئەشکەنجەکان بەڕادەیەک بوو کە تەنانەت نەمدەتوانی بەڕێگاشدا بڕۆم.

لاقەکانم و پشتم شین و ڕەش هەڵگەڕابوون. ئەوەندەیان لێدابووم کە لووت و زارم، خوێنێ لێدەچۆڕا، بە ئەندازەی نووکە دەرزییەکیش بەزەییان پێمدا نەدەهات و ١٥ ڕۆژی تەواو لە بێهداریی بازداشتگای ئیتلاعاتی ورمێدا لەژێر دەرمان دابووم، چیان بەسەر نەهێنام؟ من و مەرگ یەک هەنگاومان مەودا بوو، بۆ؟ تەنیا بە هۆی کوردبوونم. گەرەکە لە یادمان بێ کە کوردبوون تاوانێکی لێنەبووردراوە و دوژمنی هەیە و دوژمنەکانی هیچ کات کوردەکان بە ئەندامێکی ئێران نازانن و بە فەرمی ناناسن. ئەگەر شتێک جیا لەوە با، ئەوتۆیان بەسەر من و سەدان کەسی جێگای ڕێز نەدەهێنا. هەر کات کە ناوی خوام دەهێنا، ئەشکەنجەکان زیاتر دەبوون، بەردەوام دەیانگوت لە ئیتلاعات، خوایەک بوونی نیە، خوا کیلۆی چەند؟ بە چەند پێتی بفرۆشین کڕیاری؟ لانیکەم ٢ جاران بە دەست و پێ هەڵیانواسیوم. لە تەواو ماوەی دەستبەسەربوونم لە ئیتلاعات و لە ماوەی ئەشکەنجەدانم، چاویان بە چاوبەستێک بەستبووم. ٤ ساڵ دەبێ هەناسەم سوارە و لەگەڵ نەخۆشی هەناسەسواری دەست لەملانم، ئێستاش کە کەپسوولەکانم نادەنێ، لەو پەڕی ئازاردام. بەڵێ من ئەفسانەم، کچە گەنجەکی کوردستانم، که هه موو شەو دەرگای زیندان وەبەرشه ق دەدن و به هەرزه ناوم دێنن.

کەژاڵ حوسێنی کچە خوێندکاری کورد زانکۆی تەورێز تەمەن ٢٨ ساڵان لە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە لە لایەن وه زارتی ئیتلاعات ئیران دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.

کاتژمێر ١١ی شەو بوو که ٣ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم به جل وبەرگی شەخسییهاتنە ناو ماڵ و یه‌كسه‌رهێرشیان کرده سەر کەژاڵ حوسێنی و به بێ‌ڕێزی و ئازاردان و زۆرەملی لە سەرعه‌رز ڕایانکێشا و بۆ شوێنێ نادیاریان ڕاگواست. ئێستا ماوەی ٥ مانگی تەواوە لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعات دەستبەسەرە و هیچ زانیاری له سه ر نیە تەنیا ئەوەندە نەبێ کاتی دەستبەسەرکرانی، یەکێک لە بەکرێگیراوەکانی ئیتلاعات بە دایکی کەژاڵی گوتووە: کچەکەت لەگەڵ حیزبە کوردییەکان هاوکاری و پەیوەندی هەیە. یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵە کەژاڵ دەڵێت پێی ڕاگەیاندین کە ماوەی ٢ مانگە کچەکەتان ڕاگواستراوە بۆ بەندی سپا لە تاران، باوکی کەژاڵ سەردانی بەندیخانەکانی تارانی کردووە بەڵام ئەوان ڕەتی دەکەنەوە کەژاڵ لەوێ بێ.

لەیلا هەتیمی، ٢٨ ساڵان و خەڵکی سەردەشت وێڕای براکەی، ئاکام هەتیمی لە خاڵە سنوورییەکانی شاری سەردەشت، له ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن بنکە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون. تا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنیڕاگیران و دۆخی ئەو دوو کوردە دەستبەسەرکراوە ناڕوونە.

ئەسرین ئەمین زادە، ٢٤ ساڵان و خەڵکی مهاباد له ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوه. تا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو کچه کورده ناڕوونه.

پەرستو حاجیان، ٢٤ ساڵان و خەڵکی سەقز له ڕێکەوتی ٢٤ی خه رمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوه. تا ئێستا، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو کچه کورد ناڕوونە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.