کوردستان میدیا: زیندانییه‌کی سیاسیی کوردی مه‌حکووم به سێداره، له زیندانی ورمێوه بۆ زیندانی مه‌هاباد راگوێزراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی هرانا، جه‌عفه‌ر گووشواره زیندانی سیاسیی کورد، به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و چوار مانگ پێش ئێستا له‌مه‌ڕ لێپرسینه‌وه و دادپرسی له زیندانی ورمێوه بۆ زیندانی مه‌هاباد راگوێزراوه.
جه‌عفه‌ر گووشواره به تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له رێکه‌وتی ٧ی به‌فرانباری ١٣٨٧ی هه‌تاوی له مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و پاش دادپرسی له لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی ورمێ، به‌بێ پارێزه‌ر، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو چوار مانگ پێش ئێستا له‌مه‌ڕ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی پێرسۆنێلێکی هێز‌ی ئینتزامی بۆ زیندانی مه‌هاباد راگوێزراوه و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی چوار مانگ، هیچ پێڕاگه‌یشتنێک بۆ په‌ڕگه (پرونده)که‌ی نه‌کراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌و زیندانییه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری هرانا، رایگه‌یاندووه، له کاتێکدا ئه‌م زیندانییه جه‌عفه‌ر گووشواره بۆ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی پێرسۆنێلێکی هێز‌ی ئینتزامی بۆ زیندانی مه‌هاباد راگویزراوه که له‌درێژه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ٧ که‌سی دیکه به‌و تۆمه‌ته ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
سه‌رچاوه‌یه‌که هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دادپرسیی ئه‌م زیندانییه سیاسییه له دادگای ئینقلابدائاشكراى كردووه: جه‌عفه‌ر گووشواره پاش دادپرسیی به‌بێ ئاماده بوونی خۆی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و هیچ دادنامه‌یه‌ک راده‌ستی ناوبراو نه‌کراوه و ئه‌و سزایه‌ش له‌لایه‌ن دادگای به‌رزی وڵاته‌وه په‌سند کراوه.
ناوبراو له رێکه‌وتی ٧ی به‌فرانباری ٨٧ى هه‌تاوى له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباده‌وه بۆ ماوه ٤٧ رۆژ له ژووری تاکه‌که‌سی راگیراوه و پاشان راپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ کراوه و له‌ژێر ئازاری جۆراوجۆر وه‌کوو شۆکی ئه‌لکتریکی، ژووری تاکه‌که‌سی و بێ‌خه‌وی، ئه‌شکه‌نجه‌دا بووه.