کوردستان میدیا: چوار هاووڵاتیی لە گوندی خێرئاوای شاری ئێرانشار بە هۆی تەقینەوەی نارنجەکێک گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاکراوەکان، شەوی ڕابردوو، لە گوندی خێرئاوای شارۆچکەی نایگونی شاری ئێرانشار لە پاریزگای سیستان و بلووچستان، هاووڵاتییەک بە هۆی یاریکردن بە نارنجەکێکی دەست ساز، بوو بە هۆی کوژرانی چوار هاووڵاتی.
ئەو ڕووداوە لە ماڵی کەسێک بە ناوی ز لە گوندی خێرئاوا ڕووی داوە.
هەروەها لەو ڕووداوەدا هاووڵاتییەکی دیکە بە سەختی بریندار بوو، هەنوکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە لە بنەماڵەیەک بوون و ژن و پیاوێک لەگەڵ دوو منداڵ گیانیان لە دەست دا.
وێبلاگی مین و زندگیشوناسی ئەو پیاوەی ناسر ڕاگەیەندووە.
شاری ئێرانشار بە ڕووبەری ٣٠٢٣٠کیلۆمیتری چوار گوشە لە ناوەندی پارێزگای سیستان و بلووچستان هەڵکەوتووە.