کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سمێنارێک لە سەر بزوتنەوەی نەتەویی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لەندەن بەڕێوە چوو

20:44 - 13 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی سوسیالیستی باکووری کوردستان و پارتی نەتەوەپەروەری باکووری کوردستان لە شاری لەندەن سێمینارێکی دوو ڕۆژەیان لە سەر بزووتنەوەی نەتەویی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە برد.

ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ و ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هاوکاریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی سوسیالیستی باکووری کوردستان و پارتی نەتەوەپەروەری باکوری کوردستان لە شاری لەندەن سێمینارێکی دوو ڕۆژە لە سەر بزووتنەوەی نەتەویی کورد لە کوردستانیڕۆژهەڵاتو ڕاسان و دەستپیکردنەوەی قۆناغێکی نۆێی شۆڕش لەم بەشەدا بە بەشداریی چەندین کەسایەتی کوردستانی بەڕێوە چوو.

لەو سێمینارەدا لە ڕۆژی یەکەمدا، ڕامبۆد لۆتفپووری باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر مێژوی کورد و قۆناغەکانی سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کوردی لە کوردستان، تا گەیشتن بەم قۆناغەی شۆڕش پێشکەش کرد.

لە درێژەی باسەکەدا ئیشارەی بە زۆربەی شۆڕشەکانی کورد کرد کە زۆربەی شۆڕشەکان لە سەر بناغەی عەشایەری و خێڵ بووە و بە لە دەستدانی سەرکردەی ئەو شۆڕشەش لە ناو چووە .

لە ڕۆژی دوهەمی سێمینارەکەدا هێمەن سەیدی چالاکی سیاسی باسێکی سەبارەت بە کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەلات پێشکەش کرد. ئەو باسی لەوە کرد کە پاش نائۆمێدبوونی هێزە سەرکۆتکەرەکان لە داگیرکردنی کوردستان مەسەلەی وتویژیان هێنایە پێشە کە بینیمان لە سەر مێزی موزاکرە دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان تێرۆر کرد و بە ماویەکی کورتر توانیان دوکتور سادق شەرەفکەندی تێرور بکەن کە زەربەیەکی جەرگبر بوو که لە حیزبی دێموکرات کەوت .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەید گوتی : سەرەڕای پڕۆپاگەندەی هێندک لایەن دژی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە سەر، لە بەر گرتنەوەی ڕاسان جارێکیتر بوونی خۆیان سەلماند و بووە هۆی ترس وەحشەت لە نێۆ ئۆرگانەکانی کۆماری ئیسلامیدا.

پاشان بەیان کەریمی چالاکی بواری ژنان باسێکی لە سەر سەرهەلدانی بزووتنەوی ژنانی کوردستانیڕۆژهەڵاتبە شێوەیەکی دێکۆمنتاری پێشکەش کرد.

ناوەرۆکی باسەکە گەرانەوە بوو بۆ سەردەمی کۆماری کوردستان کە یەکەمین ڕێکخراوی ژنان دامەزرا و ژنان توانیان ئازادانە باس لە خواست و مافەکانیان بکەن .

کەریمی لە لایەکی دیکەوە باسی لە سیاستەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە ژنان کرد و گوتی : لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا بەردەوام بەربەست بۆ ژنان دروست کراوە و سیاسەتی مەحدوودکردنەوی ژنانی لە کاناڵه جیاوازەکانەوە تاقی کردۆتەوە .

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکەی شاری مەریوان کرد کە جلی ژنانەیان کردبوە بەری سزادراوێک کە بوو بە هۆی خۆپیشاندان و نارەزایی دەربرینی ژنانی ئەو شارە و هەروەها باسی فەریناز خۆسروانی لە مەهاباد و ناڕەزایەتی دەربرینی خەڵکی کوردستان بە قسەکانی ئەم دوایانەی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم بۆ حرامکردنی باسکیل سواری لە ژنان و خۆپیشاندانی ژنانی مەریوان بە سواری باسکیل کرد.