کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ شەهید ڕەسووڵ محەممەدزاده لە سوئێد بەڕێوە دەچێت

14:22 - 14 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهید ڕەسووڵ محەممەدزاده کۆڕێکی ڕێز لێنان لە وڵاتی سوئێد بەڕێوە دەچێت.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بە مەبەستی بەرزنرخاندنی تێکۆشان و گیانفیدایی شەهید ڕەسووڵ محەممەدزاده کۆڕێکی ڕێزلێنان بە بەشداری بنەماڵەی بەڕێوە دەبات.

بە دەستپێکردنی ئۆپراسیونی ئازادکردنەوەی مووسڵ و بە مەبەستی یارمەتیدان بە پێشمەرگەکانی باشووری کوردستان، تیمێکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شارەزا لە پووچەڵ کردنەوەی مین و پاک کردنەوەی مەیدانەکانی مین، ڕەوانەی ناوچەکانی مووسڵ کران که لە ڕەوتی بەجێهێنانی ئەو ئەرکەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی(٢٦/١٠/٢٠١٦ی زایینی) یەکێک لە ئەندامانی ئەو تیمە بە ناوی ڕەسووڵ محەممەدزادە بەرپرسی فێرگەی کۆمیسیونی پەروەردەی حیزب، لە کاتی پووچەڵکردنەوەی میندا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بوو.