کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری لە دووهەمین ساڵوەگەڕی کۆچی \"فەهمی دەمیر\" لە هولەند

15:28 - 15 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر بانگهێشتنی فەرمی پارتی ماف وئازادی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵوەگەڕی بەرێز فەهمی دەمیر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی ٣٠-ئۆکتۆبری ٢٠١٦ لە لایەن پارتی ماف وئازادی کۆڕێک بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی بەڕێز فەهمی دەمیر سەرۆکی ئەو کاتی پارتی ماف وئازادی لە شاری دێنهاخ بە بەشداری نوێنەرانی پارت وڕێکخراوە سیاسییەکان وهەروەها کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی هولەند بەرێوە چوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی کاک جەلال شێران بەشدارییان کرد.

لە بەشێکی رێوورەسمەکەدا هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات هاودەردی خۆیان بۆ پارتی ناوبراو دەربڕی.

لە پەیامی هاوخەمی حیزبدا ئاماژە بە پێوەندی و دۆستایەتی نێوان حیزبی دێموکرات وپارتی ماف وئازادی کرابوو و تێیدا ڕۆل و کەسایەتی بەرێزیان لە خەبات وجێگە و پێگەی پارتەکەیان بە شێوەیەکی فەرمی لە باکووری کوردستان بەرز نرخاند و کۆچی ناوەختی فەهمی دمیری بە خەسارێکی قەرەبوونەکراوە زانی و پێی لە سەر پێوەندی دۆستانە داگرتەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆبە ئاوات خواستن.

لە پەراوێزی ئەم ڕێوڕەسمەدا هەیئەتی نوێنەرایەتی حیزب چەند جاوپێکەوتنیشی لەگەڵ نوێنەری لایەنە بەشداربووەکان ئەنجام دا.