• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

سەعید تووسی، میراتگری ڕاستەقینەی مێژوویەكی پڕشوورەیی

زایینی: ٠٦-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٨/١٦ - ١٠:٤٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سەعید تووسی، میراتگری ڕاستەقینەی مێژوویەكی پڕشوورەیی
سەلام ئیسماعیلپوور

لە چەند حەوتووی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستدرێژیی سێكسیی حاج سەعید تووسی، مامۆستای قورئانخوێنی بەیتی خامنەیی بۆ سەر لانیكەم ١٩ منداڵ و مێرمنداڵ كە قوتابیی ناوبراو بوونە، مشتومڕی زۆری لە ڕاگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا نایەوە.

ئەوەی كە لەم پێوەندییەدا بۆ هێندێك كەسی بێئاگا لە جەوهەر و سروشتی ئیدئۆلۆژیی كۆماری ئیسلامی و مێژووی دەسەڵاتی سیاسی ـ ئایینی و هەروەها فەرهەنگی سیاسی و كۆمەڵایەتیی ئێران سەرسووڕهێنەر بوو، ئەوە بوو كە پاش ئاشكرابوونی ئەو ڕاستییە پڕشوورەییە، حاجی سەعید نەك هەر بە سزای یاسایی خۆی نەگەیشت، بەڵكوو بە هۆی پاڵپشتیی بەیتی ڕێبەری و بگرە خودی خامنەیی لەو تاوانبارە، بڕیاری ڕاگرتنی دۆسیەی ناوبراو درا و ئێستا دەوترێت تەنانەت سكاڵاكەرانی دۆسیەكە كەوتوونەتە ژێر گوشاری دەزگا ئەمنییەكانی ڕێژیم. بۆ نموونە موحسینیی ئێژەیی، وتەبێژی دەزگای بەناو قەزایی ڕێژیم سكاڵاكەران بەوە تۆمەتبار دەكات كە دەیانهەوێ پیلانەكانی دژبەرانی ڕێژیم جێبەجێ بكەن. بەڵام ڕاستییەك كە تەنانەت بنەماڵەی قوربانیانیش باش دەیزانن، ئەوەیە كە ئەو جۆرە بەدڕەوشتییانە نەك هەر حاڵەتێكی نائاسایی و دەگمەن و نەخوازراو نین كە ڕێژیم بیهەوێ بكەرانی سزا بدات، بەڵكوو دیاردەیەكی لە كردەوە و تیۆریدا پشتبەستوو بە پاشخانی مێژوویی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئیدئۆلۆژیكە كە كۆماری ئیسلامی و كولتووری سیاسیی ئەمڕۆی ئێران ناتوانێ خۆی لێ بێبەری بكات و نكۆڵی لەو ڕاستییە بكات كە ئەوەی وەك كۆڵەكەیەكی ئیدئۆلۆژیی حكوومەتیی ئێران لە سەدەكانی ڕابردوودا بە میرات بۆ ماوەتەوە و لە مێژووی ئێراندا و هەتا ئێستاش وەكوو چەكێكی سیاسیی گرینگ كەڵكیان لە دەستدرێژیی سێكسی وەكوو جۆرێك لە ئەشكەنجە وەرگرتووە و بە پیچەوانەی بانگەشەكانی سەركۆماری پێشووی ڕێژیم لە زانكۆی كۆلۆمبیای ئەمریكا كە دەیگوت لە ئێراندا هاوڕەگەزبازیمان نیە، دەكرێ بە دڵنیاییەوە بڵێین كە گەندەڵیی ئەخلاقی و بەدڕەوشتی و نێربازی (كە لە ئەدەبیاتی ئێراندا بە ئەمرەدبازی و شاهدبازی ناوبانگی دەركردووە) وەكوو نەریتێكی ئاسایی و خوویەكی گشتگیر لە مێژووی دەسەڵات لە ئێراندا جێگیر كراوە.

هەر بۆیە كاتێك كە لە سەر چاڵی مزگەوتی جەمكەران و لە تەنیشت سەركۆماری پێشووی ڕێژیمدا خەڵكی باوەڕمەند لە ئایەتوڵڵا میسباح یەزدی، پرسیار دەكەن كە گەلۆ لە كاتی لێپرسینەوە لە زیندانییەكاندا دەكرێ دەستدرێژییان بكەیتە سەر؟ لە وەڵامدا دەڵێ دەبێ پێش دەستپێكردنی ئەو كارە دەستنوێژ بگرن و بە هەر شێوەیەك كە دەتانهەوێ، ئەو كارە ئەنجام بدەن و باشتر وایە كەسی دیكە لە ژووری لێپرسینەوەدا نەبێت، بەڵام ئەگەر زیندانییەكە پیاو بێت، باشتر وایە بە بەرچاوی كەسانی دیكەوە دەستدرێژیی بكرێتە سەر.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا كە گەلۆ دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر پیاوان و كوڕان لە زینداندا بە نێربازی حساب ناكرێت؟ دەڵێ لە بەر ئەوەی كە زیندانی ئەو كارەی بە زۆرەملی پێ كراوە، بە نێربازی نایەتە ئەژمار (واتە حەڵاڵە)، بەڵام ئەگەر بەو كارە ڕازی بێت، باشتر وایە ئیتر دووپات نەكرێتەوە. واتە لێرەشدا كە كارەكە بە نێربازی حیساب دەكات، بە تەواوەتی حەرامی ناكات و بە گوتنی "باشتر وایە" بە جۆرێك ئەو تاوانە مۆڵەتدار دەكات و مۆركی ڕەوایی ئایینیی لێ دەدات.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەشدا كە حوكمی دەستدرێژی بۆ سەر كچان لە زینداندا چیە؟ دەڵێ ئەگەر بڕیارە ئەو ژنە ئێعدام بكرێت، كەسی دەستدرێژیكەر هێندەی حەجێكی تەمەتوعی واجب، خێری دەگات، بەڵام ئەگەر زیندانی بڕیار نیە ئێعدام بكرێت، كەسی دەستدرێژیكەر هێندەی زیارەتێكی كەربەلا خێری دەگات.

ئەوە جیا لە فتوای بەناوبانگی خومەینی لە كتێبی "تحریر الوسیلە"دایە كە ڕێگا بە پیاو دەدات تەنانەت ئەو كارە لەگەڵ كچی شیرخۆریش بكات و هاوسەرگیریی لەگەڵ بكات.

مێژووی ئیدئۆلۆژیی حكوومەتیی ئێران بەتایبەتی پاش هاتنەسەركاری سەفەوییەكان لە ئێراندا مێژوویەكی تەژی لە دەستدرێژی و نێربازیی فەرمی و ڕێگەپێدراوە كە تەنانەت پیاوە ئایینییەكانیش تێیدا تاوانبار و بەشدارن.

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دەستپێكی پێكهاتنی وڵاتی ئێران بە زەبری پیلانی كۆلۆنیالیزم و شمشێری خوێنڕێژی قزلباشانی سەفەوی، شا ئیسماعیلی سەفەوی وەكوو كەسێك كە تەنانەت لە پارلەمانی ڕێژیمی پەهلەویدا وەكوو "شا ئیسماعیلی مەزن" پێناسە كرا و كۆماری ئیسلامیش خۆی بە میراتگر و درێژەدری ڕاستەقینەی ڕێباز و ئامانجەكانی دەزانێت، كەسێكی تا بینەقاقا چەقیو لە ناو ئەو بەدڕەوشتییانەدایە و درێژەدەرانی ڕێبازەكەشی لە ماوەی زیاتر لە دوو سەدەدا پابەندی نەریتەكەی بوون.

مێژوونووسانی سەفەوی دەڵێن شا ئیسماعیل تەنیا لە یەك ڕۆژدا دەستدرێژیی كردۆتە سەر دوازدە مێرمنداڵ كە لە سەركوتی دڕندانەی شاری تەورێزدا بە دیل گیرابوون. سەربازانی قزلباش و سۆفییەكانی ئەو تاوانبارە و بگرە پیاوە ئایینیەكانی نێو دەسەڵاتەكەشی پێیان وابوو شا بۆی هەیە هەموو جۆرە كارێك بكات و ئەو كارانەشی نەك هەر بە گوناح ناژمێردرێن، بەڵكوو هەر كارێكی ناڕەوا بۆ ئەو ڕەوایە و خێر و حیكمەتی تێدایە (لە بیرۆكەی ویلایەتی موتڵەقەی فەقیهیشدا باس لە دەسەڵاتێكی هاوشێوە و لە سەرەوەی یاسا و ئەخلاق و تەنانەت ئایین، بۆ وەلی فەقیه دەكرێت). ئەوە بەدەر لەو دەستدرێژییانەیە كە لە شار و ناوچەكاندا لە لایەن سەربازان و سۆفییەكانی سەفەوییەوە دەكرایە سەر خەڵك و تەنانەت بە بەرچاوی خەڵكەوە بەكۆمەڵ دەستدرێژییان دەكردە سەر ژن و كچ و كوڕ و پیاو و پیر و لاو و منداڵ.

لە ماوەی زیاتر لە دوو سەدە دەسەڵاتی سیاسی ئایینیی سەفەوییەكاندا لەشفرۆشی بۆ پیاوان و ژنان ڕێگەپێدراو و یاسایی بوو و یەكێك لە سەرچاوەكانی داهاتی حكوومەت، وەرگرتنی باج لە شوێنەكانی تایبەت بە مێرمنداڵ و پیاو و ژنە لەشفرۆشەكان بوو. لەو ماوەیەدا كە ئاخوندەكان دەسەڵاتی تەواویان لە كاروباری حكوومەتیدا بوو، نەك هەر پێشیان پێ نەدەگرت، بەڵكوو بە وەرگرتنی بەشێك لەو داهاتە، ژیانێكی خۆشیان ڕادەبوارد و بەو پارەیەش دەستیان دەدایە نووسینی كتێبی حەدیس و دۆعا بۆ گەوجاندنی زیاتری خەڵك و دانانی بەردی زیاتر لە سەر دیواری ئیدئۆلۆژییەك كە ئیستا كۆماریی ئیسلامیی لە سەر دامەزراوە.

بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتری باسەكە دەبێ ئاماژە بە پیشەیەك بە ناوی "لۆعابچی باشی" لە ماوەی دەسەڵاتی سەفەوییەكاندا بكەین. بۆ ئەوەی بزانین ئەو پیشەیە چی بووە، سەرنجی خوێنەران بۆ گێڕانەوەیەكی مێژوویی لە كتێبی "رستم التواریخ" بە قەڵەمی "موحەممەد هاشم ئاسف" مێژوونووسی دەرباری سەفەوی سەبارەت بە شا تەهماسبی دووەم ڕادەكێشین كە دەڵێ: "كاتێك كە شا لە بادە خومار و سەرخۆش بوو و دین و زانستی لە بیر چووەوە، بەو مەستییە لە جێگای خۆی هەڵسا و خۆی ڕووت كردەوە و فەرمانی بە غوڵامە ئەمرەدەكان (كوڕە بێ ڕیشەكان) دا كە ئەوانیش خۆیان ڕووت بكەنەوە و دەستیان نایە عەرز و ...یان بەرز كردەوە و كەسێكی لۆعابچی هات كە دەفرێكی زێڕینی پڕ لە لۆعابی پێ بوو كە ئەو شوێنەی غوڵامەكانی بۆ پاشا چەور دەكرد (تاكوو بتوانێ كاری سێكسییان لەگەڵ بكات) و شای سەرخۆش لە هەركامەیان كە پێی خۆش بوو نزیك دەبووەوە و..." (رستم التواریخ ـ ل ٢٠٢)

ئەو پیشەیە داهێنانی شا ئیسماعیل بوو و لە حكوومەتی هەموو پاشاكانی سەفەویدا وەكوو پۆستێكی حكوومەتی مایەوە. لە تەواوی ئەو ساڵانەدا ئاخوندەكانیش وەك لۆعابچییەكان بەشێك لە سیستمی حكوومەت بوون و لۆعابچییەكانیش مووچەی مانگانەی خۆیان لە وەزیرانێك وەردەگرت كە هەموویان ئاخوند بوون و نموونەشیان مەلا باقر مەجلیسی، نووسەری كتێبی بەناوبانگی "بحار الانوار"ە كە ١١٠ بەرگ لە خۆ دەگرێت و یەكێك لە گرینگترینی ئەو كتێبانەیە كە لە حەوزە عیلمییەكاندا دەخوێنرێت و خومەینی و خامنەیی و هەموو ئاخوندەكانی دیكەش خوێندوویانە و وەكوو سەرچاوەیەكی گرینگ بۆ ئیدئۆلۆژییە حكوومەتییەكەیان كەڵكی لێ وەردەگرن.

كەواتە هیچ سەیر نیە كە لە ئەمڕۆی دەسەڵاتی ئایینیی ئێراندا بەیتی ڕیبەری ببێتە لانكەی دێوەزمەكانی وەك سەعید تووسی، بەڵكوو سەیر ئەوەیە كە پاش زانینی ئەو مێژووە پڕشوورەییەش، هێشتا كەسانێك بیانهەوێ سكاڵای سەعید تووسییەكان ببەنە لای لۆعابچییەكان و مەلا باقرەكان و شا ئیسماعیلەكانی سەردەم.

هیچ سەیر نیە كە لە ئەمڕۆی دەسەڵاتی ئایینیی ئێراندا بەیتی ڕیبەری ببێتە لانكەی دێوەزمەكانی وەك سەعید تووسی، بەڵكوو سەیر ئەوەیە كە پاش زانینی ئەو مێژووە پڕشوورەییەش، هێشتا كەسانێك بیانهەوێ سكاڵای سەعید تووسییەكان ببەنە لای لۆعابچییەكان و مەلا باقرەكان و شا ئیسماعیلەكانی سەردەم.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: