• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئارەش ساڵح: ئەگەرچی ترامپ کۆماریخوازە، بەڵام بە نیسبەت سیاسەتی دەرەوەی، زۆرتر لە سەرۆک ئۆباما دەچێ

زایینی: ٠٦-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٨/١٦ - ١٠:٤٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئارەش ساڵح: ئەگەرچی ترامپ کۆماریخوازە، بەڵام بە نیسبەت سیاسەتی دەرەوەی، زۆرتر لە سەرۆک ئۆباما دەچێ
دیمانە: سەلیم زەنجیری

سێ ڕۆژی دیکە، واتە ٨ ی نوامبری ٢٠١٦ی زایینی، ٥٨ ـەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی بەهێزترین وڵاتی دونیا، واتە ئامریکا بەڕێوە دەچێت و چارەنووسی هەر یەک لە هیلاری کلینتۆنی دێموکرات و دۆناڵد ترامپی کۆماریخواز لەم کێبڕکێیەدا بۆ سەرۆککۆماری یەکلا دەبێتەوە. لەم پێوەندییەدا، ئارەش ساڵح، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا وەڵامی چەند پرسیارێکی کوردستان لە سەر سیاسەت و ستراتیژی هەر یەک لە بەربژێرەکان بۆ ئامریکا و دەرەوەی ئامریکا لە ئەگەری سەرکەوتنیاندا دەداتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:

پ: چەند ڕۆژێکی کەم ماوەتەوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئامریکا، چانسی سەرکەوتنی کام یەک لەو دوو بەربژێرە بە ئاماژەدان بە ستراتیژیان بۆ سیاسەتی نێوخۆ و دەرەوە زیاترە ؟

و: پێش لە هەر شتێک پێویستە بڵێم کە هێشتا یەک هەفتەی ماوە تا هەڵبژاردن و لە ڕاستیدا لەو یەک هەفتەدا زۆر شت دەگۆڕدرێت، بۆیە وەڵامی دروستی ئەم پرسیارەی ئێوە تەنیا لە ڕۆژی هەڵبژاردن دیار دەکەوێت. بەڵام ئەگەر بمانەوێ ئەمڕۆی پانتاییەکە ببینین، پێویستە بڵێم کە لە دوایین ڕاپرسییەکان هیلاری کلینتۆن بە ڕێژەی چوار لەسەد لە ترامپ لەپێشترە. بەڵام ئەم ڕاپرسیانە هەموو ئامریکا دەگرێتە بەر، کەچی هەڵبژاردنی سەرکۆمار لە ئەمریکا بەشێوەی ئێلێکتوراڵە. واتە خەڵکی هەر ویلایەتێک بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی چەند نوێنەر هەڵدەبژێرن و ئەو نوێنەرانە لە شوێنێک یان شێوە پاڕلەمانێک کە پێی دەڵێن ئێلێکتوراڵ کالێج، سەرکۆمار هەڵدەبژێرن. بۆیە گرینگتر لە ڕاپرسییە سەرانسەرییەکان، ویلایەتە جۆربەجۆرەکانن.

دیارە بەشێکی زۆری ویلایەتەکان بە شێوەی نەریتی لایەنگری هەرکام لەم پارتانەن، بەڵام چەند ویلایەتی زۆر گرینگ هەن کە لە هەر خولێکی هەڵبژاردندا بڕیاریان جیاوازە. بەپێی ڕاپرسییەکان، ترامپ پێویستی بەوە هەیە کە تەواوی ئەو ویلایەتانە بباتەوە. چوونکە ئەو ویلایەتانەی کە بڕیاریان داوە دەنگ بە ترامپ بدەن، نوێنەرەکانیان ناگاتە ڕادەی پێویست.

بۆیە ئەو ویلایەتانەی کە هێشتا بڕیاریان نەداوە هەموویان بۆ ترامپ گرینگن. بەڵام هیلاری کلینتۆن تەنیا ئەگەر بتوانێت یەک یا دوو لەو ویلایەتانە بەدەست بێنێت، دەیباتەوە. ئەوانەش بریتین لە چوار یا پێنج ویلایەتێک وەکوو ئوهایۆ، پێنسیڵڤانیا و چەند ویلایەتی تر. بۆیە بەپێی ئەو شیامانانەی کە تا ئێستا دەردەکەوێت، شانسی بردنەوەی هیلاری لە ترامپ زیاترە.

بەڵام هەر بەم حاڵەشەوە ناکرێت بە شێوەی قەتعی ئەو حوکمە بدرێت، چوونکە پانتایی هەڵبژاردن لە ئامریکا بە شێوەیەکە کە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک یان ڕوودانی ڕووداوێک لە دوو ڕۆژی کۆتایی هەڵبژاردنەکاندا دەتوانێت بە تەواوی ئاراستەی دەنگەکان بگۆڕێت و زۆرێک لەو کەسانەی کە دووودڵن بەرەو لای لەیەنەکەی تر خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

بە نیسبەت سیاسەتی دەرەوە و نێوخۆ پێویستە بوترێت کە مەسەلەی زۆر گرینگ ئەمەیە، ئەوەی کە پاڵێوراوەکان ئێستا چی دەڵێن و باسی لێوە دەکەن، لەبەر چەند هۆکار هەمان شت نیە کە لە سەردەمی سەرکۆمارییاندا پراکتیزەی دەکەن. یەکەم ئەوەیە کە؛ پاڵێوراوەکان بۆ ئەوەی بنەما کۆمەڵایەتییەکەیان لەدەست نەدەن ئەوا هەموو ڕاستییەکانی بەرنامە گرینگەکانیان نادرکێنن. دووهەم هۆکار ئەوەیە کە؛ ناوەندی کاریگەر لەسەر دانانی سیاسەتەکان لە ئامریکا زۆرترن لە سەرکۆمار و کۆشکی سپی. وەکوو: کۆنگرە، تینک تەنکەکان، گرووپە لابیەکان، و گرووپەکانی گوشار دەستیان هەیە لە پێکهێنانی سیاسەت لە ئامریکادا. بەڵام بەگشتی ئەگەر بمانەوێ لەسەر سیاسەتی دەرەوە و نێوخۆ ڕێچکەی هزری و فەلسەفیی هەرکام لەم دوو پاڵێوراوە لێک بدەینەوە، دەبێ بڵێم کە چەند کێشەی سەرەکی لە سیاسەتی نێوخۆ و دەروەدا هەن کە هەڵوێستی هەرکام لەم دوو پاڵێوراوە بە نیسبەت ئەو کێشانە ئاراستەی هزری و کردەوەیی ئەو پاڵێوراوانە ڕوون دەکاتەوە.
بە گشتی ترامپ بە نیسبەت ئەو کێشانەوە ئاراستەیەکی موحافێزەکارانەی هەیە. بۆ وێنە لەسەر کێشەی پەنابەران و سنوورەکان باوەڕی بە داخستنی زیاترە و بە نیسبەت ئابوورییەوە پێی وایە ئەگەر باج کەم بکرێتەوە و دەوڵەمەنەدەکان ڕێگەیان پێ بدرێت کە پارەی زیاتر کۆ بکەنەوە، ئەوا ئەوانیش زیاتر پارەکەیان لە پرۆژەکانی بەرهەمهێناندا دەخەنە گەڕ و هەلی کاریی زیاتر دەڕەخسێت. بەڵام هیلاری باوەڕی بە کردنەوەی زیاتری سنوورەکان و وەرگرتنی زیاتری پەنابەرانە و پێی وایە پێویستە باجی زیاتر لە دەوڵەمەندەکان بستێندرێت بۆ ئەوەی دەوڵەت بتوانێت هەندێک بەرنامەی کۆمەڵایەتی زیاتر بۆ چینی مامناوەند و لاواز بەڕێوە ببات، کە ئەوانیش بتوانن دەستیان بگات بە پەروەردە و بێهداشتی باشتر. بە نیسبەت سیاسەتی دەرەوەش دیارە ترامپ باوەڕی بەوە هەیە کە ئامریکا نابێت ببێت بە پۆلیسی دنیا و پێی وایە ئامریکا دەبێت لە کێشە جیهانییەکان بکشێتەوە و هاوپەیمانەکانی و دۆستەکانی ناچار بکات کە ئەوانیش سەرمایەگوزاری زیاتر لە بەشی ئاسایشی خۆیان و ناوچەکانیان بکەن. هیلاری کلینتۆن بەڵام بە پێچەوانە پێی وایە کە ئامریکا پێویستە کە ئاگای زیاتری لە ئاسایشی هاوپەیمانەکان و دۆستەکانی بێت و هەوڵ بدات کە دێموکراسی لە دنیادا بەرەو پێش بچێت. بە نیسبەت سیاسەتی دەرەوە ئەگەرچی ترامپ کۆماریخوازە، بەڵام زۆر شتی لە سەرۆک ئۆباماوە نزیکترە.

پ: ئوباما لە دوو دەورە لە سەرکۆماریی خۆیدا تا ڕادەیەکی زۆر ئەو ڕۆڵەی لە ئامریکا ئەستاند و پرستیژی بردە ژێر پرسیارەوە، پێت وانیە کە ئەمە ببێتە هۆکار کە خەڵکی ئامریکا ئەمجارە دەنگ بە نوێنەری کۆماریخوازەکان بدەن؟

و: ئەوەی کە ئایا سەرۆک ئۆباما پرستیژ و هەیبەتی ئامریکای بردە ژێر پرسیارەوە، زیاتر تێگەیشتنی خەڵکی دەرەوەی ئامریکا وەکوو ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. خەڵکی ئاسایی لە ئامریکا بەم ڕوانگەیەوە چاو لە کێشەکە ناکەن. بۆ خەڵکی ئاسایی زیاتر ئەوە گرینگە کە ئامریکا کەمتر سەرچاوەکانی خۆی بۆ شوێنەکانی دیکە تەرخان بکات و زیاتر بۆ نێوخۆ بەکاریان بهێنێت کە لەم بارەوە کێشەیان لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی سەرۆک ئۆباما نەبووە. ئەو کەسانە کێشەیان هەیە کە پێیان دەڵێن "ئێستابلیشمێنت" یان ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر سیاسەت پیشەیانە و بڕبڕەی پشتی سیاسەت بوونە. لە لایەکی تریشەوە ڕاستە لەوانەیە خەڵکی ئامریکا حەز لە گۆڕانکاری لە زۆر شتدا بکەن، بۆیە پێیان باش بێت کە کۆماریخوازەکان بێنە سەر دەسەڵات. بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەمڕۆ بەشێکی بەرچاو لە کۆماریخوازەکانیش لەگەڵ ترامپ کێشەیان هەیە و لەگەڵی هاوڕا نین، بەڵکوو بە پێچەوانەوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە کەسانی وەکوو بنەماڵەی بووش پشتی هیلاری کلینتۆن دەگرن.

پ: کام یەک لەو دوو پالێوراوە دەتوانێ بۆ کورد باشتر بێ و کوردستان لە بەرنامە و ستراتیژیی ئەودا خاوەن پێگە و گرینگییەکی تایبەتە؟

و: با ئێمە وەکوو کوردی ڕۆژهەڵات فێڵ لە خۆمان نەکەین و بەهەڵە تێنەگەین؛ ئەوەی کە ئەوان باسی کورد دەکەن مەبەستیان زیاتر هەرێمی کوردستانی باشوورە. هەردوو پاڵێوراوەکە پێیان وایە پێویستە پشتی هەرێمی باشووری کوردستان بگرن و هەلی زیاتری بۆ بڕەخسێنن بۆ داهاتوو. ئەوەی ڕاستی بێت هەرکام لەم دوو کەسە بیباتەوە، ڕەوش بۆ حکوومەتی هەرێم زۆر باشتر دەبێت. نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لێرە تا ئێستا سەرکەوتوو بووە لە ڕاکێشانی سەرنجی هەردوو لایەن بۆ سەر گرینگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور. بەڵام بە نیسبەت کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە پێویستە بڵێم کە لە ڕۆژئاوا بە گشتی و لە ئامریکا بە تایبەتی هێشتا حیسابێکی جیا لە ئێران بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات نەکراوەتەوە، واتە ڕوانگەی ئەوان بە نیسبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات بە گشتی لە سیاسەتی ئەوان بە نیسبەت ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت و بەشێکە لەو.

پ: باشە لەم پێوەندییەدا، واتە بە نیسبەت ڕێژیمی ئێرانەوە هەر یەک لە پاڵێوراوان چ ئاڵوگۆڕێک لە ستراتێژیی ئامریکادا پێک دێنن؟

و: هێشتا زووە ئەم مەسەلەیە بە گشتی باس بکرێت. بەپێی ئەو زانیاریانە کە لێرە و لە هەندێ چاوپێکەوتن لە گەڵ تینک‌تانکەکاندا دەردەکەون، ئێستا هەموولایەنەکان، تینک‌تانکەکان و لابیەکانی دژبەر و تەنانەت لایەنگری ئێرانیش، خەریکن هەوڵ دەدەن ڕێگایەک بدۆزنەوە کە کاریگەرییان هەبێت لەسەر سیاسەتی دەوڵەتی داهاتوو لەسەر ئێران.

ترامپ بە نیسبەت ئێرانەوە چەند پەیامی دژبەری هەیە. یەکەمیان ئەوەیە کە ئەو دژی ڕێککەوتنە ناوکیەکەیە، بەڵام هاوکاتیش دەڵێت کە ئەو دەتوانێت ڕێککەوتنێکی باشتر دەستبخات. واتە ئەو دژی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نیە، بەڵکوو دژی ئەو ڕێککەوتنەیە کە سەرۆک ئۆباما کردوویەتی.

هەروەها ترامپ بەردەوام وتوویەتی کە ئێران زۆر باشە لە شەڕی دژە تیرۆردا و بە باشی لەو بارەیەوە ناوی ئێرانی هێناوە.

بەڵام لەملاوە هیلاری کلینتۆن هەتا ئێستا شتێکی پیشان نەداوە کە دەرخەری سیاسەتی ئەو بێت بە نیسبەت ئێرانەوە. دیارە خاتوو کلینتۆن کێشەی زۆری لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان هەیە و لە بەرنامەیدایە ڕووبەڕووی ببێتەوە. هەروەها لەگەڵ عەرەبستان پێوەندییەکی باشی هەیە. هەروەها هیلاری لە دۆخی یەمەندا زیاتر لەم دەوڵەتەی ئێستا، پشتگیریی عەرەبستان دەکات. هاوکاتیش لە دۆخی سووریەدا ئەو لەم ئیدارەیە توندترە و هەوڵ دەدات هەندێک شتی جیددی بکات کە لە بەرژەوەندیی ئێراندا نابن. هیلاری کلینتۆن کە باسی ڕێککەوتنەکە دەکات وێڕای پشتگیری تەواو لەو ڕێکەوتنەکە، باس لەوە دەکات کە؛ ئەو ڕێککەوتنە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ئاسانتر بکات، چوونکە پێشی بەوە گرتووە کە ئێران بگات بە چەکی ناوکی کە ئەگەر بێت و وای لێ بێت، پێویستە ئێران وەکوو هێزێک قبووڵ بکرێت و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵی تەواو دژوار دەبێت. لە هەندێک وتار کە لە سەردەمی سەرۆک ئۆبامادا بڵاو دەبوونەوە، باس لەوە دەکرا کە هیلاری ئەو کاتە لە دژی ئەو ڕێککەوتنە بووە و هیچکات هیچ ڕۆڵێکی لەو ڕێککەوتنەدا نەبووە. هەردوو پاڵێوراوەکە بە گشتی نیگەرانیی خۆیان بە نیسبەت بارودۆخی ئێران و دەستێوەردانی ئێران لە ناوچەکە نیشان داوە.

بۆیە ئێران جێی نیگەرانی هەموو لایەنەکانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا.

پ: ئێستا کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوی "ڕاسان"دا قۆناغێکی نوێ لە خەبات ئەزموون دەکات، چۆن دەتوانرێت سەرنج و پشتگیریی وڵاتە زلهێزەکان و یەک لەوان ئامریکا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت؟

و: ڕاسان دەنگدانەوەی زۆر باشی لە میدیاکانی ئامریکادا هەبووە. لە میدیا سەرەکییەکان وەکوو سی ئێن ئێن و ئاسۆشەیتێد پرێس و نیۆیۆرک تایمز و شوێنەکانی تر باسی لەسەر کراوە. لەم ماوەیەدا تینک‌تانک و لایەنەکان زۆر جار پێوەندییان گرتووە و ویستوویانە زانیارییان پێ بدەین و لەسەر ڕاسان باسیان بۆ بکەین. زۆر جێی سەرسووڕمان بووە بۆیان، بۆیە هێشتا بە پارێزەوە دەیانەوێ لەگەڵ مەسەلەکە ڕووبەڕوو ببنەوە. تا ئێستا لە چەند کۆبوونەوەی داخراو لە نێو گرینگترین تینک‌تانکەکانی ئامریکا باسی ڕاسانمان کردووە و سەرنجی ئەوانمان بۆ ئەو مەسەلەیە ڕاکێشاوە.

هەموو دونیا دەیەوێت بزانێت کە ئایا ئەمە ڕەوەندێکە کە بەردەوام دەبێت و دەتوانن لەسەری حیساب بکەن یان نا؟

ئێمە بە بەردەوامی باسی ئەوەمان کردوە کە ئێرادەی ڕێبەرایەتی و پێشمەرگەی حیزب لەسەر ئەم مەسەلەیە بە تەواوەتی لە پشتی ڕاسان و درێژەدانیەتی و هیچ هێزێک نیە کە بتوانێت پێش بە ڕاسانی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بگرێت. بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین سەرنجی دنیا بۆ ڕاسان ڕابکێشین پێویسیتە پیشان بدەین کە یەکەم، ئێمە بەردەوام دەبین.

دووهەم، ڕاسان توانای ئەوەی هەیە کە کارکردە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا تووشی کێشەی سەرەکی بکات. پێویستە ڕاسان ئەوەندە بەهێز بێت کە بتوانێت ببێتە کێشەیەکی زۆر گەورە بۆ ئێران و هەموو دونیا ئێران بەو کێشەوە بناسن. هەروەها پێویستە نەتەوەکانی تر بە تایبەت ئازەرییەکان بێنە مەیدان. پێویستە هەوڵ بدرێت هەم لەگەڵ ئەوان پێوەندی باشتر بکرێت و هەم یارمەتییان بدرێت کە جووڵانەوەی چەکداریی خۆیانیان هەبێت. هەروەها پێویستە عەرەبەکان و بەلووچەکان تێکەڵ بکرێن و هاوکارییان بکرێت کە بە شەڕی چەکداری کێشەی زۆر جیدی بۆ کارکردە سەرەتاییەکانی دەوڵەت لە ناوچە نەوتاوییەکانی باشوور بنێنەوە. لە دوو حاڵەتدا کۆمەڵگای جیهانی باوەڕ بەوە دەهێنێت کە دۆخی مەوجوود یان باری هەنووکەیی گۆڕاوە و لێکترازاوە، ئەویش ئەو دوو حاڵەتەن: یەکەم، کورد لە نێو خاکی کوردستان شوێنێکی بەرچاوی بەدەستەوە بێت. دووهەم، ڕاسان بگوازرێتەوە بۆ نێو نەتەوە زوڵم لێکراوەکانی دیکەی ئێران.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٧ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و گۆڕان
ــ ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسەدا
ــ ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.
  • سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟ سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟
    هیچ گیانلەبەرێک نییە کە بتوانێت بێبەش و دوورخراوە لە "پەروەردە و ڕاهێنان" بژیت و پێویستی بەو مەسەلەیە نەبێت، تەنانەت ئەگەر گیانلەبەرێک بە تەنیا لە هەر شوێنێک بژیت، بە تەنیا خۆی پەروەردە دەکات و "چۆنیەتی" ڕێڕەوی ژیانی خۆی دیاری دەکات بۆ ئەوەیکە بتوانێت لە بەردەم ئاستەنگ، کێشە و گرفتەکانی ژیاندا سەرکەوێ و ئەمنییەتی هەمەلایەنەی ژیانی دابین بکات.
  • ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا
    ڕاسان لە واتای وشەییدا بە مانای هەڕەشە بۆ لێدان و هەستانەوە و ڕاسبوونەوە بەرامبەر بە هێرشبەرێک بۆ تۆقاندن و دابەزاندنی ورەی دێت.
  • \ "ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی"
    ئەگەر تەنیا ئەو دوو ڕستەیەی ئەو رۆژنامەیە و سیاسەتی گشتی بەڕێوەبەرانی رۆژنامەکە و بە روونی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی شۆڕشی سمکۆ سەیر بکەین و بیدەینە بەر سەرنج، بە روونی بۆمان دەردەکەوێت، کە خەڵکی کوردستان زۆر پێش ئەوەی ئەرتەشی سوور بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە ئەگەری هێرشی ئاڵمان لە خاکی ئێرانەوە، رووبکاتە ئێران خۆی وەک نەتەوەیەک داناوە و باوەڕی بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەی هەبووە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    به‌ دوای رووخانی كۆماری كوردستان و له‌ سێداره‌درانی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د له ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی‌(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) خه‌باتی حیزبی دێموكرات كه‌وته‌ قۆناغێكی ئه‌سته‌مه‌وه‌، به‌ڵام حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی ڕێنوێن، درێژه‌پێده‌ر و وه‌دیهێنه‌ره‌وه‌ی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆماری كوردستان، ئه‌ركی رێكخستنی بزاڤی میللی- دێموكراتیكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی درێژه‌ پێدا.
  • ڕاسان و گۆڕان ڕاسان و گۆڕان
    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش وەک هەر حیزبێکی دیکە، لە قۆناخی نوێدا پێویستی بە هزری نوێ و هێزی نوێ و رۆئیای دووبارە پێناسەکراو و سیستمی کاری نوێ هەیە.
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".