• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

دۆمینۆی "ئیختلاسەکان" لە ئێران

زایینی: ٠٦-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٨/١٦ - ١٠:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دۆمینۆی
شەماڵ تەرغیبی

لە دوو بانکی "ملی" و "ملت"دا، گەندەڵیی ماڵیی نزیک بە ١٢٠٠ میلیارد تمەنی ئەنجام دراوە؛ لەم گەندەڵییە گەورەیەدا، پشکی بانکی "ملی" ٨٠٠ میلیارد تمەن و بانکی "ملت" ٣٠٠ میلیارد تمەن خەمڵێندراوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوابەدوای ئاشکرابوونی گەندەڵی ٨ هەزار میلیارد تمەنیی بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی پاشەکەوتی فەرهەنگیانی ئێران دێتە ئاراوە کە لە زاری موحسینی ئێژەیی، وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران ئاشکرا بوو.

ئەمە یەکەمجار نییە کە هەواڵی لەم چەشنە لە ڕاگەیەنەکاندا بڵاو دەبێتەوە و لە دەیەی ٧٠ی هەتاوی بەملاوە بەردەوام ئێمە شاهێدی زنجیرە ئیختلاسی لەم چەشنە لە قەبارەی جۆربەجۆر هەین؛ ئەم دۆخەش وای کردووە کە وەک ئابووریناسان و کارناسانی بواری ئابووریی ئێران دەڵێن؛ گەندەڵی ئاوێتەی سیستمی ئابووریی ئێران بووە، کە پەروەندەکانی وەک بابەک زەنجانی، مێهـ ئافەرید ئەمیر خۆسرەوی، مورتەزا ڕەفیقدوست، شاندیز، بیمەی ئێران، ئیختلاسی ١٢هەزار میلیاردی و مووچە نجوومییەکانی لێکەوتۆتەوە.

کۆی ئەم پەروەندانەش وای کردووە کە وەک دەزگای "شەفافیەتی نێونەتەوەیی" دەڵێ، ئێران ببێتە یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتەکانی جیهان. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ناوەندە نێونەتەوەییە، ئێران لەنێوان ١٧٧ وڵاتی جیهان لە ساڵی ٢٠١٣دا، پلەی ١٤٤ی وەدەست هێناوە.

وەک چاوەدێرانی بازاڕ و شارەزایانی ئەم بوارەش دەڵێن، "گەندەڵی" لە ئێراندا بەشێوەیەکی سیستماتیک "نەهادینە" کراوە و لەهەر کون و قوژبنێکی ئەم وڵاتەدا ئاسەوارێکی گەندەڵی دەبیندرێ، بەچەشنێک کە ئەگەر کەسێک هەلی کەڵکاژۆوەرگرتن لە پێگە کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسییەکەی بۆ هەڵکەوێت و کەڵکی لێ‌وەرنەگرێ، وەک کەسێکی گەمژە و نەزان سەیر دەکرێت! بە واتایەکی دیکە، دیاردەی گەندەڵی و ئیختلاس لە ئێران هەنووکە وەک فەرهەنگی زاڵ سەیر دەکرێت کە تێیدا هیچ کەس بیر لەوە ناکاتەوە کە ئەو کارەی دەیکات درووستە یان هەڵەیە، چوونکە کاتێک سەیری دەوروپشتی خۆی دەکات دەبینێ کە هەمووان، هەر لە دەسەڵاتبەدەستانەوە بگرە تاکوو بەڕێوەبەر و کارمەندێکی ئاسایی ئیدارە یان کۆمپانیایەک، وەکوو ئەو هەوڵ بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەدەن، بۆیە پێی وایە کە زۆر ئاساییە کە ئەو گەندەڵییە ئەنجام بدات.

هۆکار و ڕیشەی سەرهەڵدانی ئەم دۆخەش لەڕاستیدا بوونی ئابووریی داخراوی حکومەتی لە ئێران و لەهەمانکاتیشدا شۆڕبوونەوەی گەندەڵی لە نێو دام و دەزگا حکومەتییەکانە؛ بەتایبەت ئەو ناوەند و دەزگایانەی کە یان جێبەجێکاری یاساکانن یان چاودێر بەسەر یاساکان و بەڕێوەچوونیانن، بۆ وێنە: شۆراکان و شارەدارییەکان، کەرتی نیـمچە حکومەتی، بانکەکان، نوێنەرانی مەجلیس، هێزی دادوەری، حەوزەی عیلمیە و وەزارەتەکانی دەوڵەت.

مەنسور شەمس ئەحمەدی ئەندامی شۆرای بەرزی ئەنجومەنی حیسابدارە لێزانەکانی ئێران سەبارەت بەم پرسە دەڵێ: کێشەی سەرەکیی ئێمە نەبوونی مەیل و ویستێک بۆ جێبەجێ کردنە، واتە هیچ ئیرادە و ویستێک بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکان بەشێوەی سروشتیی خۆیان بوونی نییە؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ نەبوونی یاسایەکی تۆکمە بۆ بەرپەرچدانەوەی گەندەڵییەکان و بەرخورد لەگەڵ گەندەڵکاران.

بۆ ڕوونبوونەوەی باشتری ئەم پرسە دەگەڕێینەوە بۆ یەکەم ئیختلاسی میلیاردیی تۆمارکراو لە ئێران؛ لە دەیەی ٧٠ی هەتاویدا ئیختلاسێک هاتە ئاراوە کە بە ئیختلاسی ١٢٣میلیاردی ناوبانگی دەرکرد. لەو کاتەدا فازڵ خۆداداد بە هاوکاریی هەندێک لە کارمەندانی بانکی "صادرات" بڕی ١٢٣میلیارد تمەنیان هەڵلووشی کە دواتر ناوبراو لە سێدارە درا؛ بەڵام بۆچی ڕەوتی دزی و گەندەڵییەکان لە ئێران کەمیان نەکرد و بەردەوام ڕوویان لە زیادبوون کرد؟ لە ڕاستیدا یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم پرسە نەبوونی ناوەند یان ئۆرگانێک بۆ چاودێری کردن بەسەر داهات و دەرکەوتەکان و هەروەها لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران دەگەڕێتەوە. هەڵبەت ئەوەشمان لەبیر بێت کە ئەگەر تەنانەت ناوەندێکی واش بوونی هەبێ ئەوە تەنیا بۆ لێپیچینەوە کردن لە خەڵکی ئاسایی تووشبوو بەمجۆرە گەندەڵکارییانەیە و کەسانی خاوەن دەسەڵاتی گەندەڵ هیج کات ناکەونە بەر لێکۆڵینەوەی ئەم ناوەندانە.

باشترین بەڵگەش بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە دەقی قسەکانی حەسەن ڕۆحانی لە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەر، لە دانیشتنی مەجلیسی ڕێژیم بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە بۆ ٣ وەزیری پێشنیاریی وەزارەتەکانی پەروەردە و بارهێنان، ئیرشاد و وەرزشە کە سەبارەت بە گەندەڵیی ٨ هەزار میلیاردیی سندوقی پاشەکەوتی فەرهەنگیانی ئێران گوتبووی: پێویست ناکات هێندەش ئەم گەندەڵییە گەورە بکرێتەوە! دواتریش ڕوو لە ڕاگەیەنەکان وتی بڵاوکردنەوەی ئەم چەشنە هەواڵانە بەجۆرێک پۆمپاژ کردنی ناهومێدییە و نابێ بکرێت! ئەم قسانە لە کاتێکدا لە زاری سەرۆکی دەوڵەتی یازدەیەمی ڕێژیمەوە دێنە دەرێ کە بۆ پەروەندەی گەندەڵیی بابەک زەنجانی خودی ئەم بەڕێزە و هاوپیاڵەکانی لە تەپڵیان دەکوتا کە گوایە گەندەڵییەکی سەردەمی ئەحمەدی‌نژادیان دۆزیوەتەوە و بە ڕاگەیاندنیان دەکرد؛ ئەدی بۆچی لەو کاتەدا بۆ ئەوان ڕەوا بوو بەڵام ئێستا بەڕاگەیاندن کردنی گەندەڵی بە کارێکی نەشیاو دەزانرێت؟ ئەمە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێ کە تەنانەت لە دزی و ئیختلاسەکانیشدا ئەگەر لایەنی خودی بیکات هەوڵێک بۆ شاردنەوەی هەیە، بەڵام ئەگەر هی خۆدییەکان نەبوو پێویستە زوڕنای بۆ هەڵبگری! لەمەش خراپتر ناوبراو بۆ گەندەڵکارەکانی نێو باندەکەی دەپاڕێتەوە و دەڵێ: ئەگەر کەسێک تووشی تاوانێکیش بوو، با تۆبە بکات و ئێمەش لێی ببورین و ڕێگەی پێ بدەین تاکوو قەرەبووی بکاتەوە؟!

لە کۆتاییدا بەس ئەوەندە دەڵێین کە ئەمە ڕەوتی دۆمینۆی "ئیختلاسەکان" لە ئێرانی ئیسلامیدایە، بەڵام دوایین دۆمینۆ بەر کێ دەکەوێت؟
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: