• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەسیجی قوتابی و مافی منداڵان لە ئێراندا

زایینی: ٠٦-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٨/١٦ - ١١:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەسیجی قوتابی و مافی منداڵان لە ئێراندا
کەیوان دروودی

بابەتەکە بۆ ڕۆژی ٥ی سەرماوەزی ١٣٥٨ هەتاوی، ئەو کاتەی کە خومەینی بە خەونی بەدیهێنانی سپای بیست میلیۆنی فەرمانی دەرکرد، دەگەڕێتەوە. ئەمە بووە سەرەتایەک بۆ ئەندامگیریی سپای تیرۆریستی پاسداران لەنێو منداڵان لە ئێراندا. دەرنجامەکەی، ڕەوانەکردنی نزیک بە چوار میلیۆن منداڵ بۆ کوشتارگەی گەورەترین شەڕی موتعارفی سەدەی بیستەم بوو کە بەپێی ئامارەکانی خودی ڕێژیم؛ نزیک بە سی و شەش هەزار منداڵ لەو شەڕەدا کوژران.

لەڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٥٨ هەتاوی، لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا کە ڕێژیمی ئێران وەکوو "روحیەی جهادی" پەرەی پێ‌دەدا، منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان دەست دەداتە کردەی خۆکوژی و گێڕانەوەی مردنی ئەو منداڵە کە وەک کەرەستەی مین هەڵگرتنەوەی سوپای پاسداران کەڵکی لێ وەرگیرا، لەنێو وانەکانی قوتابخانە بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی خۆکوژی و توندوتیژی جێی کرایەوە.

لەدرێژەی ئەم ڕەوتەدا و لەپێناو پێکهێنانی بەستێنی بەناو یاسامەندی چالاکیی دامەزراوەکانی بەسیج و سپا، مەجلیسی ئیسلامی لە ساڵی ١٣٧٥ هەتاوی، گەڵاڵەی پێکهاتن و پەرەپێدانی بەسیجی پەسند کرد تاکوو نەریتی کەڵکئاژۆ وەرگرتن لە منداڵان زیاتر لەجاران سیستماتیک بکرێت و ئەمەش لەکاتێکدا بوو کە ڕێژیمی ئیسلامی دوو ساڵ پێشتری کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی قبووڵ کردبوو؛ بەڵام ئەو قبووڵ کردنە مەرجدار بوو. کۆماری ئیسلامی لە دەقی کۆنوانسیۆنەکە بە قازانجی دەزگای ئایدۆلۆژی خۆی کەڵکی وەرگرتووە و لە مەرجەکانیدا، دزەڕێیەک دەهێڵێتەوە کە دەقەکەی بەو شێوەیە:

"لەهەر حاڵەتێکدا و لەهەر کاتێکدا لەدژایەتی لەگەڵ یاسا نێوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بێ، لەبەرچاوگرتنی پێویست نییە". ئەو ویستەی ڕێژیم سەرچاوەگرتوو لە ڕستەی "یاسای شیاوی جێبەجێ کردن" (قانون قابل اعمال) لە دەقی پەیماننامەکە بوو کە جێبەجێ کردنی ناوەڕۆکەکەی تا ئاستێک دەبەستێتەوە بە یاسا نێوخۆییەکانی وەڵاتانەوە. پرۆتۆکۆلی دڵخوازانەی ئەو کۆنوانسیۆنە و قازانجپەرەستیی ڕێژیم لە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی مەی ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی، پرۆتۆکۆلی دڵخوازانەی مافی منداڵان لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا. ماددەکانی ئەو پرۆتۆکۆلە لەبەرگرەوەی دوو بەندە کە وەک خۆی بەم شێوەیەیە:
"پرۆتۆکۆلی هاوپێچ لەبارەی کڕین و فرۆشتنی منداڵان، لەشفرۆشیی منداڵان و سووکایەتی بە منداڵان"، کە ئەو هەوڵ و کارانە لە وڵاتانی ئەندام قەدەغە دەکات، و هەروەها "پرۆتۆکۆلی هاوپێچ لەبارەی کەڵک وەرگرتن لە منداڵان لە کێشە چەکدارییەکان" کە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێی کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغە دەکات و ئەندامەکانی بۆ پێشگرتن لە ئەندام بوونی منداڵان لە گرووپە چەکدارییەکاندا دەروەست دەکات.

ئەم پرۆتۆکۆلە سەرەڕای پێشێلکردنی بەئاشکرا لە ئێراندا، ئێستا پاش پەسندکردنی لە کابینەی دەوڵەت نێردراوەتە کۆمیسیۆنە تایبەتەکان و کۆتا قوناغەکانی بۆ بوونە یاسا تێپەڕ دەکات. وتەبێژی کۆمیسیۆنی قەزایی مەجلیس ماوەیەک پێش ئێستا لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو گەڵاڵەیە جەخت دەکاتەوە کە منداڵان و مێرمنداڵان نابێ بەشداری کێشە چەکدارییەکان بکرێن و لە ٨ ساڵەی شەڕدا فەرماندەران و ئیمامیش ئیزنی بەشداریی منداڵان و مێرمنداڵانی لە شەڕ نەدەدا، مێرمنداڵان بە گۆڕینی ناسنامەکانیان بەشدارییان لە شەڕدا دەکرد". بەسیجی هەژاران(بسیج مستضعفان)یش کە منداڵ و مێرمنداڵان تێیدا ئەندامن، ڕێکخراوێکی فەرهەنگی، دژبە قەیران و پاڵپشتیکەری نیزامە، هیچکەس بە زۆرەملێ وەرناگرێ و ئەندامەتی تێیدا دڵخوازانەیە".

ئەم بۆچوونە زیاتر لە جۆک و قسەی خۆش دەچێت تاکوو بەرگری کردنێک. ڕوونە کە هەژماری ٤ میلیۆن منداڵێک کە نێردرانە بەرەی شەڕی سپای پاسداران، لەڕووی چەندایەتییەوە ئەوەندە گەورەیە کە بەبێ ڕێکخستنێکی سیستماتیک و باسکی بەهێزی جێبەجێکار ئەو کارە نەلواوە.

نوێترین کردەوەی ڕێژیمی ئیسلامی لە بیاڤی مافی منداڵاندا
ماوەیەک پێش ئێستا ڕاپۆرتێکی هەژێنەر لەبارەی دۆسییەک کە لە دووتوێی دەزگای دادوەریی بەستراوە بە ڕێژیمی ئیسلامی تۆزی لێ نیشتبوو؛ بڵاوکرایەوە. بەپێی لێدوانی هەندێ لە منداڵانی قوربانیی ئەو کردەوە و ئەو دۆسییە، داواکاری گشتیی تاران بە پێوەندییەکی تەلەفوونی لەلایەن بەیتی خامنەییەوە پێشی بە درێژەی ڕەوتی دادڕەسی دۆسیەی دەستدرێژی قورئانخوێن سەعید تووسی بۆ سەر منداڵانی فێرخوازی قورئان گرتووە.

کەچی بەپێی قسەی هەندێ لە لێپرسراوانی ڕێژیمی ئیسلامی، جێگای هیچ گومانێک لەبارەی ئەو دۆسییە نەماوە و دەستێوەردانی دامەزراوە سەروویاساییەکان( هەڵبەت ئەگەر یاسایەک بوونی هەبێ)و بەیتی خامنەیی بۆ پێشگرتن بە بەدواداچوونی دەزگای دادوەری، گومانەکە بووەتە دڵنیایی. دەبێ بگوترێت ئەم ڕێژیمە دواکەوتووە نەتەنیا هەموو کردەوە نێوخۆییەکانی پێسپێردراو لەلایەن ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی منداڵان و بەتایبەتی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی بە قازانجی دەزگای ئایدیۆلۆژی خۆی، و نە لە پێناو باشترکردنی دنیای منداڵانی ئێران نوژەن دەکاتەوە، بەڵکوو لەسەرەوە و بە تایبەتی کەسی یەکەمی ئەو هێرەمە گەندەڵەوە پێشل دەکرێت. خاڵێکی دیکەی ئەو ڕووداوە نیشانەیەکە لە پەسند کردن و پێشێلکرانی هاوکاتی بەندی یەکەمی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان.

مەبەستی نووسەری ئەم دێڕانە لێرەدا جەختکردنە لەسەر پرەنسیپەکان و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان، هەربۆیەش نەپڕژاوەتە سەر پێشلکرانی مافی منداڵان لە لایەن سیستمی پەروەردە و بەرەودانی توندوتیژی، لەپێشبوونی دەقی ئایدیۆلۆژی لە یاسا جیهانییەکانی وەک تەمەنی یاسایی، پێشلکرانی مافی منداڵان لەنێو بنەماڵەی ئێرانیدا و بوونی ٧٠٠ قوتابخانەی گڵی لە ناوچە پەراوێزەکانی نەتەوە بندەستەکان. جێی خۆیەتی بە تێروتەسەلی باسی هەرکام لەوانە بکرێت.

لەپێناو پێکهێنانی بەستێنی بەناو یاسامەندی چالاکیی دامەزراوەکانی بەسیج و سپا، مەجلیسی ئیسلامی لە ساڵی ١٣٧٥ هەتاوی، گەڵاڵەی پێکهاتن و پەرەپێدانی بەسیجی پەسند کرد تاکوو نەریتی کەڵکئاژۆ وەرگرتن لە منداڵان زیاتر لەجاران سیستماتیک بکرێت و ئەمەش لەکاتێکدا بوو
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا