کوردستان میدیا: ئه‌ندامیکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریه بریندار کرا و وێڕای کوژرانی ١٦٠٠ که‌س له هه‌فته‌یه‌کدا، رێژه‌ی به‌نابه‌ران له‌و وڵاته له هه‌ڵکشان دایه.
بریندار بوونی ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له عاموودا
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئا‌ڤێستا کورد، چه‌کدارانی PYD له عاموودا، به چه‌قۆ و دار و به‌رد و چه‌کی دژه شۆڕش، هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌رانی عاموودا که له‌دژی رێژیمی سووریه به‌ڕێوه ده‌چوو.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، هێرشی چه‌کدارانی PYD، دوێنێ یه‌کشه‌ممه بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ره کورده‌کانی شاری عاموودا ئه‌نجام دراوه و پێشگیریی له خۆپیشانده‌ران کردووه و ئاڵای خۆپیشانده‌رانی سووتاندووه.
خه‌ڵکی کورد له کوردستانی سووریه ئه‌و کاره‌ی PDYـه‌یان مه‌حکووم کردووه و ئه‌و پارته‌یان به ده‌ست و پێوه‌ندیی هێزه‌کانی رێژیمی سووریه له‌قه‌ڵه‌م داوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئاکامی هێرشه‌کانی پارتی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکدا، ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریه به‌ناوی که‌ماڵ عه‌لی بریندار بووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ری رووداو، بریندار بوونی که‌ماڵ عه‌لی به ده‌ستی چه‌کدارانی پارتی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیک، له‌لایه‌ن دوکتور کاوه عه‌زیزی، نوێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردی سووریه له هه‌رێمی کوردستان پژڕاست کراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ری رووداو له زارى دوکتور کاوه‌وه بڵاوى كردووته‌وه، كه خه‌ڵکی عاموودا به‌مه‌به‌ستی ده‌رپه‌ڕاندنی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی سووریه، هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر دام و ده‌زگاکانی رێژیم، به‌ڵام له‌لایه‌ن بازگه‌کانی PYDـه‌وه گوللـه‌باران کراون.
ناوبراو هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئه‌و کارانه‌ی PYD پێشێلکاریی ئاشکرای رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێره و له به‌رژه‌وه‌ندیی کورد له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستاندا نییه.
زۆربه‌ی چالاکڤانانی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان، هێرشه‌کانی PYDـه‌یان مه‌حکووم کردووه.
له حه‌وتووی رابردوودا ١٦٠٠ که‌س له سووریه کوژراون
یوونیسێف بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌حه‌وتووی رابردوو، زیاترین توندوتیژی له سووریه هاتووه‌ته ئاراوه و هه‌تا ئێستا ١٦٠٠ که‌س له‌و وڵاته‌دا کوژراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، وته‌بێژی یوونیسێف ئه‌و ئاماره‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئاماره نه‌کردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریه، له مانگی ئاگۆستدا زیاترین رێژه‌ی توندوتیژی له ١٨ مانگی رابردوودا له سووریه ئه‌نجام دراوه و به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه ٥ هه‌زار که‌س له‌و مانگه‌دا کوژراون.
ئاماری په‌نابه‌رانی سووری له زیاد بوون دایه
هه‌تا ئێستا زیاتر له ٨٠ هه‌زار په‌نابه‌ری سووری بۆ تورکیه هه‌ڵاتوون که به رێژه‌ی نێونجی، له رۆژێکدا ٤ هه‌زار په‌نابه‌ریان پێ زیاد ده‌بێت و هه‌نووکه‌ش لانی که‌م ١٠ هه‌زار په‌نابه‌ر له سنووره‌کانی تورکیه‌دا، چاوه‌ڕێی رۆیشتن بۆ وڵاتی تورکیه ده‌که‌ن.
کۆمیساریای په‌نابه‌رانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، پێشترش هوشداریی زیاد بوونی رێژه‌ی په‌نابه‌رانی سووریه‌ی بڵاو کردبووه‌وه و رایگه‌یاندبوو که ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری له تورکیه له ٢٠٠ هه‌زار که‌س تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئوردون هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی ماڵی به په‌نابه‌ران نه‌دات، کۆتایی به سیاسه‌تی درگای ئاوه‌ڵا به رووی په‌نابه‌ران دێنێت.