• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٥ی پوشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بۆ کۆنگرەی ١٦ی حدکا! - بەشی یەکەم

زایینی: ٠٧-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٨/١٧ - ١٦:٥٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بۆ کۆنگرەی ١٦ی حدکا! - بەشی یەکەم
محمد سلێمانی

کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دەبێت وەك پرۆسەیەکی گەورەی نەوژنکردنەوە و سەرلەنوێ بیناکردنەوەی جەوهەریانەی پێك هاتەی خۆی چ لە ئاستی رێبەری یان ئۆرگانەکانیخواروتردا سەریر بکرێ و کەش و هەوایەکی نوێی سیاسی و تەشکیلاتی لە نێو ڕێزەکانی حدکادا بخولقێندرێت. کۆنگرە وێرای هەڵسەنگاندنی مەوزوعیانەی شێوەکانی خەبات لە قۆناخی ئیستادا، ئەو هەنگاوانە توندوتۆڵبکرێن کە بەدژی ڕێژیمی ئاخوندی ئیران کاریگەریان هەیە و دەتوانێت دەوری شوێندانەری لەسەر هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان هەبێ لە مێژووی نوێی سەرهەڵدانەوەی خەباتی سیاسی و چەکداری حیزبیدا. هێزێکی سیاسی ومۆدێرێنی وەك حدکا، بەهۆی سروشتی جوان و دێمۆکراتیکی کە هەیەتی، بەردەوام ئاوڕی لە ڕابردووی سیاسی خۆیداوەتەوە و ئەگەر لە شوێنێكدا هەڵەیەك یان کەمترخەمیەك روویدابێ و زیانی بەحیزب و جولانەوەی سیاسی گەیاندبێ، لە خۆی قبوڵنەکردوە و لە رەوتی تێکۆشانی سیاسیدا، بەرپرسانە بەخۆیدا چۆتەوە و ژینگەی خۆی ڕێکخستۆتەوە. بەدڵنیایەوە کۆمەڵانی هەرواوی خەڵکی کوردستان بە هەموو پێك هاتە وچین و توویژە کۆمەڵایەتیەکانییەوە چاوەڕوانی هەنگاوی تازە لە پێناو وەسەریەك خستنەوەی بنەماڵەی گەروەی دێمۆکرات لە حدکا دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش کۆنگرەی ١٦ی حیزب ئەرکێکی گرینگ و مێژووی دەکەوێتەسەرشان کە بتوانێت لەسایەی بڕیاری سیاسی و وردبینی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیدا، هەڵوێستی نوێ وەربگرێ.

جەوهەری کێشەو ناکۆکیەکان بە ئاڕاستەی تەبای و پێکەوە کارکردن لە نێو حدکایەکی گەورەو یەكگرتوو بگۆڕێت. چوونکی خەڵکی کوردستان هەر ئەوەیان لە حیزبی خۆیان چاوەڕواندەکەن و هیوای ئەو دەخوازن کە حدکا بۆ جارێکی دیکە و بە هەستی بەرپرسیارانەی چاو بە رەوتی یەکگرتنەوەی بنەماڵەی گەروەی دێمۆکڕاتدا بەگێڕێ و کاربۆلابردنی لەمپەر و کەندوکۆسپەکانی سەر ئەو رێگایە بکا کە خواستی زۆربەی خەڵك و تێکۆشەرانی دێمۆکراتە. داڕشتنەوەیی سەر لە نویێ سیاسەت وستڕاتیژی حیزب و هەرلەوکاتەشدا هەڵبژاردن و بڕیاردان سەبارەت بەجۆری سیاسەتی لێك تێگەیشتن و دانیشتن و دیالۆگ لە گەڵ موخالیفان لە سەر بنەمای بیرکردنەوەیەکی تازە و قوڵ بە مەبەستی پێک هێنانی بەرەیەکی کوردستانی بە بێ هەڵاواردنی ڕێکخراوەیی لە سەر ئەساسی پێگەیان لە نێو خەڵکی کوردستاندا، دەتوانێت کلیلی چارە سەری زۆر بەیی ئەو گرفتانە بێت کە بەردەوام لە سەر ڕێگایی یەکڕیزی خەباتی هاوبەشی کورد بووە، بۆ گەئیشتن بە ئامانجی سیاسی و نەتەوەییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. حدکا لە مێژووی تێکۆشانی سیاسیدا هەرگیز لە هەڵوێست وەرگرتن و بڕیارداندا، دوو رووینەکردوە و وەك هێندێك هێزی سیاسی شوێن رووداوەکانی هەڵنەگرتووە،یان ڕێبەرەکانی خۆیان بە سەرچۆپیکێشی مەسەلە پڕلە کێشەو قەیرانە نێوخۆیەکانی هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات نەزانیوە و بە فرسەت و هەستی نابەرپرسانە و لێكدانەوەی هەلومەرجی سیاسی و پەیوەندییەکان بڕیاری نەداوە. حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وەك هێزێکی میللی دێمۆکراتێك و سەربەرزی سیاسی و تەشکیلاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، روڵی دیارو گاریگەری لەسەر هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان هەبووە و هەیە و، پێویستە لە ئێستادا وێڕای پێداچوونەوە و ڕەخنە لە لایەنە لاوازەکانی کار و خەباتی خۆی، هەوڵبدات بە بەرنامە و ستڕاتیژی نوێی خەبات و تێکۆشان، بەرەو پیری کۆنگرەی ١٦ خۆی هەنگاو بهاوێژی. پەیامی کۆمیتەی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی ١٦ی حیزب لە ڕاستیدا گرینگی و تایبەت مەندی سیاسی و تەشکیلاتی خۆی هەیە و حیزبی دێمۆکڕات کە خۆی بە هێزێکی خەڵکی و نەتەوەی ئەژماردەکات، بەڕەوای دەزانێت پرسە گرینگ و هەستیارەکانی بە پاڵپشتی و کۆدەنگی نەتەوەی دابنێ و هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵایەتی نێو کۆمەڵگای کوردستان بە ڕێگای ناردنی سەرنج و پێشنیار، هەوڵبدەن سەرڕاستی ڕێچکەیەکی تازە و بەرهەمدار بۆ حیزب بەخولقێنن و ، لە داهاتووی خەباتی سیاسیدا کەڵک لە کۆی گشتی پێشنیاز و بیروڕاکان وەربگیڕی و کۆبەندی خاڵ و مەسەلەکان بکرێتە هەوێنی ئەو قۆناخە تازەیەی تێکۆشان کە حیزب وەك نوێ ترین هەنگاوی سیاسی بڕیاری لە سەر داوە و چاوەڕواندەکرێت لەسەریشی بەردەوام بێت.

ئەگەر بێت و هەلومەرجی سیاسی و نێوخۆی باشوری کوردستان بۆ ئەو مەبەستە لەبارو گونجاوبێ، کە خۆی لە چالاکیەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبدا دەبینێتەوە! دەست پێکردنەوەی خەباتی سیاسی و تەشکیلاتی و چەکداری لە ڕاستیدا وەك سەرەتا شۆڕشێکی بەربڵاوی سیاسی و نەتەوەی سەیردەکرێ و حکوومەتی ئاخوندی ئێران ئەگەر لە ژێر فشاری نێوخۆیدا نەبێت، هەرگیز بە ڕێگای ئاشتی و لێك تێگەیشتندا مافی سیاسی و نەتەوەی گەلی کورد و گەلانیتری وڵات ناسەلمێنێت.

حیزبی دێمۆکڕات وێرای پشتیوانیکردن و ڕێکخستنی ڕێکخراوە مەدەنیەکان، تێ بکۆشێت لە هێز و ئەنەرژیان لە کات و شوێن گونجاودا کەڵكی شیاو وەربگرێ و هەرلەوکاتەیشدا وەك سەرمایەکی مرۆڤی و مەعنەوەی بیان پارێزێت. ئەوەش بەڕێگای دیاریکردنی بەرنامە و ستڕاتیژی کرداری شیاو دەسکەوتی دەبێت. حدکا لە هەنگاوەکانیدا کە دەیهاوێژێت بەدڵنیایەوە بەرپرسیارەتی نەتەوەی لەسەرشانە و کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان ئومێدیان لەسەر بەهێزبوون و شێوەی بەرخۆدانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران هەڵچنیوە و لە هەموو کات و شەرایەتێكدا ئامادەن پشتیوانی لێبکەن. بەڵام زۆر گرینگە کە حیزب لە داهاتوودا بتوانێت میتۆد و میکانیزمی سیاسی و تەشکیلاتی خۆی لە ئاستی نێوخۆ و دەرەوەدا بەجۆرێك سازوئامادە بکاتەوە، کە توانای ئەوەی هەبێت روبەرووی ئەگەری رووداوی لەناکاوی سیاسی وڵات بێتەوە. لە رەوتی تێکۆشانی سیاسیدا دەکرێت تاکتیکی خەبات فیدای دروشمی ستڕاتیژی بکرێ و هەرگیز ناکرێت پێچەوانەکەی ئەنجامبدرێ. پاشان قۆناخی ئێستای خەبات نیازی بە هێزێکی تێکۆشەری سیاسی و تەشکیلاتی و چەکداری هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆنگرە دەبێت کەسانێك بە شیاوی ڕێبەری حدکا بزانێت و هەڵیانبژێرێ کە توانا و ئامادەی خەباتی بەکردەوەیان تێدا بەدی بکرێ. بەواتایەکی تر ئەو ڕێبەرییە دووربێت لە مانۆڕدان و خۆدوورگرتن لە گەڕانەوە بۆ نێوخۆی وڵات و، ئەو کەسانەی بۆ ئەو پۆستە خۆیان بەربژێر دەکەن، ئەو ئامادەیەن تێدا هەبێ و خۆشیان دڵخوازی خەباتی ڕاستە و خۆ و گەڕانەوەیان هەبێت بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دیارە لە ڕابردووشدا ئەو بابەتە خاڵێكی جەوهەریانەی نێو کۆنگرەکانی حیزب بووە و لە سەر ئەساسی هەڵسوڕان و چالاکییەکان دەنگ بەبەربژێرەکاندەدرا. لە ڕاستیدا پێویستە ئەو نەریتە شایستە و مێژوویە زیندوو بکرێتەوە، چوونکی بزووتنەوەی سیاسی و شۆڕشگێڕی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، نیازی بە رێبەر و پێشڕەوی ئەو تۆ هەیە کە توانای بڕیاردان و لێكدانەوەی مەسەلە گرینگ و خەباتگێڕیەکانی بەدژی حکوومەتی ئاخوندی ئێران هەبێ و ڕاستەوخۆ پەیوەندی حیزب لەگەڵ خەڵکدا پەرەپێبداتەوە و لە رەوتی تێکۆشانی نوێدا بەرچاو روونی زیاتر بخرێتە پێش چاوی خەڵك.

درێژەی هەیە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان
ــ سیاسەتی شەرخوازیی ڕێژیمی ئێران
ــ هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
ــ ترس لە تەرەقە
  • \ "ئاسمیلاسیون فەرهەنگی" پڕۆسەیەک بۆ له نێوبردنی کورد
    رستەکانی ئەو پێش‌نووسه پیشان دەدەن که لە ڕوانگەی داڕێژەرانی ئەو پێش نووسەوە، " ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی" وەکوو بەشێک لە "ژینۆسایدی فەرهەنگی" پێناسە کراوه و لەو پێشنووسەدا جێی گرتووە.
  • د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی د. مەحموود عوسمان: ئێران خۆی دژی کوردە و هەر شتێ کورد بیکا دژیەتی
    بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یەکەم مانگی وەرزی پاییزی ئەمساڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدەن و ئەوەش وەک هەمیشە کاردانەوەی دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەی لێکەوتەوە و بەتایبەتی ڕێژیمی ئێران بە توندی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە دەربڕیوە.
  • بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ بە دیوارکێشان، هەستی نەتەوەیی خاشەبڕ ناکرێ
    جیرانەکانی تورکیەش لە هێندێک شوێن سنووری وڵاتەکانیان لەگەڵ تورکیە بە نەردە و تێلدوور بەستووە. سنووری تورکیە- یوونان لەلایەن یوونانەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕا بە حەسارێک لە تۆپەکانی سیمی خاردار قاییم کراوە. حکوومەتی بولغارستانیش بە دروستکردنی دیوارێک لە سیمی خاردار بە درێژایی ٣٠ کیلۆمێتر سنووری خۆیان لە گەڵ تورکیە قایمم کردووە.
  • شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک شووناسی بکەرانی هێرشە تێرۆریستیەکەی تاران و پرسێک
    لەم پرسەی ئەمڕۆی ئێمەشدا تۆڕێک لە دەسەڵات بوونی هەیە کە زیاتر لە یەک سەدەیە کە پێوەندی کوردەکان و فارسەکان لە ئێران یان باشتر وایە بڵیێن (نواندنەوەکانی دیکەیان) لە رۆژهەلاتی ناڤیندا رێک و چوارچێوەیان بۆ دیاری کردووە.
  • هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە هەڵاواردن، دەمارگرژی و سڕینەوەی مەسئەلە
    ڕووداوی تاران پێچەوانەی زۆرینەی لێکدانەوەکان نەک لەجێ ڕوویدا و نە نەخوازراو بوو، نە بەو واتایە یەکلاکەرەوە کە بڵێین سێناریۆی پەتی بوو، بەڵکوو لەو ڕووەوە کە حاکمییەت ساڵانێکی زۆرە بەشێوازی داڕشتنی سیاسەتی سیستماتیک بەستێنی بۆ ڕووداوی ئەوتۆ خۆش کردووە.
  • منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران منداڵ فرۆشی، دیاردەیەک لە وڵاتی چەوسێنەری ئێران
    ئێران وڵاتێکی چەوسێنەر و گیرۆدە بە نەخۆشییە، برین لەسەر برین لە جەستەی کز و لاوازیی وەک دیکتاتۆری، شەڕ، کوشتار، هەژاری، منداڵفرۆشی و ... سەرهەڵ ئەداو هەموویان لە وڵاتێکی ژێر حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پێکەوە دەژین.
  • ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش) ڕاسان، قووڵایی ستراتێژیکی کوردستان (خوێندنەوەیەکی ڕاسان لە قۆناغی پاش داعش)
    کەوایە لە ئێستادا ئەوەی لە هەنگاوی یەکەمدا ستراتێژی دوو داگیرکەری کوردستان واتە کۆماری ئیسلامی و تورکیا دیاری دەکات، لاواز کردنی دەسەڵاتی سیاسی کورد لە ناوچەکەدایە ، نەک سڕینەوەی شوناسی کوردستان.
  • ترس لە تەرەقە ترس لە تەرەقە
    خامنەیی کە هەیمەنەی درۆیینەی وەمەترسی کەوت، دەستی بە فڕوفیشاڵی زۆرتر کرد و گوایە دەیانەوێ لەگەڵ تیرۆریزمدا شەڕی کۆتایی بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیرۆریزمی چ شیعی و چ سوننیەکەی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پەرەی پێ دراوە.
  • خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له \ خوێندنه‌وه‌یه‌کی ناته‌واو له "باڵنده‌کانی ده‌م با"
    باڵنده‌کانی ده‌م با به زمانێکی زۆر شاعیرانه و ته‌كنیکێکی تێکه‌ڵاوی گێرانه‌وه، باسی وشکبوونی ئاره‌زەووه‌کانی پیاو له شۆره‌کاتی زیندان و مه‌نفا و ئاواره‌ییدا ده‌کا. باسی خه‌مێک که له ناخی پیاودا سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌دوای وەڵامی پرسیارێکدا د‌‌ه‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ که: "له‌پێناوی کام تاواندا سزا دراوه ئه‌م پیاوه؟ له‌پێناوی کام تاواندا سزا ده‌درێین؟ له ئاگری کام تۆڵه‌دا ده‌سووتێن؟" (ل. ٢٩)
  • د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە د. عەبدولحەکیم خوسرەو: ئێران بە نیسبەت هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆییەکەی بە شێوازێکی سلبی مامەڵەی کردووە
    وتووێژی ڕۆژنامەی کوردستان لەگەڵ د.عەبدولحەکیم خوسرەو، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە پێوەندی لەگەڵ پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کورستان و مەترسی و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر شنگال و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
  • هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس هەنگاو بەرەو لووتکەی مافی دیاریکردنی چارەنووس
    زانایان و تئۆریسییەنەکان باس لە دوو هۆی سەرەکی دەکەن کە مافی جیابوونەوە بە گرووپێک دەدات تاکوو لە وڵاتی سەرەکیی خۆیان جیا ببنەوە و وڵاتێکی دیکەی سەربەخۆ بونیاد بنێن. ئەو دوو هۆیە ئەوەندە بەهێزن کە خواستی "تەواویەتی خاکیی" وڵاتان دەتوانرێ بە خاتریان وەلابنرێت. هۆی یەکم ئەوەیە کە ئەگەر وڵاتێک ڕێگری بکا لە گرووپێکی دیاریکراو کە لە بواری نێوخۆییدا کە مافی چارەی‌خۆنووسینی هەبێ و خۆی بەڕێوە ببات.
  • شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە شەریف فەلاح: شیعر و هونەری بەرگری شادەماری ڕاسان و ڕابوونی شۆڕشە
    شەریف فەلاح، شاعیر، وەرگێڕ و چالاکوانی فەرهەنگی، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە گوندی (گەزنە)ی سەر بە چەمشاری سنە لەدایک بووە.
  • تاوتوێ کردنی پرسی \ تاوتوێ کردنی پرسی "بەشداریی خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردن"دا
    ئێمە لە هەڵبژاردنی ئێراندا لەگەڵ دیاردەیەک بەرەوڕووین بەناوی "هەڵسووڕی قەدەغەکراو"، چالاکێک یان بکەرێک کە دەتوانێ کارتێکەریی لەسەر ئاراستەی هەڵبژاردنەکان بێ، بەڵام چالاکییەکانی لە ڕێگای جۆراوجۆری یاسایی و نایاسایی قەدەغە و سنووردار کراوە.
  • ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک ئەزموونی دامەزرانی ئیسرائیل و چەند وانەیەک
    باوکی سەهیونیزم و دەوڵەتی یەهوود، تێئۆدۆر هێرتسێل بوو کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی ڤییەن بووە و وەکو ڕۆژنامەوان کاری دەکرد. سەرچاوەی دروستبوونی ئەو بیرۆکەیە کە دەبێ دەوڵەتی یەهوود بۆ یەهوودییەکانی دونیا دروست بکات، لە نێوئاخنی بەڕێوەچوونی دادگای ئەفسەرێکی یەهوودی-فەڕانسەیی لە ساڵى ١٩٨٤کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەڵمانەکان دادگایی دەکرا دروست بوو.