کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نامەیەکدا پیروزبایی لە دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری نوێی ئامریکا کرد.
دەقی نامەکە:
جەنابی ترامپ، سەرکۆماری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا
بە بۆنەی سەرکەوتنی بەڕێزتان لە هەڵبژاردنەکانی پەنجاوهەشتەمین خولی سەرکۆماریی ئامریکا پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەکەین، هیوادارین لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەتاندا بتوانن خزمەتێکی بەرچاو بە خەڵکی ئامریکا بکەن و شوێندانەر بن لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست لە ڕێگای دابینبوونی مافە نەتەوەییەکانی نەتەوە بەشخوراوەکان لە ناوچەدا و کورتکردنەوەی دەستی دەوڵەتە تێرۆریست و دیکتاتۆرەکان لەو بەشەی دنیا.
نەتەوەی کورد لەو ناوچەیە بۆ ماوەی زیاتر لە سەد ساڵە لە پێناو ئازادی، یەکسانی و مافی نەتەوەیی خۆیدا خەبات دەکا، حیزبەکەی من، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٧١ ساڵە بە دژی ڕێژیمە دیکتاتۆرەکانی ئێران لەو وڵاتەدا لە بەربەرەکانێ دایە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە سێ دەیەیە هەموو جوڵانەوەیەکی ئازادیخوازی لە ئێران بە تایبەت لە کوردستانی ئێراندا سەرکوت دەکا و لەو ماوەیەدا بە هەزاران کەس لە چالاکانی سیاسی و کادر و پێشمەرگەی حیزبەکەی منی ئێعدام و تیرۆر کردووە.
لە ئێستادا ئەو ڕێژیمە نەک هەر خەڵکی کورد و باقی گەلانی ئێران سەرکوت دەکا، بەڵکوو دەسەڵات و نفوزی خۆی بە شێوەیەکی بێوێنە لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست پەرە پێداوە و بە دایم تێدەکۆشی بۆ پێکهێنانی نائارامی، ئاژاوە و شەڕ و وێرانی، بۆیە لامان وایە بۆ سەقامگیری و ئاشتی لەو ناوچەیەدا پێویستە دەسەڵاتی ئەو ڕێژیمە بەرتەسک بکرێتەوە و بکەوێتە ژێر زەختێکی ئەوتۆ کە مافە سەرەتاییە سیاسییەکانی نەتەوەکانی ئێران و یەک لەوان نەتەوەی کورد بە فەرمی بناسێ.
هیوادارین بە هاوکاری و یارمەتی گەلانی ئەو ناوچەیە، بە تایبەت گەلی کورد لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو بن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی
١١ی نوامبری ٢٠١٦ی زایینی