کوردستان میدیا: شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له دانمارک لە دیدارێكدا له‌گه‌ل پارتی سوسیال دێموكراته‌كانی دانمارک، له سه‌ر قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزبی دێموكرات كه به ڕاسانی ڕۆژهەڵات ناسراوه گفتوگۆیان كرد.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، شاندێكی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دیموكرات له وڵاتی دانمارک بە سەرپەرەستیی سه‌عید سولتانپوور له‌گه‌ل نیک هێكێروپ به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سوسیال دێموكراته‌كان له پارلمانی دانمارک چاوپێكه‌وتنیان پێكهێنا.
له‌و دیداره‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات به وردی باسی له قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزبی دێموكرات، حزووری پێشمه‌رگه له قووڵایی خاكی كوردستان و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی چه‌ند مانگی ڕابردووی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات و هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كانی ئه‌م دیداره ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی به‌ربڵاوی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاتانی دراوسێ و پیشتیوانی له گرووپه توندڕه‌و و تێرۆریسته‌كانی ناوچه و شێواندنی هێمنی وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاست بوو.
نوێنه‌ری حیزبی دێموکارت له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانی خۆیدا ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كرد و ئه‌و هه‌ڕه‌شانەی به جیددی و مه‌ترسیدار له قه‌له‌مدا و باسی له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی ماشێنی تێرۆری كۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به تایبه‌تی ئورووپادا كرد.
هێكێرۆپ باسی له سه‌فه‌ری ئه‌م دوایانه‌ی كۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارلمانی دانمارک بۆ ئێرانی كرد كه ناوبراو خۆی یه‌كێک له ئه‌ندامانی شانده‌كه بووه، ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌م سه‌فه‌ره‌دا هه‌ستی به كه‌شێكی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی زاڵ بە سەر خه‌ڵکدا كردووه و تیمه‌كه‌یان ته‌نیا توانیویانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیاریكراو له لایەن ڕێژیمه‌وه دابنیشن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا نی‌ك هێكێروپ پشتیوانیی خۆی له خه‌باتی حیزبی دێموكرات و دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی كورد ڕاگه‌یاند.