• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٥-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٨/٢٥ - ١٦:٤٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: دایکی شەهید ئەردەشیر فیرووزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، دایە "ئێران شەریفی" دایکی شەهید ئەردەشیر فیرووزی خەڵکی شاری کامیاران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە ئێران یەکێک بوو لە شێرەژنانی کوردستان کە هەموو کات بە شانازییەوە باسی لە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد و هیج کاتیش هیوای بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلەکەی لە دەس نەدا.

شه‌هید ئەردەشیر فیرووزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سالی ١٣٤٢ ی هەتاوی له "کامیاران" له‌دایک بوو.

لە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاشکرابوونی خەباتی حیزب چەکی شەرەفی لەشان کرد و بوو بە پیشمەرگە، بەداخەوە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٦٠ی هه‌تاوی لە شەڕێکی نەخوازراودا شەهید بوو.

گڵکۆی شەهید ئەردەشیر لەگوندی "شایەنی"ـیه.

دایه ئێران شەریفی خێزانی شەهید شاپوور فیرووزی ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمی بنەماڵەکەی دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا