کوردستان میدیا: کردەوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست جیهانی نیگەران کردووە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە نوێترین حاڵەتدا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژیمی ئێرانی بە هۆی بەشداری لە شەڕی سووریهدا مەحکووم کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، چارڵز فلاناگان وەزیری دەرەوی وڵاتی ئیرلەند، نێگەرانیی خۆی لە چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کردەوە مەترسیدارەکانی ئەو ڕێژیمە لەمەڕ پەرەپێدان بە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکە دەربڕی.
فلاناگان هەروەها باسی لەوە کرد کە؛ وڵاتەکەی دژی هەر چەشنە توندوتیژی و تێرۆره.
ناوبراو سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران بە تایبەت لە سووریه و یەمەن، باسی لەوە کرد؛ ئەو کردەوانە مەترسیدارن و لەو بارەوە لەگەڵ عەلی لاریجانی وتووێژم کردووە.
ڕێژیمی ئێران چەندین جار لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە دەستێوەردان لە وڵاتانی دراوسێ تاوانبار و داوای لێکراوە کۆتایی بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە بێنێت.
ڕێژیمی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا، لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆی هەوڵ دەدات، و زۆربەی کارناسانی پرسە سیاسییەکان لەو باوەڕدان کە رێژیمی ئێران هۆکاری ئەسڵی قەیران لە ناوچەکەدایە.