کوردستان میدیا: ئه‌مریکا بۆ رێژیمی ئێرانی هێڵى سوور دیاری ده‌کات و له ئه‌گه‌ری به‌زاندنی ئه‌و هێڵه له‌لايه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه، ئه‌مریکا دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئه‌و رێژیمه ته‌فروتوونا ده‌کات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، باراک ئوباما به شێوه‌یه‌کی جیدی هه‌وڵ ده‌دات هه‌تا پێشگیری له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسراییل بۆسه‌ر ئێران بکات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێڵی سوور بۆ ئێران دیاری ده‌کات، هه‌تا له ئه‌گه‌ری شکاندنی ئه‌و هێڵه سووره، دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئێران ته‌فروتوونا بکات.
ئه‌مریکا له رێگه‌ی دیپلۆماتکارانی ئورووپاوه به رێژیمی ئێرانی راگه‌یاندووه، که پشتیوانیی هێرشی سه‌ربازیی ئیسراییل له دژی دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئه‌و رێژیمه ناکات.
رۆژنامه‌یه‌کی ئیسراییلی رایگه‌یاندووه، ئه‌مریکا له رێگای دوو دیپلۆماتی ئورووپاییه‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی به رێبه‌رانی رێژیمی ئێران گه‌یاندووه.
واشیگتۆن به لێپرسراونی رێژیمی ئێرانی راگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له ناوچه‌که‌دا، هاوڕێیه‌تیی ئیسراییل ناکات، به‌ڵام باراک ئۆباما به شێوه‌یه‌کی جیدی له هه‌وڵی ئه‌وه دایه که‌له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسراییل بۆسه‌ر ئێران پێشگیری بکات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێڵی سووری بۆ ریژیمی ئیران دیاری کردووه هه‌تا له ئه‌گه‌ری پێشێل کردنی ئه‌و هێڵانه دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی ئێران ته‌فروتوونا بکات.