کوردستان میدیا: دوو زیندانیی سیاسیی کورد به‌ناوه‌کانی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری و حه‌یده‌ر ره‌شیدی، له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان به‌رده‌وامن.
به‌پێی راپۆرتی کۆمیته‌ی رێپۆرتێرانی مافی مرۆڤ، مانگرتنی دوو زیندانی سیاسیی کورد له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج و زیندانی قوروه درێژه‌ی هه‌یه. حه‌یده‌ر ره‌شیدی زیندانی سیاسیی کورد له ژووری تاکه‌که‌سیی زیندانی شاری قوروه له بارودۆخێکی جیسمیی ناله‌بار دایه و یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبرا، وێڕای پژڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتوویه‌تی: هه‌تا ئێستا له دیتنی حه‌یده‌ر ره‌شیدی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
یه‌کێک له هاوبه‌ندییه‌کانی حه‌یده‌ر ره‌شیدی بارودۆخی جیسمیی ناوبراوی به ناله‌بار وه‌سف کردووه و گوتوویه‌تی: ناوبراو له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌ی به‌رده‌وامه.
حه‌یده‌ر ره‌شیدی ساڵی رابردووش بۆ ماوه‌ی ٢٠ رۆژ مانی له خواردن گرت و پاش به‌ڵێنیی جێبه‌جێ کردنی داخوازییه‌کانی له‌لایه‌ن لێپرسراوانی زیندانه‌وه کۆتایی به مانگرتنه‌که‌ی هێنا، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنیانه هه‌تا ئێستاش جێبه‌جێ نه‌کراون.
زیندانی ناوه‌ندیی شاری قوروه زیاتر له باقی زیندانه‌کان، به‌ندکراوانی سیاسیی تێدا راده‌گیرێت.
له‌لایه‌کی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری زیندانی سیاسیی ره‌جایی شاری که‌رج ئه‌مڕۆ له پێنجه‌مین رۆژی مانگرتنه‌که‌ی دایه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌هۆی ناڕوون بوونی په‌ڕگه (په‌روه‌نده)که‌ی پاش ٢٠ ساڵ سزای زیندان مانی له خواردن گرتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رێپۆرتێرانی مافی مرۆڤ، ئه‌م زیندانییه سیاسییه کورده به تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ساڵی ١٣٧٣ی هه‌تاویه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا دراوه.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری هه‌نووکه‌ش به‌بێ موره‌خه‌سی له زیندانه‌کانی ورمێ و ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ماوه‌ی سزاکه‌ی تێپه‌ڕ ده‌کات.