کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەوخوانێک لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک بەڕێوە چوو

16:45 - 27 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە شاری ئالبۆرگ، شەوخوانێک لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک بەڕێوە چوو.

لەو شەوخوانەدا سەرەتا لە لایەن بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی ژنان شەیدا ساڵح زادە بە خێر هاتنی ئامادەبووان کرا و پاشان ئەلبۆز ڕۆئینتەن بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دانمارک باسێکی لە سەر دامەزراندنی یەکیەتیی ژنان لە سەردەمی کۆماری کوردستان و چۆنیەتی کار کردنیان لەو سەردەمەوە تا ئێستا و ڕۆڵ و گرینگیی ژنانی کورد لە شۆڕش و خەباتی گەلی کورددا بە وردی هێنایە بەرباس.

ناوبراو هەروەها ئەرکی کاری ڕێکخراوەیی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی دانمارکی وەک ڕێکخراوێکی سڤیل هێنایە بەر باس و بەراوردی کرد لە گەڵ کاری ڕێکخراوەیی و چۆنیەتیی بەشدار بوون و چالاکیی بواری یەکسانی لە نێو کۆمەڵگادا؛ هەروەها پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە ژنان پێویستە خۆیان هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی مەیدانی چالاکیان بەرینتر و فەعال تر بکەنەوە.

لەو شەوخوانەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان و حیزبی دێموکرات لە باکووری دانمارک بەشدار بوون.

ئەو شەوخوانە بە چەند چالاکیەکی جۆراوجۆر و هەڵپەرکێ و گۆرانی کۆتایی هات.