• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

خوێندنەوەى ڕاسان لە هەڕەشەکانى سپاى پاسداران بۆ سەر حکوومەتى هەرێمى کوردستان

زایینی: ٢١-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٩/٠١ - ١٧:١٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خوێندنەوەى ڕاسان لە هەڕەشەکانى سپاى پاسداران بۆ سەر حکوومەتى هەرێمى کوردستان
ئەلبورز ڕوئینتەن

ئه‌مساڵ هەڕەشەکانى سپاى پاسداران کەوتۆتە قۆناغێکى نوێوە، چوونکە ڕەنگى هەڕەشەکان جیاوازییەکى زۆرى لەگەڵ ساڵانى پێش هەیە، ئەو هەڕەشانە سەرەڕاى ترس، پیلانەکانى ڕێژیمیش نیشان دەدات.

- بۆچى دەبێ سپاى پاسداران وا بە ئاشکرا بەرانبەر بە هەرێمى کوردستان و هێزەکانى ڕۆژهەڵات و بەتایبەتى ڕێبەرایەتیى ڕاسان واتە حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران کە بە "لەنێوچوو" ناوی دەبات، هەڕشە بکات؟

- بۆچى ئەو هەڕەشانە ڕاستەوخۆ ئاراستەى حکوومەتى هەرێم و سەرۆکایەتیى هەرێم بکات، لە کاتێکدا ئەوە لە دەرەوەى ڕیسا و عورفى دیپلۆماسییە؟

_ پیلانى پشتى پەردەى ئەو هەڕەشانە چین؟

وەڵامدانەوەى پرسیارەکانى سەرەوە تابلۆیەکى ڕوونى سیاسەتى سپاى پاسداران بەرانبەر بە کورد وێنا دەکات. وەڵامى پرسیارى یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنى ڕاسان لە پلان و جێبەجێ کردنى. چوونکە هەڕەشەى سپاى پاسداران وەک لە ناوەکەی دیارە، گرنگترین ناوەندى پاراستنى ڕێژیم لە مەترسیی هەبوونى ڕاسان بۆ سەر هەبوونى ڕێژیم دەگەڕێتەوە، ئەگەر وا نەبا هۆکارى هەڕەشە کردنى هێزێک کە خۆى بانگەشەى نەمانى دەکات، مانای نەبوو.

بەڵام ناچار بوونیان بە پەنا بردنە بەر هەڕەشە و گوڕەشە، ڕاستیى مه‌زنیی و شوێندانەر بوونى ڕاسان دووپات دەکاتەوە، ئەویش لە زمانى دوژمنەوە. کە واتە گرنگیى پشتیوانیى کورد بەگشتى بۆ ڕاسان جارێکى دیكه‌ بۆ هەمووان دەردەکەوێت، چوونکە دوژمن بە هەموو شێوەیەک دژایەتی دەکات و کوردیش دەبێ بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیى لێ بکات.

وەڵامى پرسیارى دووەم لە هێزى سپاى پاسداران لە دەستێوەردان لە وڵاتانى ناوچە سەرچاوە دەگرێت. چوونکە هەڕشە بۆ سەر دامەزراوەیەکى یاسایى کە پێوەندیى دیپلۆماسیی لەگەل ئێران هەبێت بە شێوەیەک کە ئەو هەڕشانە باس لە هێرش کردنە سەر و دوژمنایەتى کردنى ئەو هەرێمە بکات، نیشان دەدات کە سپاى پاسداران لە هەموو ئەو پیلانانەى ده‌یهه‌وێ لە حکومەتى هەرێمى کوردستان جێبەجێی بکات بە جۆرێک بێ‌هیوا بووە، بۆیە دەیهەوێ بە شێوەیەکى ڕاستەخۆ گوشار بهێنێت بۆ ئەوەى حکومەتى هەرێمیش بە گوشارى خۆى ڕێبەرایەتیى ڕاسان لە ڕاسان و بەرنامەکانى پاشگەز بکاتەوە.

تەنانەت چۆنیەتیى ئەو هێرشانەى خۆشیان لەکاتى هەڕەشەدا ناو دەبەن، وەکوو هێرشی مووشەکى و هێرشی دەوڵەتى مەرکەزیى عێراق بۆ سەر کوردستان و تەنانەت جوداکردنەوەى بەشێک لە هەرێمى کوردستان و پشتیوانیى ئاشکرا لە هێزیکى کوردى لە ڕێگەى لایەنگرانى خۆیان لە وڵاتانى دیكه‌، بۆ ئەوەى دژایەتیى حکومەت و سەرکردایەتیى سیاسیی باشوورى کوردستان بکەن. واتە بەرەوپێش چوونى ڕاسان گوشارى بۆ سپاى پاسداران هێناوە تا بەو شێوەیە ڕاستەوخۆ هەڕەشەکانى خۆى ئاراستەى باشووری کوردستان بکات.

وەڵامى پرسیارى سێیەم دەتوانرێت لە وشەکانى نێوئاخنی هەڕەشەکاندا دیارى بکرێت. سەرەتا کە پاسدار سەلامى لە تریبوونى فەرمیى کۆمارى ئیسلامى واتە لە مینبەرى نوێژى هه‌ینی بۆ هێرشی ڕاستەوخۆى ئێران بە هێزى مووشەکى و زەوینی بۆ سەر ناوەندەکانى شۆڕش کە دەکەونە دەرەوەى سنورى ئێران لەخۆ دەگرێت، هەڵبەت ترس لە وەڵامى حیزبی دێموکراتى کوردستان لە نێوخۆى وڵات بە شێوەیەک کە دۆخەکە ئیتر کۆنتڕۆڵ نەکرێت و هەروەها دروست بوونى هاوپەیمانییەکى نێونەتەوەیى لە دژایەتى کردنى ئێران لە کاتێکدا کە بانگەشەیەکى زۆر بۆ بەرنامەى بەرجام واى کرد کە بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەو بەرنامەى خۆى بۆ پیلانى کۆتایی بەجێ بێڵێت.

هەڕەشەى دووهەم کە سەفەوى ڕاویژکارى خامنەیی بۆ کاروبارى سەربازى کردى و باسی لە پێکەوە لکانى باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان کرد. زۆر شیکارى سیاسی و ڕۆژنامەوانى ئەو هەڕەشانەیان وا شی کردەوە کە مەبەست لێی دروست کردنى حکومەتێکى وا لە باشوورە کە نزیک بێت لە پەکەکە، بۆئەوەی بتوانێ لە ڕۆژئاوا نزیک بێت و بە شێوەیەک یەک بگرن کە هیلالى شیعەى ئێرانى کامڵ بکات.

بەڵام ئەوەى من لەو هەڕەشەیە تیگەیشتم ئەوە نەبوو، چوونکە ڕاوێژکارى خامنەىی بە باشی دەزانێت کە پارتى و سەرۆکى هەرێم بە هۆى سیاسەتیان لەو هاوکێشەیەدا جێگایان نابێتەوە، کەواتە مەبەستیان لەو هەڕەشەیە پێکەوەلکاندنى شنگال و ڕۆژئاوایە کە لە ڕووى جوگرافی و دەست ڕۆیشتوویى هێزێکى نزیک لە ئیران بۆ ئەو مەبەستە گونجاوە. هەر دواى ئەو هەڕەشانە بوو کە تورکیەش ئەو پیلانەى خوێندەوە و بە فەرمى ڕایگەیاند کە؛ ئێمە ڕێگە بە دروست بوونى قەندیلێکى دیكه‌ لە شەنگال نادەین.

لە دوایین هەڕەشەى خۆیاندا کە دیسان سەفەوى کردویەتى، باس لەوە دەکەن کە کوردستانى عێراق ناتوانێ هەنگاو بەرەو سەربەخۆىی بهاویژی چوونکە ئەو کات تەنیا ئاسمانى دەمێنێ. ئەوە بەو مانایەیه‌ کە ئێمە هەرێمى کوردستانمان لە هەموو لایەکەوە کۆنتڕۆڵ کردووە و تەنیا ڕیگەى ئاسمانى بەدەستەوە ماوە.

ئەگەر سەیرى دابەش بوونى هێزەکانى دۆستى ئیران بکەین، لەوانەیە ڕاست بێت، بەڵام بەشێکى زۆری ئەو گەمارۆیە لەلایەن هێزى کوردییەوەن کە ئێران ئەوانیش بە بەشێک لە خۆیان دەزانێ، بۆیە تەنیا ڕێگەى ئاسمان بۆ کورد لە باشوور جێدێڵێ. کەواتە پیلانى ئێران بۆ گوشار هێنان و وەشاندنى گورز له‌ حکوومەتى هەرێم لە ڕێگەى هێزە کوردییەکانەوه‌یە کە ئەگەر بێتو ئەو هێزانە گوڕانکارى لە سیاسەتى خۆیان بۆ پاراستنى بەرژەوەندیى نەتەوەیى بکەن، هەموو ئەو پیلانانە سەرناگرێت و ڕاسان زۆر ئاسانتر سەردەکەوێ و کورد و دونیا لە دوژمنێکى دڕەندە نەجاتى دەبێت. سەرئەنجام ئەوەى لە هەڕەشەکانى سپاى پاسداران دەردەکەوێ، سەرەتا لە ترسی ڕاسانە دواتر لە دیتنى سەرکەوتنى ڕاسانە، لە کۆتاییشدا نیشاندانى پلانەکانیەتى بۆ دژایەتیى کورد و ڕاسان. ئەوە نیشان دەدات ئەرکى ڕاسان چەند قورسە، بەو قورسییە کە توانیویەتى چەندە بەهێز بێت کە دوژمن توشی پەلاقاژە بکات، هیوامان بۆ ڕزگارى دوو ئەوەندە زیاد دەکات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: