• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئایا ترامپ دەتوانێ پاشەكشە لە ڕێككەوتننامەكەی ئێران بكات؟

زایینی: ٢١-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٩/٠١ - ١٧:٤٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئایا ترامپ دەتوانێ پاشەكشە لە ڕێككەوتننامەكەی ئێران بكات؟
ن: مایكل ڕۆبین
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە: ڕەزا فەتحوڵڵانژاد


سەركۆماری هەڵبژێردراو، دۆناڵد ترامپ بەردەوام بانگەوازی بۆ "بەرنامەی گشتگیری كردەوەی هاوبەش" (JCPOA) كردووە و ڕێككەوتنی ناوكیی ئێرانی بە "خراپترین ڕێككەوتنی وتووێژلەسەركراو" و "كارەسات" ناو بردووە.

ترامپ ڕاست دەكات. ڕێككەوتننامەكەی جان كێریی وەزیری دەرەوە زۆر دوور لە دابینكردنی چاوەدێرییەكی بەهێزی ئەو ڕێژیمە، ئەزموونێكی نوێ لە ستانداردەكانی پشكنینێكی سست و لاواز دەخاتە ڕوو. ستانداردەكان نەك هەر لە خودی ئەو بەربەستانەی كە سەرۆك ئۆباما داینابوون، كەمتر بوون، بەڵكوو بە بەراورد لەگەڵ ئەزموونگەلی نێونەتەوەیی لە پەیوەندی لەگەڵ خڕكردنەوەی بەرنامەی ناوكیی ئافریقای باشوور و لیبیاشدا كەمتر و لاوازتر بوون. وتووێژكەرە ئێرانییەكان لە جیاتی پەسندكردنی پرۆتۆكۆلی هاوپێچی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوكی، تەنیا بەڵێنیان دا ڕەچاوێكی بكەن. دوایین جار دەركەوت كە دەوڵەتی ئێران هەر لەگەڵ گەیشتنی بە ویستی خۆی، دەستبەجێ پاشەكشەی لە بەڵێنەكانی كرد و فەخریشی پێوە دەفرۆشت.

پشكنینەكان پڕكێشەن و میكانیزمی سەرلەنوێ وەگەڕخرانی گەمارۆكان بە كردەوە بوونی نیە. ڕێككەوتننامەكە تەنانەت باسی كێشەی چالاكیی ناوكیی دەرەوەی سنووری ناكات، بۆ نموونە چالاكییەكانی زانا ئێرانییەكان لە كۆریای باكوور. كێری ئیزنی بە ئێران دا دامەزراوە ناوكییە ژێرزەوینییەكانی بپارێزێ و سانتریفیوژی زیاتر لەو ژمارەی هەبێ كە پاكستان بە هۆیەوە چەكی ناوكی چێ كرد. ئەگەر ترامپ پێویست بێت دەوری دووهەمیش لەسەر كار بێت، ئەوا دەورەی كۆتاییهاتنی ئەو ڕێكەوتننامەی كێری واژۆی كردووە، ئێران لە لێواری كۆنتڕۆڵێكی كەم دادەنێت كە ئەویش لەگەڵ كۆتایی دەورەی سەركۆماری ترامپدا نامێنێ.

كەواتە ئایا ترامپ دەتوانێ لە ڕێككەوتنەكە پاشەكشە بكات؟ وەڵامە یاساییەكەی "بەڵێ"یە. سەرۆك ئۆباما ڕێككەوتنەكەی لە ڕەوتی مانۆڕێكی پێچەڵاوپێچدا پەسند كرد تا ئەوەی بۆ پەسندكردنی بیخاتە بەردەم سێناوە.

زۆربەی بەشەكانی ڕێككەوتنەكە لە پەسندكراوی ژمارە ۲۲۳۱ی شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكاندا گونجێندراوە و هەر بۆیە ڕەتكردنەوەی ئەم ڕێككەوتننامەش هەر وەك هەموو پەسندكراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دژوارە. دیارە لێرەشدا بۆشاییەكی بەرچاو بۆ ئاڵوگۆڕ بەدی دەكرێ و بە زۆری لەو خاڵانەیدا كە ئێران هەر ئێستا پێشێلی كردوون (بۆ نموونە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاكییە پەیوەندیدارەكان بە مووشەكی بالستیكەوە).

بەڵام داخوا عاقڵانەیە كە لەم ڕێككەوتننامە پاشەكشە بكرێ؟ وەڵامەكە "نا"یە. كێری ئەم مامەڵەی ڕێك خست تا لە بەرانبەریدا خەڵاتەكەی ئێران بدات. دیپلۆماتێكی زیرەك ڕەنگە پێداگری كردووە لەسەر لابردنی گەمارۆكان و گەڕاندنەوەی دەیان حەسێبی ماڵی بە درێژایی ماوەی ڕێككەوتنەكە، بەڵام كێری لە گەیشتن بە ڕێككەوتنێكدا كە خەڵاتەكانی ئێرانی تێدا دابەش بكرێ، بێ‌هیوا بوو. لە ڕووی شوبهاندنی دیپلۆماتیكەوە وەك ئەوە وایە كە سەرەتا دێسێرێك بدەیتە منداڵێكی گاوڵكێكەر و دواتر داوای لێ بكەی ئیسفناج بخوات. گەر ترامپ پاشەكشە لە مامەڵەكە بكات، زەڕڕەیەك خەسار وە ئێران ناكەوێ، ئەوان هەر ئێستاش خەڵات كراون كە بە دڵنیاییەوە لە دەرەجِەی یەكەمدا بۆ سەرمایەگوزاریی تەواو لە بەرنامەی ناوكییاندایە.

كەواتە ڕەنگە ترامپ چ ڕێگەیەكی دیكەی هەبێ؟ پیادەكردنی (JCPOA) لەكار خراوە، ئەویش لە لایەن خودی كێرییەوە و بە هۆی ئەو ترسەی ناوبراو لەوە كە ڕەنگە گەر لای كۆماری ئیسلامی نەگرێ، شتەكە سەر نەگرێ. لە هەمان كاتدا، لاوازی زەحمەتە سەركەوتنی لێ بكەوێتەوە.

ڕێژیمی ئێران لە سادەبینی و سروشتی كێری تێگەیشتووە و هەوڵی داوە بە ڕێگەیەكدا بیبات كە ڕێوشوێنە هەنووكەییە لاوازەكانی JCPOAیش شلتر بكات. چەندین بوار – لەوانە، چالاكییە پەیوەندیدارەكان بە مووشەكی بالستیك، هەڵكردن لەگەڵ ئێران كە چوارچێوە بەرتەسككەرەوەكانی ئاوی قورسی بەزاندوون، خوێندنەوەی جۆراوجۆر لە ڕەچاوكردنی ڕێوشوێنە بانكییەكان و ڕەدكردنەوەی ڕێگەدان بە پشكنینی پایگا سەربازییەكان لە لایەن ئێرانەوە – نیشان دەدەن كێری خۆی داوە بە دەستەوە و بە زۆری وەك نوێنەری بازرگانی و پارێزەری ئێران هەڵسوكەوتی كردووە.

ئەوەندەی كە ڕێككەوتنەكە كاری پێدەكرێ، ترامپ دەبێ بە ئاسانی بەڕێوەی ببات، بە جۆرێك كە دابینكردنی بەرژەوەندیی ئامریكا بخاتە ئەولەوییەتەوە تا ئەوەی مل بە بەرژەوەندیی ئێرانییەكان بدات. ئێران چاوەدێریی سەربازی قبووڵ ناكات؟ زۆر چاكە. كەواتە ڕێگە بدەن ئێران پاشەكشە لە ڕێكەوتنەكە بكات گەر ناڕەزایەتییەكی هەیە. ئایا ئێران لەوە تووڕەیە كە ئابوورییەكەی بە ڕادەی چاوەڕوانكراوی گەشە ناكات؟ زۆر چاكە، بە دڵنیاییەوە ئەوان دەبێ گەندەڵییەكانیان و نەبوونی یاسای بازرگانی چارەسەر بكەن تا ئەوەی چاوەڕوانی یارمەتیی ماڵیی ڕۆژئاوا بن.

ئایا ئێران ڕێوشوێنە بەرتەسككەرەوەكانی بەردەم پەرەپێدانی مووشەكی بالستیك و بەرهەمهێنانی ئاوی قورس پێشێل دەكات؟ كەواتە ئەمە پێشێلكارییە و دەبێ چاوەڕوانی ئاكامەكانی بێت. نەرمی‌نواندن ڕێگەپێدراو نیە. ئایا ئێران سكاڵا دەكات كە ئەو گەمارۆیانەی لە لایەن ‌ئەیالەتەكانی ئەمریكاوە لە هەمبەر سەرمایەگوزاری سندووقی خانەنشینی دانراون، زەبر لە ئابوورییەكەی دەوەشێنێ؟ ئەوە نە تەنیا هاودەنگی لەگەڵ جۆری ڕاڤەی تاران، خیانەتە بە دێموكراسی ئامریكا، بەڵكوو ڕاڤەكەی تاران ئامانجدارە.

بەشی دوو:

ترامپ ڕاست دەكات، JCPOA لە گۆڕێدایە و بە كەمی كاری پێكراوە بۆ پێشگرتن بە خولیا ناوكییەكانی ئێران. بەڵام ئەوە بەو مانا نیە كە ‌ئەوە ترامپە كە دەبێ پاشەكشە لە ڕێككەوتننامەكە بكات، بەڵكوو ئەو دەتوانێ ڕاڤەی نەرمیهەڵنەگری لێی هەبێ، بە جۆرێك ئێران ناچار بكات پاشەكشەی لێ بكات. ترامپ دەتوانێ گەمارۆ بخاتە سەر ئێران و ئەگەر پێویست بوو، ڕێگەی دیكەی هەڕەشە و ناچاركردن بۆ سزادانی ئێران بە هۆی پێشێلكارییەوە بگرێتە بەر. هەروەها ئەگەر بەڕاستی ئاواتیەتی ئامریكا لە پێش بێت، ئەوا هۆشداری دەداتە هەر كۆمپانیایەكی ئورووپایی یان ئاسیایی كە لەبەر قازانجی كورتماوەی خۆیان، بە بازرگانی كردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی سەر بە سپای پاسداران، سەرچاوەی ماڵی دەڕژێننە نێو بنیاتەكانی تیرۆریزمی ئێرانەوە.

هاوكات، ترامپ دەتوانێ هەوڵی كورتكردنەوەی دەستی ئێران لە ئاراستەكردنی تیرۆریزم بدات، ئەویش بە هۆی داخستنی حەسێبەكان، بەرتەسككردنەوەی دەستڕاگەیشتنی بە دۆلار، هێنانەئارای خوێندنەوەی جیاواز لە خوێندنەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئۆباما و داواكردن لە هێزی دەریایی ئامریكا تا نەك هەر "تووشی گوشاری كەنداوی فارس" نەبن كە وەزیری پێشووی كاروباری دەرەوە، چوك هاگێل ئەمەی دەویست، بەڵكوو پێگەی خۆیان بپارێزن.

سەرچاوە: foxnews
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٧ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و گۆڕان
ــ ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسەدا
ــ ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.
  • سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟ سیستمی پەروەردە و بارهێنان لە ئێراندا بەرەو کوێ؟
    هیچ گیانلەبەرێک نییە کە بتوانێت بێبەش و دوورخراوە لە "پەروەردە و ڕاهێنان" بژیت و پێویستی بەو مەسەلەیە نەبێت، تەنانەت ئەگەر گیانلەبەرێک بە تەنیا لە هەر شوێنێک بژیت، بە تەنیا خۆی پەروەردە دەکات و "چۆنیەتی" ڕێڕەوی ژیانی خۆی دیاری دەکات بۆ ئەوەیکە بتوانێت لە بەردەم ئاستەنگ، کێشە و گرفتەکانی ژیاندا سەرکەوێ و ئەمنییەتی هەمەلایەنەی ژیانی دابین بکات.
  • ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا ڕاسان و ڕۆڵی ژنان لەم دیسکۆرسە‌دا
    ڕاسان لە واتای وشەییدا بە مانای هەڕەشە بۆ لێدان و هەستانەوە و ڕاسبوونەوە بەرامبەر بە هێرشبەرێک بۆ تۆقاندن و دابەزاندنی ورەی دێت.
  • \ "ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی"
    ئەگەر تەنیا ئەو دوو ڕستەیەی ئەو رۆژنامەیە و سیاسەتی گشتی بەڕێوەبەرانی رۆژنامەکە و بە روونی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی شۆڕشی سمکۆ سەیر بکەین و بیدەینە بەر سەرنج، بە روونی بۆمان دەردەکەوێت، کە خەڵکی کوردستان زۆر پێش ئەوەی ئەرتەشی سوور بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە ئەگەری هێرشی ئاڵمان لە خاکی ئێرانەوە، رووبکاتە ئێران خۆی وەک نەتەوەیەک داناوە و باوەڕی بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەکەی هەبووە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    به‌ دوای رووخانی كۆماری كوردستان و له‌ سێداره‌درانی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د له ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی‌(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) خه‌باتی حیزبی دێموكرات كه‌وته‌ قۆناغێكی ئه‌سته‌مه‌وه‌، به‌ڵام حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی ڕێنوێن، درێژه‌پێده‌ر و وه‌دیهێنه‌ره‌وه‌ی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆماری كوردستان، ئه‌ركی رێكخستنی بزاڤی میللی- دێموكراتیكی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی درێژه‌ پێدا.
  • ڕاسان و گۆڕان ڕاسان و گۆڕان
    حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش وەک هەر حیزبێکی دیکە، لە قۆناخی نوێدا پێویستی بە هزری نوێ و هێزی نوێ و رۆئیای دووبارە پێناسەکراو و سیستمی کاری نوێ هەیە.
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".