• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

محەممەد نەزیف قادری: پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێتە بنەمای ژیانێکی بەختەوەرانە بۆ گەلی کورد و هەموو دانیشتوانی کوردستان

زایینی: ٢١-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٩/٠١ - ١٧:٤٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
محەممەد نەزیف قادری: پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێتە بنەمای ژیانێکی بەختەوەرانە بۆ گەلی کورد و هەموو دانیشتوانی کوردستان
وتوێژ: شەهرام میرزایی

له درێژەی زنجیرە وتوێژگەلێک که به مەبەستی تاوتوێکردنی جیگه و پێگەی بزوتنەوەی میللی-دموکراتیکی کورد له باشوری زاگروس به تایبەت له کرماشان و ئیلام ئەنجام دراوه و دەدرێ، ئەمجاره لەگەل بەڕێز محەممەد نەزیف قادری - ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- ئەم بابەتەمان ورووژاندووە و کۆسپەکانی سەر ڕێگای خەباتی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان له کرماشان و ئیلاممان شی کردەوه و ئەرکی سەرشانی پارتە کوردییەکان به تایبەت حیزبی دێموکرات وەکوو پێشەنگی خەباتی ئازادیخوازانەی کورد له ڕۆژهەلات له ئێستا و داهاتوودا خستە بەر باس. دەقی ئەو وتوێژه دەخەینە بەر دیدی خوێنەرانی بەڕێزی ڕۆژنامەی "کوردستان".

کاک محەممەد نەزیف قادری له سەرەتای وتووێژەکەماندا ئاماژەی به پێگەی سیاسیی کرماشان له مێژووی هاوچەرخدا کرد و گوتی: ئەگەر لایەنی سیاسی و مێژوویی شاری کرماشان و دەڤەری ئەو پارێزگایە و پێکهاتەکانی بە شێوەیەکی کارناسانە شرۆڤە بکەین و سەیری ئەم شارە لە سەردەمی بزووتنەوەی مەشرووتییەت و قۆناغی خۆماڵی کردنی نەوت و ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی دوایی بکەین، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێ کە کرماشان یەکێک لە ناوەندە گرینگە سیاسی-ئابوورییەکان بووە و لە یەکلاکردنەوەی پرسە سیاسییەکان و ململانێ هزرییەکاندا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبووە، بیرمەندان و ئازادیخوازانی ئەم شارە لە ڕیزی ڕێکخراوە سیاسییەکاندا ڕۆڵی مێژووییان گێڕاوە، لە سەردەمی شۆڕشی پڕشکۆی گەلانی ئێرانیشدا چەخماخەی ئاگری شۆڕش دژی ڕێژیمی دیکتاتۆری پاشایەتی حەمەڕەزاشای پەهلەوی، شان بە شانی شارەکانی دیکە لە ئێران لێدرا، و ڕۆڵەکانی ئەم شارە بە دانی دروشمی "مەرگ بۆ شا" ڕژانە شەقامەکانی شار و دواتر تەواوی ناوچەکانی ئەو دەڤەرەی گرتەوە.

بەڕێز قادری ئاماژەی دایە بیری ناسیۆنالیستی کوردی لەم دەڤەره و کێشەکانی بەر پێی خەباتی کوردی له کرماشانی خسته بەر باس و گوتی: لەگەڵ ئەوەی خەڵکی کرماشان لەم بزووتنەوە جەماوەرییەدا چالاک بوون، لە باری نەتەوەییشەوە لە بەرانبەر ئەقڵیەتی شۆوینیستی ئیرانی‌دا خاوەن هەڵوێست بوون و بە کورد بوونی خۆیان شانازییان کردووە و هەر لە سەردەمی شەڕەکانی یەکەم و دووهەمی جیهانییەوە لە جووڵەی سیاسیدا حزووریان هەبووە، لە کۆماری کوردستانیشدا ڕووناکبیران و سیاسییەکان لە پرۆسەی سیاسیی کوردستاندا بەشدار بوون و هێمای ناسراوی ئەو قۆناغەیش کەسانی وەک "برایم خانی نادری"، "سەیدتایر هاشمی" و "ڕەشید باجەلان" و نیشتمان پەروەرانی مەڵبەندی جوانڕۆ و هەورامان بوون کە بەداخەوە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، مەلاکان و ئیمام جومعەکان و کەسانی بەرژەوەندیخواز لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی کەوتنە ساتوسەودا و بە کەڵک وەرگرتن لە هەستی ئایینیی خەڵک دژی پرسی نەتەوەیی، ناوەندی شاری کرماشانیان کردە بنکەی سپای پاسداران و بەسیج و سیاسەتی دژایەتی کردن لەگەڵ حیزبی دێموکراتیان گرتە بەر و کەوتنە چەکدار کردنی خەڵک دژی جووڵانەوەی میللی دێموکراتیکی گەلی کورد. مخابن هێندێک لە تەیارە بەنێو چەپەکانیش یارمەتیدەری ڕێژیم لەو سیاسەتەدا بوون. وێڕای ئەو هەوڵە دژی کوردەی نەیارانی حیزب و بزووتنەوەی مافخوازانەی کورد، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کرماشان کۆمیتەی حیزبی پێکهێنا و شەهید کاک ئەبوبەکری هیدایەتی و چەند هاوڕێی بەوەجی دیکە کەوتنە چالاکیی سیاسی و هەروەک ئاماژەم پێکرد، دوای ئەو هەوڵانەی حیزب زۆری نەخایاند ڕێژیم دوای وەڕێ خستنی کۆمەڵێک شەڕ لە شارەکانی کوردستان، شەڕی پاوەیشی ڕێکخست و ئەوەی کردە بیانوو بۆ ڕاگەیاندنی بڕیاری شەڕێکی سەرەتاسەری دژی خەڵکی مافخوازی کورد و حیزبی دێموکراتی بە هەڵوەشاوە ڕاگەیاند و دەرەتانی خەباتی سیاسی و مەدەنیی بۆ تێکۆشەرانی دێموکرات نەهێشتەوە.

هەر وەها بەڕێز قادری له وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوه‌یکه بۆچی ئەو کاتەی که حیزب دەرفەتی باشی بۆ گرتنی میتینگ یان کۆنفڕانس له کرماشان هەبوو، ئەو کارەی نەکرد گوتی: ئەگەر واقێعبینانە وەڵامی ئەو بەشە لە پرسیارەکەت بدەمەوە، کەس ناتوانێ لەو ڕاستییە حاشا بکات، دەکرا لەو ماوەیە لە سەرکەوتنی شۆڕش تا بڕیاری شەڕی سەرتاسەری، چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە و میتینگی گەورە لە دەوروبەری کرماشان پێکهاتبا و زیاتر کۆمەڵانی خەڵک لە ئامانج و سیاسەتەکانی حیزب ئاگادار کرابان و دەرفەت بە سەرانی ڕێژیم نەدرابایە بەو شێوەیە خەڵک بەلاڕێدا بەرن، و کرماشان بکەنە ناوەندی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم دژی جووڵانەوەی نیشتمانیی کورد، ئەو کەم و کۆڕییانەش بۆ تێکۆشەرانی کورد ئەزموونێکە کە نابێ لە بزووتنەوەی کوردستاندا دووپات بێتەوە.

کاک محەممەد نەزیف قادری ئاماژەی به کۆسپەکانی سەر ڕێگای بزووتنەوەی میلی-دێموکراتیک له کرماشان کرد و گوتی: مەسەلەی فرە پێکهاتەیی، نەبوونی ناوەندگەلی بیر و هۆشیاریی نەتەوەیی و دەرەتانی چالاکیی سیاسیی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردی، و هەوڵدان بۆ کەمڕەنگ کردنەوەی لایەنی نەتەوەیی و پڕڕەنگ کردنی لایەنی ئایینی دژی شوناسی نەتەوەیی لەو کۆسپانەن. قسەی وەزیرێکی شۆوێنیستی دژی کوردم لە شەڕی سێ‌مانگەدا لە بیرە کە دەیگوت؛ "خەڵکی کرماشان کاتێک خانوویەک درووست دەکەن ژوورێکی نەزری ئیمام حوسەین دەکەن"، مەبەستی ئەوە بوو کە خەڵکی ئەو شارە لەگەڵ مەسەلەی کوردایەتی و حیزبایەتی‌دا نین، بەڵام هەستی کوردایەتی ڕۆڵەکانی مەڵبەندی کرماشان، لە نووسینەکانی نووسەرانی نیشتمانپەروەر و لە گۆرانی و سروودی هونەرمەندان، و لە بەربەرەکانێی ڕۆڵەکانی لە زیندانەکانی دیکتاتۆرەکان، لە بەرخۆدانیان لە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا دەنگی داوەتەوە و کرماشان و دەڤەری کرماشان و ئیلام کە لە مێژوودا بە "ختتەی خوسرەوان" ناسراوە، لە هەموو شوێنێک شانازی بە کورد بوونیانەوە دەکەن و بەشێوەی فەرهەنگی، هونەری، خەباتی مەدەنی و سیاسی و پێشمەرگانە ئەرکی نەتەوەیی خۆیان بەڕێوە دەبەن و لە بەرانبەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە خەباتدان.

کاک محمد نەزیف قادری ئاماژەی دایە دامەزراندنی هێزەکانی "شاهو"، "داڵاهۆ" و "بێستون" و ڕۆڵی کاریگەریان لەسەر کرماشان و ئیلامی شی کردەوە و گوتی: دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە دەڤەری کرماشان و ئیلام و دامەزراندنی کۆمیتەی حیزبی لەو پارێزگایانە، لە ڕاستیدا گەیاندنی پەیام یان بە واتایەکی دیکە دیسکۆرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو لەو دەڤەرە، و بەشداریی نوێنەرانیان لە حیزبدا هەر لە کۆنگرەی چوارەوە و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و دامەزراندنی هێزەکانی شاهۆ، بێستون و داڵاهۆ، و بەشداریی زۆر ڕۆڵەی هەڵکەوتووی کرماشان و شارەکانی دیکە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبدا شوێندانەریی گرینگ و بەرچاویان بووە، خەبات و بەرخۆدان و خۆڕاگریی شەهیدان خەلیل خەلەبان، ڕەزا پەنبەیی و سەدان شەهیدی سەربەرزی دەڤەری کرماشان و بەشداریی خەڵکێکی زۆریان لە ڕیزەکانی تەشکیلاتی حیزب، نموونەی زیندووی هەستی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرییانە، بێگومان ئەو وشیارییە سیاسیەیش ئێستا لە نێو لاوان و کوڕان و کچان و بەتایبەت خوێندکارانی بەوەجی کرماشاندا دەبینرێ و ئەو گوڕ و تینە لە ناڕەزایەتی دەربڕینەکانیان دژی ڕێژیم و جینایەتەکانی بەڕێویان بردووە، گۆڕەپانی خەبات زیاتر بەتین دەکەن، و چیرۆکی خۆڕاگریی خەلیل خەلەبان و مەحموودبەگی کەڵاشی و کەماڵ دەباغی ئێستا وانەی خۆڕاگریی ڕۆڵەکانی کرماشانە و ئاڵای ئامانجی ئەوان کە ڕەوایی خەباتی حیزبی دێموکراتە هەر شەکاوەیە.

بەڕێز قادری له درێژەی وتوێژەکەدا به بەرین کردنەوەی پانتای چالاکیی کوردی و بەرز بوونەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی له نەوەی ئەمڕۆی کورد له کرماشان و ئیلام ئیشارەی کرد و وتی: یەکێک لە فاکتەرە شوێندانەرەکان کە ئاستی وشیاریی نەتەوەیی خەڵکی لەو دەڤەرە بووژاندەوە، ئازاد کردنی عێراق لە چنگی ڕێژیمی بەعس و پرۆسەی سیاسیی ئەم وڵاتە و دامەزراندنی سیستمی فێدراڵی و حوکمڕانیی باشووری کوردستان و بەتایبەت شارەکانی خانەقین و.. بوو، تێکەڵاوی و پێکهێنانی کۆڕ و کۆبوونەوە لە بواری جۆراوجۆر لەسەر داب و فەرهەنگ و کولتوور و پرسە سیاسییەکان و لەسەر جووڵانەوەی کورد و بڵاو کردنەوەی دەیان گۆڤار لەسەر فەرهەنگی ئەو دەڤەرە، لە وشیار کردنەوەی خەڵکدا ڕۆڵی گرینگی هەبوو، چالاکیی سیاسی، مەدەنی و پێشمەرگانەی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەشێکی دیکەیە لەم ژیانەوەیەدا.

بەرێز قادری له کوتایی وتەکانیدا باسی ڕاسانی نۆێی گەلەکەمانی هێنایه ئاراوه و پێگەی کرماشان و ئیلامی لەم ڕاسانه‌دا شی کردەوە و گوتی: جووڵانەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەتایبەت چالاکییەکانی ساڵی١٣٩٥ی هەتاوی، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەنگدانەوەی بووە و لایەنی چەکداریی و جەولەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشێوەیەک ئەو ناوچانەیشی گرتووەتەوە و بێگومان لە داهاتوودا بە لەبەرچاوگرتنی گرینگیی سیاسی و جوغرافیایی ئەو مەڵبەندە، کاری زیاتری بۆ دەکرێ و بایەخ بە بواری تەشکیلاتی و کاری ڕێکخستنی هەموو چین و توێژەکان بۆ خەباتی مەدەنی، و ڕێکخستنی لاوە خوێن گەرم و بە هەڵوێستەکان لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، بواری خەبات بەرینتر دەکەین و ئەو کەم و کۆڕیانە یا ئەو لەمپەرانە لە ڕێی بەشداریی چالاکانەی خەڵک و ڕۆڵە شۆڕشگێرەکانیدا هەبوو بە بەشداریی زیاتریان هەڵدەگرین، و پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە پەیامی پێکەوە ژیان و ڕێزگرتنە لە بەها مرۆییەکان، دەبێتە بنەمای ژیانێکی بەختەوەرانە بۆ گەلی کورد و هەموو دانیشتوانی کوردستان.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.