• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئامارە درکاوەکانی ئابووریی ئێران ناڕاستن

زایینی: ٢١-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٩/٠١ - ١٧:٤٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئامارە درکاوەکانی ئابووریی ئێران ناڕاستن
شەماڵ تەرغیبی

ڕۆژنامەی "کەیهان" لە ژمارە ٢١٤٨٣ی خۆیدا بە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لەپێوەندی لەگەڵ ناڕاست بوونی ئامارە درکاوە ئابوورییەکان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی بە ناونیشانی "دۆخی ئابوریمان تەنیا بە قسە زۆر باشە"، بڵاو کردەوە.

لە سەرەتای ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: لەم ماوەیەدا ناوەبەناوە قسەی جوان و ڕەنگاڵە لە زاری بەرپرسانەوە بڵاو بووەتەوە کە گۆیا بارودۆخی ئابووری و ژیانی خەڵک زۆر باشە و هیچ کەس هیچ کێشەیەکی نییە و تەنیا چەند پرسێکی بچووک هەبوو کە بە گۆڕینی ٣ وەزیر و نۆژەنکردنەوەی کابینە ئەو کێشانەش کۆتاییان پێهات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کەسێک کە لە ئێراندا نەژیابێت یان ئاگاداری دۆخی بازاڕ و ئابووریی ئێران نەبێت، بە خوێندنەوەی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەبنەوە یان بە گوێگرتن لە قسەی بەرپرسانی حکومەتی وا تێدەگات کە ئابووریی ئێران یەکێکە لە ئەکتیڤترین ئابوورییەکانی جیهان، بەڵام لەگەڵ هاتنە نێو ژیانی خەڵک و دیتنی دۆخی بازار بۆی دەردەکەوێت کە فەزای ڕاستەقینەی ئابووریمان چەندە دوورە لەو فانتزیایەی کە لە ڕاگەیەنەکاندا باسی لێوە دەکرێت.

لە بەشێک لەم راپۆرتەدا هاتووە لە حاڵێکدا کە بانکی ناوەندی باس لە کەمبوونەوەی نرخی هەڵاوسان دەکات، گرانی ٣١%ی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان یەخەی خەڵکی گرتووەتەوە و خەڵک بەردەوام چاوەرێی گرانتر بوونی نرخی شتوومەکەکانن.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ماوەیەک پێش ئێستا نەوبەخت و ڕووحانی بانگەشەی گەشەی ٦%ی ئابوورییان دا، بەڵام ڕۆژنامەی "آرمان"، نیزیک لە باندی ڕووحانی پشتی بە لێدوانەکانی "فەرشید مۆئمێنی، ئابووریناس، بەستووە کە دەڵێ: گەشەی ئابووریی ساڵی ٩٥ گەشەی دوور لە "کیفیت"ە؛ ئەوەیکە دەوڵەتمەدارەکان باسی لێوە دەکەن تەنیا کۆمەڵێک یاریی هەلپەرەستانەیە کە بە دەستکاری کردنی ئامارە ڕاستەقینەکان کڵاو لەسەر خەڵک دەنێن.

لە ڕاپۆرتی ئاماژەبۆکراودا کەیهان پڕژاوەتە سەر دۆسیەی "وام بۆ بووژاندنەوەی یەکە بەرهەمهێنەرەکان" و دەڵی: بەپێی ئامارەکانی دەوڵەت، تاکوو ٢٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ، ٣١هەزار و ٩٨٥ یەکە، داوای وەرگرتنی وامیان کردووە کە لەم ڕێژەیە تەنیا ٦هەزار و ١٨٥ یەکە توانیویانە ئەم وامە وەربگرن، واتە تەنیا ١٩%ی یەکە بەرهەمهێنەرەکان توانیویانە لە فیلتێرەکانی دەوڵەت تێپەڕن و دەستیان بەم سەرچاوە ماڵییە ڕابگات.
لە کۆتایی ئەم ڕاپۆرتەشدا ئاماژە بە ٣ خاڵی گرینگ کراوە کە بەم چەشنەن:

١. بەپێی بۆچوونی کارناسانی ئابووری – کە تەنانەت هەندێکیان سەر بە باڵی ڕووحانین – هێنانە خواری هەڵاوسان بەمەرجی زاڵبوونی داتەپینی تووندی ئابووری و مایەپووچ بوون و داخرانی دەیان هەزار یەکەی بەرهەمهێنەر بەکردەیی کراوە.

٢. بانگەشەی گەشەی ئابووری، تەنیا لە سەر بنەمای چوونەسەری ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بووە کە وەک پسپۆڕان دەڵێن ئەمە گەشەی نەشیاوە، چوونکە هیچ شوێندانەرییەکی لەسەر چەرخەی ئابووری نەبووە.

٣.ستادی ئابووریی دەوڵەت خاوەنی هیچ ڕێکخستن و هاوکارییەکی شیاو نییە، ئەمەش لە کارکردی ٣ ساڵی ڕابردوویان بە زەقی دەبیندرێ کە بەردەوام لەنیوان بانکی ناوەندی، دەزگای پلان داڕێژی، وەزارەتەکانی نەوت و سەنعەت و وزە و خۆشبژیوی و جیهاد، مشتومڕ و دەمەقاڵە هەبووە.

بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نوێترین ڕاپۆرتی دامەزراوەی توێژینەوەیی "لگاتۆم" لە لەندەن بۆ ساڵی ٢٠١٦، کە وڵاتانی جیهان لە باری پێوەری خۆشبژیوی پۆلێنبەندی دەکات، کە تێیدا ئێران لە نێو ١٤٩ وڵاتی جیهاندا لە باری خۆشبژیوی لە پلەی ١١٨دا جێی گرتووە و ڕەوتی داکشانی ئابووری لە وڵاتی ئێران درێژەی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٦ی ئەو دامەزراوەیە، خەڵکی ئێران خراپترین و بەدکردارترین دەسەڵات لە سەر ژیانی تاکەکەسی خۆیان لە جیهاندا، قبووڵ دەکەن.

دامەزراوەی توێژینەوەیی لگاتۆم ئاستی خۆشبژیویی لە وڵاتانی جیهاندا بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەو وڵاتانە لە هەشت بواری ئابووری، دەرفەت و هەلی کار، دەسەڵاتداری، فێرکاری، لەشساغی، تەناهی و دڵنیایی، ئازادیی تاک و سەرمایەی کۆمەڵایەتی تاوتوێ دەکات.

لەلایەکی دیکەشەوە بەشێک لە ناوەند و میدیا جیهانییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی درووست کردنی پێوەندیی بازرگانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هۆشداریی جیددی دەدەنە کۆمپانیا نێونەتەوەییەکان و دەڵێن؛ کۆماری ئیسلامی لە قازانجە ئابوورییەکان بۆ پڕچەک کردن و داڵدەی لایەنە توندڕەوە ئیسلامییەکان و تێرۆریستەکانی ناوچە کەڵک وەردەگریت؛ بۆ وێنە بڵاڤۆکی "هیل" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە: نا بە بازرگانیی لەگەڵ ئێران بڵێن و شیرکەتە بازرگانییەکانی لە بازرگانی نەکردن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئاگادار کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک لە بڵاڤۆکی هیل کە لە لایەن کۆنگرەی ئامریکاوە بڵاو دەکرێتەوە، بە قەڵەمی یەکێک لە قوربانیانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران نووسیویەتی کە؛ بازرگانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران مەکەن.
"ڕابێرت بارتلێت" کە یەکێک لە گرووبانەکانی ئەرتەشی ئامریکایە کە قوربانیی تێرۆری ڕێژیمی ئێران بووە، لەو وتارەدا باسی لەوە کردەوە کە؛ "کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان هاوکاری لەگەڵ ڕێژیمی ئێران مەکەن چوونکە ئەو ڕێژیمە پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات".

کۆماری ئیسلامی ئێران وەک دۆکتۆرینی نەگۆڕی خۆی لەژێر ناوی "هەناردەکردنی شۆرش" ساڵانێکی دوورودرێژە کە سەرقاڵی سازکردن و پشتگیری کردنی لایەنە توندڕەوە مەزهەبییەکانە و سیاسەتی هەژمۆنیخوازانەی ڕێژیم لە ڕێگەی پاڵپشتی و دنەدانی ناكۆكییە تایفییەكانەوە پێڕەوی دەكرێت کە ئەمەش لەڕێگەی داهات و سەرچاوە ماڵییەکانی خەڵکی ئێرانەوەیە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.