کوردستان میدیا: به مه‌به‌ستی به‌رفره‌وانتركردنی كار‌و چالاكییه‌كانی ڕێكخراو‌ی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان، شاخه‌ی تایبه‌تی UNPO له وڵاتی سوئێد دامەزرا.
به مه‌به‌ستی به‌رفره‌وانتركردنی كار‌و چالاكییه‌كانی ڕێكخراو‌ی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان، UNPO، له وڵاتانی سكا‌ندیناڤی ئه‌م ڕێكخرا‌وه‌یه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا بڕیاری دامه‌زراندنی شاخه‌یه‌كی نوێی له وڵاتی سوئێد دا.
دوای ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه پێویستەکان و پێشكه‌شكردن و قبووڵكردنی داخوازینامه له لایەن دەزگای تۆماركردنی ڕێكخراوه‌كان له سوئێد، شاخه‌ی تایبەتی ڕێكخراو‌ی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان له وڵاتی سوئێد به فەرمی ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌دا، د.عەلی عەبدیلزادە، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی نێران و ئەندامی سەرۆکایەتی UNPO، وه‌ك ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و جێگری سكرتێری گشتی شاخه‌ی سوئێدی UNPO دیاری كرا.