کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاژانس وێنەی دامەزراوەی نیزامیی پارچینی بڵاو کردەوە

16:27 - 16 خەرمانان 2712

کوردستان میدیا: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، رۆژی چوارشەممە بە پیشاندانی وێنەیەکی ئاسمانی لە دامەزراوەی نیزامیی پارچین بە دیپلۆماتکاران، رێژیمی ئێرانی بە پاکسازی ناوکیی ئەو دامەزراوە، تۆمەتبار کرد.


بەگوێرەی راپۆرتی بی‌بی‌سی و بەوتەی دیپلۆماتکارانی رۆژئاوایی، ئەو وێنەگەلە لە دانیشتنێکی نهێنیی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئاژانس پیشان دراوە کەلە رواڵەتدا پاکسازیی هەوڵە نیزامی ــ ناوکییەکانی رێژیمی ئێران لە دامەزراوەی پارچین دەخاتە روو.
ئەم وێنانە کە دوو حەوتوو پێشتر لە رێگەی مانگە دەسکردە ئاسمانییەکانەوە گیراوە، بینایەک نیشان دەدات کە زیاتر لە ١٠ ساڵە بۆ تاقی‌ کردنەوەی ناوکیی رێژیمی ئێران کەڵکی لێوەرگیراوە و بە پارچەیەکی بە رەنگی پەمەیی داپۆشراه.
نوێنەری رێژیمی ئێران لە ئاژانس نیشاندانی ئەو وێنەیە وە درۆ دەخاتەه.
توێژەرێکی ئەمریکایی پێشتر رایگەیاندبوو، وێدەچێ داپۆشرانی ئەو بینایه بەمەبەستی وەشێرانی پاکسازیی زیاتری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ئەنجام درابێت.
رێژیمی ئێران رایگەیاندووە، دامەزراوەی پارچین، سایتێکی نیزامیی ناسراوە کە ئێران لە نیشان دانی ئەو سایتە بە نوێنەرانی ئاژانس بەرپرسیار نییه.