کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرپرسی ئیرشادی سەقز، دژی هونەر و ئەدەبی رەسەنە

16:36 - 5 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی سەقز، کەسێکی دژ بە هونەر و ئەدەب و فەرهەنگە و دژ بە هونەر و ئەدەبی رەسەنی کوردی کار دەکا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، بەرپرسی ئیدارەی ئیرشادی رێژیم لە شاری سەقز بە ناوی هیوا حاجی موحەمەدی بە رواڵەت لایەنگری لە هەونەرمەندان دەکات بەڵا لە راستیدا بە هاوکاریی دەزگای ئیتلاعاتی رژیم و ئیتلاعاتی سپای پاسداران و بەتایبەت بە هاوکاریی ئەندامی مەجلیسی رێژیم لە شاری سەقز، موحسین بیگلەری، دژی ئەو هونەرمەند و ئەدیب و خەڵکە فەرهەنگییە هەڵوێست دەگرن و هەڕەشیان لێ دەکەن کە بزانن مۆرەی رێژیم نین و سەریان بۆ ویستە ناڕەواکانی ئیتلاعات و سپا رانەکێشاوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو لە ماوەی رابردوودا بەرپرسی ئیرشاد بە هاوکاریی ئەندامی مەجلیسی رێژیم و لە رێگەی ئیتلاعات و سپا و کەسانی بەکرێگیراوی رژیمەوە هەڕەشەیان لە فەرهەنگی و ئەدیب و هونەرمەندانی نەبەسراوە بە رێژیم کردووە و بە هەموو شێوەیەکی دژەمرۆیی گوشاریان بۆ دێنن تاکوو یان ملکەچی رێژیم بن یان بێدەنگ بن و واز لە کاری ئەدەبی و فەرهەنگی بێنن.

شیاوی ئاماژەیە کە لە نێو دام ودەزگاکانی رێژیم و لە هەموو ناوچەکانی کوردستاندا مۆرە بەدناوەکانی رێژیم کەوتوونەتە گوشارهێنان بۆ ئەدیب و فەرهەنگی و هونەرمەندان و ڕواڵەتی دزێو و دژەمرۆییان بۆ خەڵک روونتر بۆتەوە. بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو کردەوە دژە مرۆییانەیان لە دوارۆژدا لەبیری خەڵک ناچیتەوە.