• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

زایینی: ٣٠-١١-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٩/١٠ - ١٢:٥٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: پورە لەیلێ بیابانی دایکی شەهید حەمە وەیس و دایەگەورەی شەهید خالید بیابانی لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، پورە لەیلێ بیابانی کچی کەریم و دایکی شەهیدی قارەمانی حیزبی دێموکرات، حەمە وەیس، و هەروەها دایەگەورەی شەهیدی سەرفرازی گەل شەهید خالید بیابانی ناسراو بە خالیدە چکۆل، بەهۆی پیری و بەساڵاچوویی لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا لە ئاوایی کێلەشینی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

پورە لەیلێ بە یەکێک لە ژنانی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری ناوچە دەژمێردرا کە هەردەم بە شانازییەوە باسی لە سەربوردەی کوڕە شەهیدەکانی دەکرد و دەیگووت کە هەرچەند شەهیدبوونی کوڕەکانم ئازاری دام، بەڵام هەموو کات شانازی بە ڕێگە و ڕێبازەکەیان دەکەم.

ناوبراو تا دواکاتی مانەوەی لە ژیاندا، وەفادار و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو و چاوەڕوانی ئازادیی گەل و نیشتمانەکەی بوو.

شەهید حەمە وەیسەی کوڕی پورە لەیلێ کە ناوبانگی "ئازاد"ی هەبوو، ساڵی ١٣٤١ ی هەتاوی لە ئاوایی قەرەنیان سەر بە شاری سەقز لەدایک بووە و لە رێکەوتی٢٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە شەڕیکی نابەرانبەردا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان، لە گوندی سووننەتەی سەقز گیانی ئازیزی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد و شەهید بوو.

هەروەها شەهید خالید بیابانی کوڕەزای پورە لەیلێ ناسراو بە خالیدە چکۆل، لە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە ئاوایی کێلەشین لە دایک بوو، کە بەداخەوە لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی هێزە چڵکاوخۆرەکانی ڕێژیم سینگی خۆی کردە قەڵخان بۆ پارێزگاری کردن لە کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوون لە کۆچی دوایی ئەم ژنە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەس و کاری ناوبراو و خەڵکی حیزب دۆستی ناوچەی گەورکی سەقز دەکات وخۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک