کوردستان میدیا: دۆستێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی بۆکان بەهۆی ڕاوەستانی دڵیەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ سوڵتان سوڵتانی کاده‌روێشی، دۆست و لایەنگری له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموکرات و برای شه‌هید ڕۆسته‌م مه‌حموودی، خه‌ڵکی شاری بۆکان، رۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌ز، به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵیەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک سوڵتان پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران وه‌ک بنه‌ماڵه‌یەکی حیزبی و لایەنگرێکی حیزبی دێموکرات به هۆی چالاکی و پێوەندییەکانیەوە دوو ساڵ ده‌که‌وێته به‌ندیخانه و به دوای ئازادبوونی له زیندان و شه‌هیدبوونی برا گه‌وره‌کەی واتە کاک ڕۆسته‌م مه‌حموودی، جگە لە سەرپەرستیی ماڵ و منداڵی خۆی، ئەرکی بەخێوکردن و پارێزگاری کردن لە منداڵه‌کانی براکه‌شی دەگرێتە ئەستۆ.
ناوبراو تا دوایین ساته‌کانی ژیانی به ڕێبازی شه‌هیدانی گه‌ل و نیشتمان وه‌فادار مایەوە و هەمووکات بە شانازییەوە باسی لە برا شەهیدەکەی و ڕێبازەکەی دەکرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.