کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز لە سۆئێد بەڕێوە دەچێت

15:20 - 11 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: بەمەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕێوڕەسمێک لە وڵاتی سۆئێد بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ کۆمیتەکانی ئۆرێبرۆ، ڤێسترۆس و ئیسکیلستوونای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەمەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی دێسامبر، ڕێوڕەسمێک لە گڵۆبێن برون سپارکێن بە بەشداریی هونەرمەندان شێرکۆ مەریوانی و هەژار دهۆکی بەڕێوە دەبەن.

٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣٢ ساڵ بەسەر دیاریکرانی ٢٦ی سەماوەز وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان تێپەڕ دەبێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵانە لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ڕێز لەو گیانفیدایی و خەباتە دەگرن کە پێشمەرگەکانی کوردستان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان کردوویانە و دەیکەن.

شایانی باسە کە لە پلینۆمی دووهەمی كۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژانی ١٥تا ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٦٣ی هەتاوی، ڕۆژی٢٦ی سەرماوەز وەكوو ڕۆژی پێشمەرگەی كوردستان دیاری كرا.

ڕێوڕەسمی
ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز لە سۆئێد بەڕێوە دەچێت