کوردستان میدیا: کانونی نوسەرانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا پەلاماری هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم بۆ سەر بەشداربووانی ڕێوڕەسمی موختاری و پویەندەی بە وەحشیانە وەسف کرد.
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە هەژدەیەمین ساڵڕۆژی کوژرانی جەعفەر پویەندە و مۆحەممەد مۆختاری کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی لە کەرەج بەڕێوە بچێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵوەشێندرایەوە و سوکایەتی بە ڕێکخەرانی کرا.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەز، هەژدەیەمین ساڵڕۆژی کوژرانی مۆحەممەد جەعفەر پویەندە و مۆحەممەد مۆختاری لە درێژەی پەروەندەی قەتڵە زنجیرەییەکان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بوو.
کانونی نوسەرانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سەرکوتکەران هەم لەبەردەم گۆڕستان و هەم لە دەرەوەی گۆڕستاندا بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمەیان بە هەڕەشە و سوکایەتی کردن و لێدان ناچار کرد ئەو شوێنە بەجێ بهێڵن و چەند کەس لە ئەندامانی کانوون لەوانە ناسر زەرئەفشان، مۆحەممەد مێهدی پور و مەزدەک زەڕئەفشانیان وێڕای سوکایەتی و لێدان دەسبەسەر کرد.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە هێزەکانی ڕێژیم پەلاماری فاتمە سەرحەدی زادەشیان داوە و برینداریان کردووە.
پێشتریش ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز هێزەکانی ڕێژیم ڕێگرییان کرد لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی وەبیرهێنانەوەی داریوش و پەروانە فروهەر کە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ساڵی ٧٧ی هەتاویدا لەلایەن چەکدارانی سەر بە ڕێژیمەوە کوژران.