کوردستان میدیا: تاڵاوی هورۆلعەزیم لە پارێزگای خوزستان بە هۆی کەمتەرخەمی و نابەرپرسیارەتی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دوایین هەناسەکانی خۆی لێدا.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردەوە کە تاڵاوی هورۆلعەزیم لە پارێزگای خوزستان وشک بووە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە تۆز و خۆڵ لەو پارێزگایە زیاتر بێت و کێشە بۆ دانیشتوانی دروست بکات.
وشکبوونی ئەو تاڵاوە لە کاتێک دایە کە هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیم باسیان لەوە کردبوو لە ٦٠٪ ئەو تاڵاوە ئاوگیری کراوە، بەڵام قاسم ساعدی ئەندامی مەجلیسی ڕێژیم ئەو ئیدعایەی وەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕە ئاوەی کە لە تاڵاوەکەدا بوونی هەیە ئاوەڕۆی مەزراکانی نەیشکەره.
تاڵاوی هورۆلعەزیم یەکێک لە گرینگترین ژینگەکانی باڵندەکانی ناوچەیە و هەروەها ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە سەر بژێوی ژیانی هاووڵاتییان هەبووە.
ناسر عەتەبات یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی لەوبارەیەوە ڕایگەیاندوە ئاوی ئەو تاڵاوە بە هۆی سوێربوون و ماددە شیمیاییەکان هەموو جۆرە گیانلەبەرێک دەکوژێت.
ئێران لە باری وشکبوونی زۆنگاوەکانەوە پاش یونان لە پلەی دووهەمی جیهان دایە و ئەوەش قەیرانێکی ژینگەیی بۆ ئێران و ناوچەکە دروست کردووە.
دروست کردنی بەنداوی ناستاندارد لەسەر رووبارەکان و کەڵک وەرگرتنی لەڕادەبەدەر لە ئاوەکانی سەر زەوی و هەڵکێشانی ئاوەکانی ژێر زەوی بە تایبەت چاڵاوەکان، هۆکار گەلێکن کە وڵاتی ئێرانی لە باری وشکبوونی زونگاوەکان و بێ ئاوی، پلەی دووهەمی لە جیهاندا پاش یۆنان هەبێت.
هەنووکە چەندین زونگاوی ئێران لە حاڵی وشکبوون دان و بەرپرسانی رێژیم بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ژینگەییە هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەهێناوەتەوە و هەروەها جیا لە قەیرانی تاڵاوەکان، ئێران لە باری وشکیی گۆلەکانەوە لە دۆخێکی نالەبار دایە.