کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە کرماشان فەزایەکی ئەمنییەتی دروست کردووە

20:45 - 14 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای کرماشان فەزایەکی ئەمنییەتیان بە سەر هاووڵاتیاندا زاڵ کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەی یەک مانگه لە پارێزگای کرماشان پۆلیس ڕای ئەو پارێزگایە ماشێنەکانی کە هاتوچۆی شاری ڕوانسەر و جوانڕۆ دەکەن، بە وردی دەپشکنن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی ڕێژیم هەروەها گوشی و کەرستەی ئێلکتڕۆنیی مسافیران دەگەڕێن.

هەروەها هێزەکانی پۆلیسی ڕێژیمی ئێران لە مسافیران دەپرسن کە خزم و کەسیان لە دەرەوەی وڵات هەیە یا نا.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرین و بەرنامەداڕێژراو پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی میلیتاریزه کردووە و هات و چۆی هاووڵاتییانی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.