کوردستان میدیا: ئاسۆ ساڵح وەک نوێنەری حیزبی دێموکرات بەشداریی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی یەکیەتیی پێشکەوتوودا کرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیەتیی پێشكه‌وتوو Progressive Alliance به به‌شداری نوێنه‌رانی زۆرتر له ١٠٠ حیزبی سه‌رتاسه‌ری جیهان له شاری بێرلین، پایته‌ختی ئاڵمان به‌ڕێوه چوو.
له‌م كۆبوونه‌وەدا ئاسۆ ساڵح وه‌كوو نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی كوردستانی ئێران به‌شداری كرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆنستانتین ڤۆینۆف، یه‌كێک له پێكهێنه‌رانی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه و به‌ڕێوەبه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه، باسێكی كورتی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی جیهان به گشتی پێشكه‌ش كرد و گرینگی ڕێكخراوه‌ی یه‌كیەتیی پێشكه‌وتووی له پێناو گۆڕینی بارودۆخی جیهان شی كرده‌وه.
پاشان دوو نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌ی جیهانی لاوانی سوسیالیست باسی چالاكییه‌كانیان تا ئێستای ڕێكخراوه‌ی یه‌كیەتیی پێشكه‌وتوو كرد و داوایان كرد كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی ڕێژیمه دیكتاتۆره‌كان و پێكهێنانی دادپەروەری و ئازادی له سه‌رتاسه‌ری جیهان، هاوكاریی هێزه ئازادیخوازه‌كان زۆرتر بکەن.
له به‌شێكهی دیكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وەدا، سیگمار گابریه‌ل، سكرتێری حیزبی سوسیال دێموکراتیكی ئاڵمان سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ڕێكخراوه‌ی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ چەند وتەیەکی پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو گوتی كه ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له لایه‌ن ڕێژیمه دیكتاتۆره‌كان و هێزه دژه گه‌لییه‌كان به‌لاڕێدا براوه و ڕۆژ به ڕۆژ باروودۆخی خراپتر ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئێمه له ڕێكخراوه‌ی یه‌كێەتیی پێشكه‌وتوو ئه‌م بۆشیاییه پڕ بكه‌ینه‌وه.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ندێک خاڵ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌كانی ڕێكخراو‌ی یه‌كێەتیی پێشكه‌وتوو و چۆنیه‌تی پێكهاته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه خرانه به‌ر باس. نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتیش ڕا و بۆچوونی حیزبی له‌م پێناوه‌دا خستنه ڕوو.
جێی ئاماژه‌یه كه گرینگیی ڕێكخراو‌ی یه‌كێەتیی پێشكه‌وتوو له‌وه دایه كه به‌شێک له‌و حیزبانه‌ی كه ئه‌ندامن، له وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و دێموکراته‌كان ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یە و له سه‌ر ڕووداوه جیهانییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ڕێژیمی پاوانخوار و دیكتاتۆر، له‌وانه ڕێژیمی ئێران، ڕێكخراو‌ی سوسیالیست ئینترناسیۆناڵیان به‌لاڕێدا برد و هه‌ندێک كێشه‌یان له ناو ئه‌و ڕێكخراوه پێكهێنا ڕێكخراو‌ی یه‌كێەتیی پێشكه‌وتوو ساڵی ٢٠١٣ له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له حیزبه ئازادیخوار و دێموکراته‌كانی جیهانەوە دامه‌زرا.
حیزبی دێموکراتی كوردستانی ئێران وه‌كوو حیزبێكی ئازادیخواز و پێشكه‌وتنخواز، هه‌ر له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا بە فەرمی بانگهێشت كرابوو و تا ئێستا چالاكانه له پێگه‌یاندنی ڕێكخراوه‌كه به‌شداریی كردووه. ئه‌م خاڵه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆنستانتین ڤۆینۆف به شێوه‌ی تایبه‌ت سپاسی حیزبی دێموکراتی كوردستانی ئێرانی كرد و هیوای خواست هه‌ر به‌و شێوه درێژه به چالاكییه‌كانی بدات.