کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێبوارانی ڕاستەقینەی ڕێبازی دیموکرات لە \"مەڕگەوەڕ\" پێشوازییان لە ٢٦ی سەرماوەز کرد

16:30 - 15 سەرماوەز 2716

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی گردوانی سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی شاری ورمێ، بە بۆنەی پێشوازی لە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی بەرفراوانی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو هەواڵەی کە بە دەست کوردستان میدیا گەیشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی گردوانی سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، بە نووسینی درووشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، پێشوازییان لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

لەو چالاکییەدا، کە شەوی ١٤ لەسەر ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەڕێوەچووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکرات، بە نووسینی درووشمی وەکوو ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پێرۆز بێت، ورەی پێشمەرگە ڕاسانی خەمڵاند، بژی حدکا و هەروەها ئێمە لاوانی گردوان، ٢٦ی سەرماوەز لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات پیرۆز دەکەین پیرۆزباییان لە حیزبی دیموکراتی داهێنەری ڕۆژی پێشمەرگە کرد.