دوکتور بێهروز شوجاعی: ڕێژیمی ئێران پیشانی دا كه نوێنه‌ری كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه
زایینی: ٠٦-١٢-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٩/١٦ - ١٠:٣٢ تاران
دیمانە: سەلیم زەنجیری
وەرگێڕان بۆ کوردی: چەکۆ ئەحمەدی
سه‌ره‌تا بفەرموون كه ستراتیژیی نوێی كوردستان به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكرات له‌ژێرناوی ڕاساندا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ئه‌و ڕه‌خنه‌ی كه له‌سه‌ر زۆربه‌ی بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كانی كوردستان (ئه‌مه پێناسه‌ی منه له‌م بزووتنه‌وه، چوونكە ئامانجی كۆتایی ئه‌م بزووتنه‌وه شۆڕش و ڕووخاندنی ڕێژیمێك نییه، به‌ڵكوو دستپێڕاگهیشتن به ده‌سه‌ڵاتداریی نه‌ته‌وه‌یه‌كه)، وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ، دژكرده‌وه‌ی بوون جه‌وهه‌ری بزوێنه‌ری بووه، به جۆرێك كه خۆی داهێنه‌ری بارودۆخ نه‌بووه، به‌ڵكوو یا ئه‌م دۆخه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه یا له باشترین دۆخدا ڕۆڵێكی ئۆپۆرتۆنیستیی گێڕاوه. به باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر ڕاسان له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆریكی دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ _ ك (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد) دامه‌زرابێ، ده‌توانێ هه‌م له‌باری واتایی و هه‌میش گوتاره‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ١٩٤٠ كه دواتر دامه‌زرانی كۆماری كوردستانی لێكهوتهوه، هاوته‌ریبیی هه‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی تیۆریكی ئه‌م ڕابوونه نوێیه ڕووی له گوتارێكی دژكردهوهگهرانهی حیزبی دێموكرات پاش نسكۆی كۆماری كوردستان بێ، پێموایه یه‌كانگیرنه‌بوونی گوتاری سیاسیی حیزب و ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌كیی دۆزی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌بێته هۆی كات و وزه له‌كیس چوون و له ئاكامدا شكستهێنانی دیسانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجی مێژوو بده‌ین، پاش ڕووخانی كۆماری كوردستان، تاقمێك له‌نێو حیزبی دێموكرات‌دا ته‌نانه‌ت خوازیاری گۆڕینی ناوی حیزب بۆ كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیستی كوردستان بوون.
ئه‌م گوتاره چه‌پگه‌را ئه‌ستوونییه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ گوتاری نه‌ته‌وه‌یی ئاسۆیی ژ _ك و حیزب له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كوردستان دژایه‌تییه‌كی تیۆریكی بوو. پرسی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا سه‌ره‌ڕای یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی و دێموكراسی، زۆرتر چڕ ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتداری بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك. خواستی ده‌سه‌ڵاتداری بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌شێوی سروشتی توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگاش له‌خۆ ده‌گرێ، لێڕوانینێكی ئاسۆیی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ تیۆریی ئه‌ستوونیی چه‌پ كه ئامانجی دامه‌زراندنی یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزكردنه‌وه‌ی چینێكی كۆمه‌ڵگایه، یه‌كانگیر نابێ. گوته‌زای ئایدۆلۆژیك له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نه‌كانی ڕاست و چه‌پ بۆ ڕێكخراوێك یا حیزبێك كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتداریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك خه‌بات ده‌كات، بایه‌خێكی پله دووی هه‌یه، له‌كاتێكدا حیزبه كورده‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتدا به كرده‌وه ئه‌م پرسه‌یان له سه‌رووی گوتاره سیاسییه‌كانی خۆیاندا له‌به‌رچاو گرتووه، هه‌رچه‌ن له‌و به‌رانه‌دا كه هێندێجار له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران (بۆ نموونه حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ تووده، حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن‌و چه‌پ، حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ شوورای میللیی مه‌قاومه‌ت و به‌رچاوترین نموونه، كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كانی ئێران و پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)، نموونه‌ی ڕوونی ئه‌م پرسه‌یه. من هه‌ست ده‌كه‌م (هیوادارم هه‌ستێكی هه‌ڵه بێ) دیاریكردنی ئه‌م ناوه، به‌جۆرێك ئیلهام وه‌رگرتن له ئینتهفازهی فله‌ستین یان سه‌رهه‌ڵدانی كورده‌كانی باكوور (توركیه) بێ. ئه‌گه‌ر ئاوا بێ له ده‌سته‌واژه‌ی شۆڕشه‌وه نزیك ده‌بێ، كه به باوه‌ڕی من هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕێكاره، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێكرد له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ره‌كیی كورد له ڕۆژهه‌ڵات دژایه‌تیی بنه‌ڕه‌تیی ده‌بێ، پرسی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا له ئاكامدا خه‌بات بۆ به‌دستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدارییه نه‌ک ڕووخاندنی ڕێژیمێك، لهكهتێكدا شۆڕش بۆ ڕووخاندن یا گۆڕینی سیستمی حكوومهتییه. به‌ڵام هیوادارم ئه‌م هه‌ڵێنجانه له ڕاسان هه‌ڵه بێ و ڕاسان به واتای گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ندێتیی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت هێڵی ئازادگهریی سمكۆ و نیشتمانپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی ژ _ ك و ده‌سه‌ڵاتداریی كوردستانیی حیزبی دێموكرات له سه‌رده‌می كۆمار و هه‌ڵبژاردنی ڕێگایه‌كی نوێ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی ده‌سه‌ڵاتداری بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بێت.
گه‌لۆ، بارودۆخی سیاسی و ئابووریی زاڵ له ئێران و ناوچه‌كه‌دا بزووته‌وه و ڕێنێسانسی له‌مشێوه ده‌خوازێ؟
هێنانه به‌رباسی ئه‌م پرسه به‌مشێوه‌یه چییه‌تیی چه‌ند ده‌یه‌یی بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌ناسێنن، واتە چاوه‌ڕێی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و... بوون. ڕاسته كه بارودۆخی سیاسی و ئابووری بایه‌خی هه‌یه، به‌ڵام گرێ خواردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌ره‌كی، توانا و لێهاتوویی كرده‌یی له بزووتنه‌وه ئهستاندوهتهوه. بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌مووكات بزووتنه‌وه‌یه‌كی دژكرده‌وه‌یی بووه و زۆرتر له كاتێكدا بوونی خۆی پیشان داوه كه یا گوشاری سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد هانی داوه بۆ ڕاپه‌ڕین یا بارودۆخی ناوچه‌یی بووه‌ته هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ڕێكارێكی نوێ. من پێموایه ده‌بوا بزووتنه‌وه‌ی كورد له نێوه‌راستی ده‌یه‌ی ١٩٨٠ دا كه بارودۆخی ئابووری و ناوچه‌یی له‌بار بوو، ئاماده‌كاریی بۆ قۆناغی دوای بزووتنه‌وه كردبا. ئه‌م ئاماده‌كارییه هه‌م له ڕووی ڕێكخستن و هه‌م له ڕووی لۆجیستیكهوه بایه‌خی زۆری هه‌یه. بارودۆخی هه‌نووكه‌یی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ڕاسان له‌باره، به‌ڵام من بێگومان نیم له‌وه‌ی كه گه‌لۆ بزووتنه‌وه ئاماده‌یی پێویستی دابین كردووه یا نا، و چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر دۆخی سیاسی، ئابووری و پێگه‌ی ناوچه‌یی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێكارێكی نوێ له هه‌مبه‌ر به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران، به‌س نییه. ده‌بێ بزووتنه‌وه پێش ڕاگه‌یاندنی ڕاسان، ساڵانێك له‌سه‌ر لێهاتوویی و تواناییه‌كانی بۆ به‌هێز كردنی كاری كردبا. ئه‌م تواناییانه ده‌با چ له ڕووی ڕێكخستن و ته‌یار كردنی خه‌ڵكه‌وه ته‌واو كرابا و قۆناغی دوای به كرده‌یی كردنی و له ئاكامدا ڕاگه‌یاندنی بوو. له‌م به‌توانا كردنه‌دا خوێندنه‌وه‌ی لێهاتوویی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كه‌ی و خوێندنه‌وه‌ی وردتری تواناكانی خۆ، بایه‌خێكی زۆری هه‌یه. بابه‌تێكی دیكه كه ده‌بوا جێبه‌جێ كرابا، خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروسته له‌و ناسیۆنالیزمه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئێرانی له‌سه‌ر چێكراوه و ئاكامه ده‌روونییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران به‌جێ ماوه. ناسیۆنالیزمێك كه تاكوو سه‌رده‌می پاش شۆڕشی ١٣٥٧ كامڵبوونێكی بنه‌ڕه‌تیی هه‌بووه، به‌م شێوه‌یه كه به‌شێكی زۆر له هێزه به‌ناو پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ده‌یه‌ی ٤٠ و ٥٠ی هه‌تاوی یا فه‌وتاون یا له‌ژێر كاریگه‌ریی هزری نیۆلیبڕاڵی، جارێ ئاراسته‌یه‌كی چه‌پی ناسیۆنالیستیی هه‌ڵبژاردووه و ده‌ربڕینی هه‌رجۆره مافخوازییهك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی چه‌وساوه‌ی ئێران كه له‌سه‌ر بنه‌مای هزری دژه ئیمپریالیزمییه، به مه‌ترسییه‌كی گرێ‌دراو به یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران ده‌زانن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆماری ئیسلامی توخمێكی شیعه‌گه‌ریی ئاوێته‌ی چییه‌تیی ناسیۆنالیزمی سێكۆلار مێژوویی فارس كردووه.
ناسیۆنالیسته سێكۆلار و مه‌زهه‌بییه‌كانی فارس له بابه‌تێكدا هاوڕان، پیرۆزیی سنووره‌كانی خاكی ئێران، ئه‌و سنوورانه‌ی كه به درێژایی چه‌ند سه‌ده له مێشكیاندا بیچمی گرتووه، ئه‌م پیرۆزی و نه‌مرییه ته‌نیا له پرسی خاكدا نییه، به‌ڵكوو دوو توخمی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ، مه‌زنایه‌تیی ئێرانی و مه‌زنایه‌تیی ئیزەدی. مه‌زنایه‌تیی ئیزەدی تایبه‌ته به قه‌ومی فارس كه تاكه‌كانی ئه‌م قه‌ومه خۆیان به وێنه‌ی خاوه‌ن و فه‌رمانده‌ی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبژاردووه. كه‌واته ده‌سه‌ڵاتداری له ئێرانیشدا شوناسێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه چه‌قبه‌ستووه له نێو دڵی ئیتنیسیته یا قه‌ومی فارس‌دا پێناسه كراوه. كه‌واته به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م وڵاته، چ له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و چ له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی‌دا، هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته فارسن. ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه نافارسه‌كان، له باشترین دۆخدا یا فارس لێدراو (توركه‌كانی ئازه‌ربایجان) و له دۆخه خراپه‌كه‌یدا وه‌كوو كورد و به‌لووچه‌كان پێگه‌یه‌كی سه‌رتر له ڕه‌عیه‌تیان نییه. به باوڕی من، ته‌نانه‌ت ناوی ئێران (له ئیتنیكه جیاوازه‌كانی ئێرانی له‌خۆ ده‌گرێ) لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه و عه‌جه‌مستان به‌پێی ده‌ربڕینی كورده‌كان، persia له زمانی ڕۆژئاواییه‌كان و قهجهریش به پێی ده‌ربڕینی به‌لووچه‌كان له سه‌رده‌می ئێمه‌دا بۆ ئه‌م وڵاته به‌ربژێری دروستتر و شایانتره. واتە ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی و ناوچەییش له‌بار بێ، بنه‌ما و چه‌مكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران‌دا بۆ گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی چه‌وساوه له‌بار نابێ. بۆ پرسێكی له‌مشێوه ڕه‌وتی ناناوه‌ندێتی (the process of devoltion) ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی له بریتانیادا پێڕه‌و كراوه، پێویسته. به‌ڵام گه‌لۆ كولتووری سیاسی له ئێران‌دا ئاماده‌ی گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تیی له‌م چه‌شنه‌ی له سیستم و بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتداری له ئێرانی‌دا هه‌یه؟ پرۆژه‌ی مۆدێڕنیته له ئێران‌دا، له‌هه‌مبه‌ر پرۆژه‌گه‌لی له‌مشێوه له وڵاتانی ڕۆژئاوایی، به‌پێی چه‌مكه‌كانی ژاكۆبنێست داڕێژراوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای سێ كۆڵه‌كه داڕێژراوه، سه‌رمایه‌داری وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی ئابووری، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌وێنه‌ی كۆڵه‌كه‌ی سیاسی و ناسیۆنالیزم به‌وێنه‌ی كۆڵه‌كه‌ی ئایدۆلۆژیك.
ئه‌م سێ كۆڵه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تای تاج و ته‌ختی په‌هله‌وییه‌وه هه‌ڵدران و تا هه‌نووكه‌ش ته‌نیا له كۆڵه‌كه ئایدۆلۆژیكهكیدا، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی نرخاندنی، هێندێ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێ وه‌بیر بێنمه‌وه كه بازنه‌ی پرسیاره‌كه‌ی تۆ كوردستان بێ نه ئێران. بارودۆخی سیاسی و ئابووریی ئێران به هیچ جۆرێك له‌بار نییه بۆ ڕابوونی بزووتنه‌وه‌ی ڕاسان و به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه. به‌ڵام به باوه‌ڕی من، حیزبه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌ت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ده‌با توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و ته‌واوی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووریی كوردستان بكردبا و ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خه‌ڵكی بێبه‌ش و به‌شخوراوی كوردستان توانای به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌بایه، ده‌كرا له‌سه‌ر ده‌ستپێك، ده‌ست پێنه‌كردن یان هه‌ڵسه‌نگاندنی كاته‌كه‌ی باسی له‌سه‌ر بكرێت. من وه‌ك خۆم زانیاریم له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه نییه. ڕاسان ده‌بێ له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی كوردستان و ئاماده‌ییان بێ. ئایا حیزبه كوردییه‌كان پرسیاریان له خه‌ڵك كردووه كه جووڵانه‌وه‌ی له‌مشێوه‌یان ده‌وێ یا نا؟ من خۆم ئاگادار نیم. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره كراوه، ئه‌مه به واتای دێموكراتیك بوونی ڕاسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی كوردستانه. ئه‌گه‌ریش نه‌كرابێ، به باوه‌ڕی من ئه‌مه جۆرێك له ڕوانگه‌ی دهوڵهتگهرایانهیه له جۆری كهمالیستییهكهی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه تا ئێستا چه‌نده توانیویه ئامانجه‌كانی بپێكێ و كۆماری ئێسلامی تووشی ململانێ بكات؟
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌دا من هه‌ست به بوونی دوو كێشه ده‌كه‌م، یه‌كیان ئه‌مه‌ی كه هێنانه به‌رباسی پرسی كوردستان له ئێران‌دا. واتە پێناسه‌ی ئه‌و و دربڕینی ڕوانگهگهلێك بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه و دووهه‌م، دیاریكردنی ئامانجی بزووتنه‌وه‌كه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی كورد و كوردستان له ئێران‌دا به دابین كردنی مافی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا بلوێ (كه ئه‌م پێویستییه سه‌ره‌كییه بۆ دابینكردنی ئازادییه شوناسییەكانی وه‌ك زمان و كولتوور و به‌پێی توانای دابینكردنی خودموختاری\فیدراسیۆن\سه‌ربه‌خۆییه). ئامانجه‌كانی ڕاسان ده‌بێ پێكهاته‌شكێنی بكرێ، به‌تایبه‌ت له پرسه سه‌ربازییه‌كه‌یدا. وه‌ك نموونه له قۆناغی یه‌كه‌مدا ڕێكاری چه‌كداریی چریكیی لێده و هه‌ڵبێ له حاڵێكدا ده‌گیرێته پێش كه ئامانج ڕووخانی ڕێژیم بێ. ئاكامی كارێكی له‌مشێوه ئه‌وه‌یه كه پاش ماوه‌یه‌ك، بزووتنه‌وه له وه‌ڕێخستنی خه‌ڵكدا سه‌ركه‌وتوو بووه و به شۆڕشێكی گشتی ڕێژیم ده‌ڕووخێت. لێره‌دا ده‌بێ ئه‌م پرسیاره بێته گۆڕێ كه كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران (ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی فارس)دایه یا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت (كۆماری ئیسلامی)؟
گه‌لۆ به ڕووخانی كۆماری ئیسلامی چه‌مكی ده‌سه‌ڵات تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕیفۆرمی به‌سه‌ردا دێ، و له ئاكامدا ده‌بێته ناناوه‌ندی؟ كامیه‌ك له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ئاماده‌یه ڕیفۆرمێكی له‌مشێوه بكات؟ به‌گشتی هه‌ڵكه‌وته‌ی سیاسی و كولتووریی قه‌ومی زاڵ (فارس)، له ڕێژیمی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بگره تا ئۆپۆزیسیۆن، له‌باری ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له دۆخێكی ئاوادا هه‌ن؟ ئایا بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌نووكه به وێنه‌ی كۆلۆن پێناسه ده‌كه‌ن یا به‌وێنه‌ی چه‌ند پارێزگای دووره‌ده‌ست و بێبه‌ش؟ بۆچی كۆلۆن نییه و ئه‌گه‌ر هه‌یه، ده‌بێ چ ڕێكارێك له‌پێش بگیرێ؟ ئایا ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕی چه‌كداری تێچووی وه‌ك دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی جاش، پرسی ئابووری و ئەمنیه‌تی و...، پاساو ده‌داته‌وه؟ ئه‌مه له ڕوانگه‌ی كوردییه‌وه. ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه چاو له پرسه‌كه بكه‌ین، كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانی و ڕاستی ده‌بینین. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕێژیمی ئێران به دژكرده‌وه توونده‌كانی پیشانی دا كه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه، نه حیزبه هاورده‌كانی وه‌ك پژاك. هه‌رچه‌ند پژاك له ده‌یه‌ی ڕابردوودا دژی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك شه‌ڕی چه‌كداریی به‌ڕێوه بردووه كه پانتاكهی له‌و تێكههڵچوونانهی حدكا له‌گه‌ڵ ڕێژیم زیاتر بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌و دژكردهوانهی ڕێژیم به‌رانبه‌ر حیزبی دێموكرات هه‌یبوو به‌رامبه‌ر پژاك پیشانی نه‌دا. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كه ڕێژیمی ئێران حیزب وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ده‌بینێ و به‌گشتی بوونی ئه‌م حیزبه له ڕۆژهه‌ڵاتدا به مه‌ترسی بۆ سه‌ر مانی خۆی ده‌زانێ. هاوسۆزی و دڵسۆزیی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات بۆ شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبیش پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مێژوویه‌كی هه‌یه به سێمبۆلهكانی خۆیه‌وه و ئه‌م سێمبۆلانه له بیری مێژوویی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتدا زیندوون.
زۆربه‌ی حیزبه سه‌راسه‌رییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس و هێندێ له كه‌سایه‌تییه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یه‌نه فارسی زمانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ته‌نانه‌ت هێندێ له هێزه كوردییه‌كانیش ئه‌م بزووتنه‌وه‌یان بردووه‌ته ژێر پرسیار و به گرێدراوی بێگانه‌یان زانی، ڕوانگه‌ی له‌مشێوه له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟
فارسه سیاسییه‌كان له چه‌پ و ڕاسته‌وه بگره تا ده‌گاته لیبڕاڵ و دینییه‌كان، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌بێ نه‌ته‌وه‌كانی په‌راوێزی ئێران وه‌ك كورد، به‌لووچ، توركمه‌ن، قه‌شقایی و عه‌ره‌ب له نامۆیی وه‌ده‌ر بێن و له پهسایهكی هاوڕه‌نگ كه پێیانوایه ئێرانیی په‌تی و ڕه‌وایه، تێكه‌ڵ و ئاوێته بكرێن. له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، قه‌ومی فارس پانتای خۆیان به‌وێنه‌ی وڵاتانی ئیمپریالیزمی په‌ره داوه و میلیتاریزه‌یان كردووه. به واتایه‌كی دیكه، سنووره‌كانی ناسیۆنالیزم و ئیمپریالیزم له یه‌كدیدا ون ده‌بن. به‌پێی وته‌یه‌كی مێژووگهرایانه، ناسیۆنالیزمی فارس واتا خه‌ڵكێك که خاوه‌ن مێژوو ژیارێكی كۆنن، مافی سروشتییان به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕۆ و ده‌وڵەتی خۆیاندا هه‌یه، له به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌بێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی مێژوویی فارس‌دا بن. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، لایه‌نه سیاسییه‌كانی فارس له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌سه‌ڵاتداریی هه‌تایی ئێران مافی ڕه‌وای ئه‌م قه‌ومه‌یه. به‌مشێوه، ئه‌م لایه‌نانه سه‌ره‌ڕای گوتاره‌كانیان له‌سه‌ر دێموكراسی، باوڕیان وایه كه ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا مۆنۆپۆل بكرێ. له ته‌وه‌ری دێموكراتیزه كردنی ئێران‌دا، ئه‌م ڕه‌وتانه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناكه‌ن، بابه‌تی سه‌ره‌كییان ڕیفۆرمی ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكوو ڕووخاندن یان ڕیفۆرمی حكوومه‌ته. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی بونیاتی مافیی ده‌وڵه‌تدا ئه‌م ڕه‌وتانه پرۆژه‌یه‌كی دیاریكراو له‌هه‌مبه‌ر ناناوه‌ندی كردن پێشكه‌ش نه‌كردووه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه چالاك بوونه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات كه پرسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ڕیفۆرم یا گۆڕانی بنه‌ماكانی بنه‌ڕه‌تیی ده‌سه‌ڵاته، ڕێفلێكسهكانی ناسیۆنالیزمیی ئه‌م ڕه‌وتانه و دهسهڵاتدارانیكۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ونه جووڵه. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گوتاری حكوومه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌م ڕه‌وتانه‌ش چالاك بوونه‌وه‌ی حیزب به سه‌رچاوه‌گرتوو له هاندانهكانی وڵاتانی ده‌ره‌كی و به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆی ده‌زانن. به گرێدانی وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌م بابه‌ته‌وه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێوه‌ری ئێرانی یا نائێرانی بوونی حیزب و ڕه‌وته ئازادیخوازه‌كانی كوردستان، حوكم ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ڕه‌وته كوردییه‌كان له شێواز و بنه‌مای تیۆری و كرده‌یی ڕاسان ڕه‌خنه بگرن، به بڕوای من به‌گشتی بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌قازانج ده‌بێ، به‌ڵام ناونیتكه‌ی وه‌ك به‌كرێگیراوی ده‌ره‌كی و شتی له‌مشێوه، گوتارێكی جیا له گوتاری كۆماری ئیسلامی و ئۆپۆزیسیۆنه شۆینیزمهكهی نابێ.
به‌پێی ناسیاوییه‌ك له ناوه‌ڕۆكی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ڕێژیمتان هه‌یه، گه‌لۆ ئه‌م ستراتیژییه ده‌توانێ ڕێژیم ناچار به چاره‌سه‌ری پرسی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بكه‌ت؟
رێژیم ناچار نابێ به چاره‌سه‌ری پرسی كورد، چوونكە نه پۆتانسیه‌لی تیۆریك، نه پۆتانسیه‌لی سیاسی نه كولتووری و نه پۆتانسیه‌لی ده‌روونناسانه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه‌ی هه‌یه. ئه‌م ستراتیژییه كاتێك ده‌توانێ سه‌ركه‌وتوو بێ، خوێندنه‌وه‌ی وردی له كۆمه‌ڵگای ئێران، بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزمی ئێرانی، خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ده‌زگای سیخوڕی و ئیتلاعاتی ئێران كرابێ و داتای پێویست له‌سه‌ر پۆتانسیه‌له سه‌ربازییه‌كانی ئێران به‌ده‌ست هێنرابێ. قۆناغی دوایی ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به پێكهێنانی توانا و پۆتانسیه‌لی پێویست، وڵاتی كوردستان له چنگ داگیركه‌ر ئازاد بكات.