کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دزەی مەڕگەوەڕ پێشوازی و پشتیوانیی خۆی لە \"ڕاسان\" و \"ڕۆژی پێشمەرگە\" دووپات کردەوە

15:15 - 16 سەرماوەز 2716

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەدێی دزەی مەڕگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ، بەبۆنەی پێشوازی لە ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی بەرفراوانی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێبوارانی ڕێبازی شەهیدان لە دزەی مەڕگەوەڕ، بە نووسینی درووشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، سەرەڕای پشتیوانی لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات، پێشوازییان لە٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان کرد.

لەو چالاکییەدا، کە شەوی ١٣ لەسەر ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەڕێوەچووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بە نووسینی دروشمی وەکوو ئێمە لاوانی شار چاوەڕێی بڕیاری شاخین، بژی حدکا، بژی ڕاسان، بژی پێشمەرگە، پیرۆزبایی ٢٦ی سەرماوەزییان لە پێشمەرگە و لە حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.